سه‌فسه‌ته‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان ی ن ک و پ د ک
Sunday, 14/06/2009, 12:00
ڕێکه‌وتنی ستراتیژی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، که نه‌ک هه‌ر میلله‌ت، به‌ڵکو زۆرێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی هه‌ردوو حزبه‌که‌ش ناوه‌رۆک و به‌نده‌کانی نازانن، به‌ڵکو توتی ئاسا ڕیکلامی بۆ ئه‌که‌ن و له زۆربه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌ییه‌کاندا پێوستییه‌تی پاراستنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژییه به کارێکی حه‌تمی ده‌زانن بۆ سه‌ر ئه‌زمونی کوردستان.
ته‌نها بڕگه‌یه‌ک له ڕێکه‌وتنه ستراتیژییه‌که، که بۆ ڕای گشتی ئاشکرایه، دابه‌زینی یه‌کێتی و پارتی یه به یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان. دیاره به‌یه‌ک لیستبوونی هه‌ردو زلهێزه‌که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ر ئاستی عێراقدا، شتێکه جێگای ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی کوردستان، به‌یه‌ک لیستبوونی یه‌کێتی و پارتی نه‌ک هه‌ر زه‌ره‌ر له پرۆسه‌ی دیموکراتی بونی ناوخۆی کورد ده‌دات، به‌ڵکو نیگه‌رانی دۆسته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه و لێڵی و ئیحراجییه‌کمان بۆ دروستده‌کات له به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، وه هه‌م وتاری دۆزی کورد له ناوخۆ و له به‌رده‌می هێزه‌کانی تری عێراق که‌م بایه‌خ ده‌کات.
دوو زلهێزی وه‌ک یه‌کێتی و پارتی، ئه‌گه‌ر مێژووی سیاسی‌یان خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئۆبژیکتڤیانه ی‌بۆ بکرێت، زۆر به‌سانایی ده‌رده‌که‌وێت، که جیاوازی ئه‌م دوو پارته هێنده‌ی ئاسمان و ڕێسمانه. دیاره خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ مێژووی سیاسی ئه‌م دوو هێزه، هێنده‌ی هه‌وڵێکه بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی لۆژیکییانه بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ته‌ڵه ی که ناویان لێناوه "ڕێکه‌وتنی ستراتیژی"، هێنده هه‌وڵێک نییه بۆ نیشاندانی باشی و خراپی یه‌کێک له‌م دووهێزه، چونکه ئه‌گه‌ر نه‌فه‌سی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژییه ی یه‌کێتی و پارتی بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌ک سییه‌کانی ئه‌م دوو هێزه پڕ ئۆکسجین بکات، ئه‌وا ده‌بێت ڕۆژێک بێت که پینه‌وپه‌ڕۆی ئه‌م نه‌فه‌سه ده‌ستکرد (سناعی) ه کورتبێنێت و مه‌رگی ئه‌م به ناو ڕێکه‌وتنه ستراتیژییه‌ی یه‌کێتی و پارتی ڕابگه‌یه‌نرێت.
کورد پێویستی به هه‌ردو حزبه‌که و هه‌موو حزبه‌کانی تریش هه‌یه، ئه‌گه‌ر بتوانن فره ڕه‌نگی خۆیان بپارێزن، ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبێکییان بتوانن به‌رنامه‌ی جیاوازتریان پێبێت له هێزه‌کانی تری سه‌ر ساحه‌که، به‌رنامه‌ی جیاواز به‌و مانایه‌ی که له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی دا بتوانن فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئیداری تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت، به‌و شێوه‌یه‌ی که گۆڕانی ژیانی خه‌ڵکی بۆ باشتر و باشترین ئامانجی سه‌ره‌کییان بێت، وه مه‌سه‌له ستراتیجییه‌کانی کورد ببێته بڤه‌یه‌ک بۆ هه‌ر هێزێکی تری عێراق، که بیه‌وێت گه‌مه به مه‌سه‌له ستراتیژییه‌کانی کورده‌وه بکات، وه هاوپه‌یمانێتی دروستکردن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی" زۆرترین قازانج و که‌مترین زه‌ره‌ر" به کورد وه‌ک نه‌ته‌وه و جڤات بکرێته پێوه‌ر.
ئه‌وه‌ی که هه‌میشه یه‌کێتی و پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به یه‌ک لیست به‌ژداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر گه‌مه‌ی به دیموکراتی بوونی سیاسه‌ت سه‌ره‌تاییه‌کی هه‌بێت و ده‌ستپێکێک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کان بتوانن، هێواش هێواش خۆیان ده‌ست و په‌بجه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌مه سیاسییه‌کانی ناو کایه‌ی دیموکراتی به‌رم بکان، ئه‌وا پێویست بوو وه پێویسته ئه‌م دوو زلهێزه‌ی کوردستان له ئێستاوه به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، تاکو نه‌بنه ئه‌و که‌سه‌ی که بییه‌وێت له پلیکانه‌ی یه‌که‌وه قه‌ڵه‌م باز بدات بۆ پلیکاته‌ی چوار یان پێنج، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوهێزه له ئێستادا به به‌رنامه‌ی جیا خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌خه‌نه ڕوو، که‌واته له داهاتوودا هه‌زمکردنی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی دژ به‌یه‌ک ده‌بێته گرفتێک، که پێشهاتی خراپی لێچاوه‌ڕوان ده‌کرێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو زلهێزه سێ یان چوار ئینتیخابات بێ پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به‌یه‌ک دابه‌زن، زۆر سه‌خته بتوانن له داهاتوودا هه‌ڵمه‌تی دژ به‌یه‌کی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن قبوڵ بکه‌ن، به تایبه‌تی تر که ئه‌م هێزانه‌ی ئێمه ئه‌زمونی تاڵیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر و له نه‌ریتی قبوڵکردنی هێزی جیاوازدا زۆر ده‌ستکورتن.
له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئیقلیمی گه‌وره‌ترین گرفتی سیاسی کوردی ئه‌وه‌بووه و ئه‌وه‌یه، که هه‌موو هێزه‌کان یه‌ک قاڵب،یه‌ک بۆچون و یه‌ک باوه‌ڕبون له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردنی سیاسه‌تی کوردی له‌گه‌ڵ چوارده‌ور و هاوسێ کانی کورد، نزیکترین نمونه‌ش هه‌بوونی هاوڕایی گشتی هه‌موو پارته سیاسییه‌کانی کورد له‌سه‌ر فیدراڵیزمی عێراق و لکاندنی کورد به عێراقه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها به وتار و له قاڵبی تێوری (نه‌زه‌ری) یشا بوایه ئێمه پێویستمان به هێزگه‌لێک هه‌بوو، که لانی که‌م داوای سه‌ربه‌خۆیی یان دابڕان له عێراقی بکردایه، ئه‌م جۆره‌ش له گه‌مه‌ی سیاسی بێ‌شومار نمونه‌ی هه‌یه له هه‌موو ئه‌زمونی دونیادا به عێراقی ئێستاشه‌وه، زیندوترینیان موقته‌دا سه‌دره و ته‌یاره سیاسیه‌که‌یه‌تی، که ئێستاشی پێوه‌بێت ددانی خێر به هیچ هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا نانێن، داوای عێراقێکی به‌هێز ده‌که‌ن، دژی ئه‌مه‌ریکان، له‌گه‌ڵ سونه‌دا دانویان باکوڵێت، دژی زۆربه‌ی داواکارییه‌کانی کوردن، له کاتێکدا ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی عێراق و حزبی ده‌عوه زۆر نه‌رمتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆی گشتی هاوکێشه سیاسییه‌کانی تردا ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌مووشیان شییعه‌ن و مه‌رجه‌عی دینی و سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی و سیاسیان زۆر نزیکه له‌یه‌که‌وه.
دۆزی کورد به بڕوای به‌نده پێوستی به حزبێک ده‌سته‌یه‌ک گروپێک هه‌بوو وه هه‌یه که لانی که‌م دژی کۆمه‌ڵێک پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، ئه‌مه‌ریکا، دراوسێکانی کوردستان بێت و له شێوه گه‌لی وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و ووتار نوسین، هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن و ڕێپێوانی ده‌سته جه‌معی سه‌رتاسه‌ری، بایکۆتکردنی په‌رله‌مانی عێراقی، هه‌ڕه‌شه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی، داوای مانگرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندی به عێراق، تورکیا یان ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگانه‌وه، وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی دیموکراتی هێزگه‌لێکی له‌ئه‌مپه‌ڕی ڕاسته‌وه تا ئه‌و په‌ڕی چه‌پ به‌م ده‌نگه جیاوازانه، سه‌قفی داواکارییه‌کانی کورد پان‌و به‌رینتر ببوایه،وه‌ک هه‌رگه‌مه‌یه‌کی سیاسی تر لانی که‌م داواکارییه‌کانمان له ئاستی مامناوه‌ندییدا جێبه‌جێ بکرایه یان جێبه‌جێبکرێت، به‌مانایه‌کی تر بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکوک بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، پێویستمان به هێزگه‌لێکی جیاوازتر هه‌یه له حیزبه باڵاده‌سته‌کان، که داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و موسڵ بکات بۆ سه‌ر هه‌رێم، تاوه‌کو هێزه دژه‌کان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان ڕازی ببن، ڕێپێوانی گشتی بکات دژی هاتنی عه‌بدوڵا گویل و داوای نه‌بینی بکات له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه، تاوه‌کو زه‌مانه‌ت ده‌درێت به ڕاوه‌ستاندی بۆمببارانکردنی هه‌رێم.
به‌مه‌ش دوو ده‌ستکه‌وت ئیزافه ده‌بێته سه‌ر ئه‌زمونه‌که، یه‌که‌م هه‌میشه هێزه دژه‌کورده‌کان ده‌ترسێنیت به‌وه‌ی که ده‌نگێک هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له به‌غداد،که سه‌قفی داواکارییه‌که‌ی زۆر زیاتره له ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، بۆیه ئه‌گه‌ر هێزه دژه کورده‌کان به داواکارییه سیاسیه مام ناوه‌ندییه‌کان پێک نه‌یه‌ن له گه‌ڵ کورددا، ئه‌وا ترسی به جه‌ماوه‌ربوونی ئه‌م ده‌نگه ناڕازییانه هه‌یه، دووه‌م پیشاندانی ڕووه دیموکراتییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ر چاوی ده‌وروبه‌ر و ده‌ره‌وه، به‌وه‌ی که ئه‌زمونه‌که‌مان دیموکراتییه‌و ده‌نگی جیاواز هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، که ئه‌مه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان زۆر به‌سوود ده‌بوو یان ده‌بێت، به‌وه‌ی که هه‌م خۆیان له ئیحراج بوون ده‌دزییه‌وه و وه هه‌م ده‌نگی دلێری خۆیان بۆ ده‌ره‌وه ده‌رده‌خست به‌وه‌ی که ئه‌مان دیموکراتین.
ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه، ژماره 488 ی 11.6.2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست