کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژ تیڤی دانه‌خراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌خش کردن

Wednesday, 29/04/2009, 12:00


پاش وه‌ستاندنی په‌خشی ڕۆژ تیڤی له‌و فرێکفینسه‌ی هه‌یه‌تی، ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکی بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ڕۆژ تیڤی داخراوه‌، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری ڕۆژ تیڤی، ئیمداد یه‌ڵماز، ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ و به‌ ڕۆژنامه‌ی یولادنس پۆستن) (jyllands-postenی دانیمارکی ڕاگه‌یاند که‌ << ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌ و ته‌نها شتێک ئه‌وه‌یه‌ که‌ فرێکفینسی که‌ناڵه‌که‌یان گواستۆته‌وه‌ وئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ تورکیا و ڕۆژنامه‌ تورکییه‌کان هه‌واڵی وا بڵاوبکه‌نه‌وه‌>>‌.
ڕۆژ تیڤی که‌ناڵێکی ته‌له‌فزێۆنی کوردییه‌ په‌خشی سه‌ره‌کی له‌ وڵاتی دانیمارکه‌ و تا ئێستا پۆلیس و موده‌عی عامی دانیمارکی خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن له‌ roj tv له‌سه‌ر داوای وڵاتی تورکیا به‌ تۆمه‌تی ‌لایه‌نگریکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان(pkk)، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا تورکیا وای بڵاو کرده‌وه‌، که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕازیبوونی تورکیا به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ له‌لایه‌ن ئه‌نده‌رس فۆو ڕاسموسن، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی دانیمارک، په‌یمانی ئه‌وه‌ به‌ تورکیا دراوه‌ که که‌ ڕۆژ تیجی دابخرێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌رزوو له‌لایه‌ن وڵاتی دانیمارکه‌وه‌ ڕه‌تکرایه‌وه‌ و به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی حکومه‌تی تورکیا وه‌سفکرا، چونکه‌ نه‌ حکومه‌ت و نه‌ سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ که‌ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن دابخات، به‌ڵکو ته‌نها دادگا ده‌توانێت هه‌ستێ به‌م کاره‌. ‌
[email protected]
سه‌رچاوه ‌http://jp.dk/indland/article1677726.ece

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە