کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشانگای کتێب لە قاوەخانەی کلتوری درێژدەکرێتەوە

Sunday, 19/06/2011, 12:00


لەبەر داواکاری زۆری خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ و پەیماگاکانی ناو شاری سلێمانی، قاوەخانەی کلتووری هەڵدەستێت بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشانگای کتێب لە ئەمڕۆوە یەکشەممە، ١٩/٦/٢٠١١ تا کۆتایی مانگ.

بڕیار بوو دوێنێ دواڕۆژی ئەو پێشانگایەی کتێب بێت، کە قاوەخانەی کلتووری بە هاوکاری چەند دەزگایەکی چاپ و بلاوکردنەوە پێی هەستا، بەڵام لەبەر داواکاری زۆری ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە قۆناغەکانی خوێندندا لە تاقیکردنەوەدا بوون، قاوەخانەی کلتووری هەڵدەستێت بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشانگاکە تا کۆتایی مانگ.



پێشانگای کتێب لە قاوەخانەی کلتوری

گەڕەکی عەقاری

کۆڵانی مزگەوتی نالی



لەگەڵ ڕێزی



ئاری ئەبوبەکر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە