وه‌ڵامێک بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌رباره‌ی سوتاندنی جامانه‌ی سور.
Monday, 11/04/2011, 12:00
هه‌روه‌ک ئه‌زانین که زۆرێک له گه‌لان جامانه‌ی سور به‌کار دێنن،به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو گه‌لی کورد و عه‌ره‌ب،هیچ گه‌لێک به ته‌نها خاوه‌نی نیه.جامانه‌ی سور هی که‌سێک یان ده‌ڤه‌رێکی تایبه‌ت نیه.
سوتاندنی جامانه‌ی سور کارێکی نه‌شیاو بوو وه ده‌بوایه نه‌کرابا چونکه هه‌روه‌ک وتم ئێمه‌ی کوردیش به‌کاری دێنین له‌وانه برا ئێزدیه‌کانمان.ته‌نها چه‌ند هه‌رزه‌کارێک ئه‌و کاره‌یان کردبو،باوه‌ڕ ناکه‌م ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشته‌وه بوبێت وه‌ک ئامۆزاکه‌ی مه‌سعود دبێژیت،وه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ده‌ستی ده‌ره‌کیشی له پشت بو بێت ئه‌وا به دوری نازانم خودی ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌م کاره‌ی نه‌کردبێ،واته داوای له پیاوانی خۆی کردبێ ئه‌وانه‌ی که له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ژین که هه‌ندێک هه‌رزه‌کار پاره‌یان پێ بدرێت وه هه‌ڵیانخه‌له‌تێنن تاکو کارێکی له‌م چه‌شنه پێیان ئه‌نجام بده‌ن،بۆئه‌وه‌ی به‌و لایه‌نگرانه‌ی خۆیان بڵێن ئه‌وانه‌ی که لێیان دور که‌وتنه‌وه بنۆڕن خه‌ڵکی سلێمانی چه‌ند ئێمه‌ی خۆشناوێ.وه ناوبراو له هه‌مان کاتدا له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و که‌سانه کردوه که ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه ده‌ڵێ:ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش له‌و که‌سانه خۆشبێت،ئه‌وا ئێمه وه‌کو عه‌شیره‌تی بارزان له‌وانه خۆشنابین.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئێستا پێیان ده‌ڵێن بارزانی،له ڕاستیدا ئه‌مانه بارزانی نین،ئه‌مانه له چه‌ند عه‌شیره‌تێک پێک دێن وه‌کو مزووری ،شێروانی،دۆله‌مه‌ری،نزاری،به‌ڕۆژی وه گه‌ردی،هه‌موویان ده‌که‌ونه سنووری قه‌زای مه‌رگه‌سۆر،بارزانیش گوندێکه سه‌ر به‌و قه‌زایه.خه‌لکی ئه‌م سنووره جامانه‌ی سوور،جامانه‌ی ره‌ش،مشکی وه جامانه‌ی شینییان به‌ستوه.چه‌ندین به‌ڵگه‌ی مێژوویی هه‌ن وه له‌به‌رده‌ستدایه که ئه‌م ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنێت.
لێره‌دا هه‌زده‌که‌م ڕاستیه‌ک به خه‌لکی کوردستان ڕابگه‌ینم ،له‌وانه‌یه هیچ که‌س بڕوام پێنه‌کات به‌ڵام من به‌ڵگه‌م له‌به‌رده‌ستدایه،من ئاگادارم که به هه‌زاران که‌س له‌و سنووره هیچ جۆره جامانه‌یه‌ک نابه‌ستن چونکه خودی بارزانی فه‌رمانی داوه وه هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه،وتویه‌تی:هه‌ر که‌سێک له‌و ناوچه‌یه(سنووری قه‌زای مێرگه‌سوور)بژیت ده‌بێت ته‌نها جامانه‌ی سوور به‌کار بێنی،ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات ده‌بێ ماڵ بار بکات،ته‌نانه‌ت سوکایه‌تی به چه‌ندین که‌س کردوه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه،گه‌ر وانیه تا من ناوی ئه‌و که‌سانه ئاشکرا بکه‌م.
ئه‌زیزم خه‌ڵک ئازاده چ جۆره جلوبه‌رگێک ئه‌پۆشێ،جامانه‌ی قاوه‌یی ئه‌بستێ،که‌شیده ئه‌به‌ستێ ئه‌مه شتێکی تایبه‌ته تۆ بۆت نیه به‌و شێوه‌یه خۆت بسه‌پێنی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئێمه له سه‌رده‌مێکی نوێ‌دا ده‌ژین،سه‌رده‌می ئه‌نته‌رنێت،سه‌رده‌می جیهانگیری یان وه‌کو جه‌نابت فه‌رمووی سه‌رده‌می فس بوک،به‌ڵام جه‌نابت تازه به تازه بڕیار ئه‌ده‌ی له‌سه‌ر ڕه‌نگی جلوبه‌رگمان.
جه‌نابی سه‌رۆک تۆ زۆرت دنیا دیوه،سه‌ردانی چه‌ندین ده‌وڵه‌تت کردوه به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له نزیکه‌وه بینیت که خه‌ڵکی ئه‌وروپا له سایه‌ی دیموکراسیدا چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنن،چه‌ندین جار ئه‌م ده‌وڵه‌تانه جه‌نابتیان وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم بانگهێشت وه داوه‌تیان کردی بۆئه‌وه‌ی جه‌نابت وته‌ی خۆت پێشکه‌ش بکه‌ی،ته‌مه‌نت وا به‌ره‌و حه‌فتا ساڵ ده‌ڕوات ،باوه‌ڕ ناکه‌م جه‌نابت که‌سێکی ئه‌وه‌نده گێل و نه‌فام بی که نه‌زانی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ چین.به‌ڵام پێشینان ڕاستیان وتوه،ئه‌وه‌ی گرتی به شیری به‌رنادا به پیری.جه‌نابیشت ئه‌وه بوه نزیکه‌ی ٤۰ساڵ هه‌ر خه‌ریکی جاشایه‌تی،دزین،کوشتن وه درۆ کردنی.بڕوا ناکه‌م به‌و پیریه له که‌لی شه‌یتان بێیته خوارێ.به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه باش بزانه که ڕۆژه‌کانی جه‌نابت وا به‌ره‌و کۆتای ئه‌چن وه خه‌لکی کوردستانیش هه‌موو ئاواته‌کانی دێته دی .
بۆ به‌بیرهێنانه‌وه،شێخه‌کانی بارزان به‌ڕه‌چه‌له‌ک خه‌لکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره نین که ئێستا لێی ده‌ژین هه‌روه‌ک مه‌سعود بارزانی له دوا په‌رتوکه‌کانی خۆیدا زۆر به ڕونی باس ئه‌کات،ئه‌م شێخانه به بیانوی ئایینه‌وه هاتونه‌ته ناوچه‌که،خه‌لکی ره‌شو ڕوتی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان چه‌وساندۆته‌وه ،هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی و دوبه‌ره‌کیان خستۆته نێوان هۆزه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌گه‌ڵ هۆزه‌کانی ده‌وروپشت،واته دروستکردنی دوژمنایه‌تی نێوان (مزوری،شێروانی،گه‌ردی،نزاری،به‌ڕۆژی وه دۆله‌مه‌ری)که خه‌لکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ن له‌گه‌ل هه‌ندێک له‌و هۆزانه‌ی ده‌وروپشت وه‌کو (سورچی،زێباری،هه‌رکی،دۆسکی،رێکانی وه سۆفی واته برادۆسته‌کان).
به فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان (برای مه‌لا مسته‌فا) چه‌ندین پیاوی ئایینی تیرۆر کراون له‌و ناوچه‌یه،ناوبراو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی وا تێگه‌یاندبوو که پێویست ناکات ئه‌وان نوێژ بکه‌ن خۆی شه‌فاعه‌تیان بۆ ئه‌کات لای خوا،خه‌لکه‌که به خودان یان خودانێ بارزان ناویان ده‌برد.
له کۆتایدا پێم خۆشه بڵێم که ئه‌دهه‌م بارزانی چۆن مافی ئه‌وه‌ی به‌خۆ داوه و بڵێ ئێمه وه‌کو عه‌شیره‌تی بارزان.
بارزان ته‌نها گوندێکه‌و به‌س له‌و ناوچه‌یه،شتێک نیه که پێی بوترێ عه‌شیره‌تی بارزان یان ده‌ڤه‌ری بارزان.
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست