سه‌رۆکی هه‌رێم له نێوان لۆکا‌ڵی بوون و تۆڵه‌کردنه‌وه‌دا
Monday, 22/02/2010, 12:00
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، که له ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزبه‌که‌ی دا به سه‌رۆکی کوردستان خۆی ناوزه‌ند ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئه‌و حه‌قه‌ی پێدابێت، ته‌نانه‌ت به‌شێک له کوردستانیانی ناوچه جێناکۆکه‌کانیش نه توانیویانه وه‌ک سه‌رۆکی خۆیان هه‌ڵیبژێرن(چونکه بۆیان نه‌بوو له 25/7 دا ده‌نگ بده‌ن)، نه له کوردستانی گه‌وره‌ش ڕاپرسی کراوه تا ئه‌و به‌سه‌رۆکی هه‌مو کوردستان هه‌ڵبژێردرێت، له یه‌که‌م باری نائاسایی هه‌رێمی کوردستان دا نه‌ک نه‌یتوانی نمونه‌ی سه‌رۆکێک بێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، به پێچه‌وانه‌وه خۆی وه‌ک سه‌رۆکێکی لۆکا‌ڵی ده‌رخست، که توانای ئه‌وه‌ی نییه، یان ناخوازێت و به‌لایه‌وه گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ سه‌ردانیکردنیش بوایه، مه‌یدانییه‌ن بهاتایه‌ته سلێمانی و ئه‌و ناوچانه‌ی تر، که بۆنی باروتی نائارامی لێدێت و هه‌مو لایه‌ک(به‌سه‌رۆکی حکومه‌تیشه‌وه) دانی پێداده‌نێن.
له‌م باره ناسروشتیه‌ی ئێستا که به‌شێکی کوردستانی گرتۆته‌وه، مه‌خابن هه‌ر ڕۆژه گوێبیستی لێدان و پڕ شه‌قکردن، ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌رونی، سوتاندنی ئوتۆمبیل و نوسینگه‌ی په‌رله‌مانتاران تا ده‌گاته ته‌قه‌کردن و کوشتن، ده‌بین، که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت تا دوا ساته‌کان، وه له دوا ساته‌کانیش دا له‌بری خۆی، وته‌بێژه‌که‌ی ده‌نێرێته به‌رده‌می میدیاکان و به‌ناوی ئه‌وه‌وه ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی کاڵوکرچ ده‌دات، وه‌ک ئه‌وه‌ی که سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌ڵکی وڵاتێکی تربن و سه‌رۆک ته‌نها به به‌یاننامه‌یه‌ک ئیدانه‌ی ئه‌و نائارامییه بکات.
سه‌یره خاوه‌ن سه‌رۆکێکی وابین که دوای هه‌مو که‌س دێته گۆ له‌سه‌ر کێشه‌کانی هاوڵاتییانی وڵاته‌که‌ی، ئاخر خۆ تا ڕۆشنبیران نامه‌یان ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ سه‌رکرده‌که(نه‌وشیروان مسته‌فا، مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی) نه‌کرد، نه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و نه سه‌رۆکی هه‌رێمیش نقه‌یان لێوه‌نه‌هات. له‌پاش ڕۆشنبیران ئینجا سه‌رۆک ، به نوێنه‌ره‌که‌ی دا نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه ده‌کات که ئارامی بپارێزن.
له‌ڕاستی دا سه‌رۆکی وڵاتان نه‌ک ته‌نها له کاتی هه‌ستکردن به دروستبوونی نا ئارامی دا، یه‌ک‌سه‌ر و ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌نه شاروشارۆچکان، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئاسایی‌ترین ڕوداوی سروشتی یان مرۆڤکرد، هه‌تا ئه‌گه‌ر کار‌و به‌رنامه‌ی پێشوه‌ختیشیان هه‌بێت، هه‌موی ده‌وه‌ستێنن و مه‌یدانییه‌ن ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، ئاخر ئه‌ته‌کێتی سه‌رۆکایه‌تی وایه، که سه‌رۆک ده‌بێت خزمه‌تکاری وڵات بێت، کورسی سه‌رۆکایه‌تی بۆ ئیسراحه‌تکردن و خۆ په‌رێزگرتن نییه له هاوڵاتییانی وڵاته‌که‌ی، که‌چی سه‌رۆک به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانه‌وه، ڕۆژانه چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتنی تا ڕاده‌یه‌ک ناپێویست ئه‌نجام ده‌دات(هه‌تا کارمه‌ندی وه‌زاره‌تی وڵاتان)، که‌چی له‌پاڵ خۆی دا و، به ده‌قیقی نزیکه‌ی 500 کیلۆمه‌تر له‌ولا سه‌رۆکه‌وه، خه‌ڵک ترسی تیرۆری سیاسی لێ نیشتوه، که چی سه‌رۆک هه‌ر باکی نییه، نه‌ک ئه‌رکی ئه‌وه ناکێشێت بێته سلێمانی و له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشه‌که بێت، به‌ڵکو ئه‌زیه‌تی ئه‌وه ناکێشێت که بێته به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له‌کاتی به‌نرخی بۆ نزیکه‌ی نیوه‌ی هاوڵاتییانی وڵاته‌که‌ی به خه‌سار بدات
هیوادارین که سه‌رۆکی هه‌رێم به چاوی تۆڵه‌کردنه‌وه له سلێمانی و گه‌رمیان نه‌ڕوانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌نگێکی ئه‌وتۆیان نه‌داوه‌تێ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا، به‌ڵکو به چاوی مه‌سئولییه‌ت و خزمه‌تکاری هه‌موو میلله‌ت له‌و ناوچانه بڕوانێت، وه‌ک سه‌رۆکی گشت ناوچه و شاره‌کان هه‌ڵوێسته بکات و بێته مه‌یدان، چونکه ئه‌گه‌ر خوانه‌کرده سه‌رۆکی هه‌رێم به نییه‌تی تۆڵه سه‌ندنه‌وه سه‌یری سلێمانی و گه‌رمیان بکات، ئیهمالی و خۆ به‌دورگرتن له‌م ناوچانه بکاته به‌رنامه‌ی خۆی، ئه‌و کات له ئه‌هه‌مییه‌تی خۆی و ئه‌ته‌کێتی سه‌رۆکایه‌تی دور ده‌که‌وێته‌وه، له‌بری خزمه‌تکاری میلله‌ت و خۆشویستنی له‌لایه‌ن هه‌مو میلله‌ته‌وه، ده‌بێته ڕه‌زاگران و نا خۆشه‌ویست ، چونکه له هه‌موو جیهاندا ئه‌ته‌کێتی سه‌رۆکایه‌تی وایه، که باناوچه‌یه‌کیش ده‌نگت نه‌داتێ، به‌ڵام پێویسته سه‌رۆک به په‌رۆشه‌وه بێت بۆ ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات، له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر ئه‌و سوێنده‌ی که خواردویه‌تی له مه‌راسیمی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی دا، که هه‌وڵ بۆ ئارامی و ئاسایشی هه‌موو هه‌رێمی کوردستان بدات.
ده‌نا ئه‌گه‌ر وانییه ده‌کرێت میلله‌ت بپرسێت بۆچی سه‌رۆکی هه‌رێم له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هاته سلێمانی و گه‌رمیانه بێکه‌سه‌که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆی، که‌چی له‌کاتی نائارمی و بارێکی سیاسی نا ته‌ندروست و نه‌خوازراودا، که ئه‌گه‌ر به‌مشیوه‌یه بڕوات، مه‌ترسی ده‌رهاویشته‌ی خراپ ده‌کرێت له سلیمانی و ده‌وروبه‌ری، بێباکه و خۆی به‌دوور گرتوه؟ یان ئایا ئه‌م خه‌مساردییه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌مان عه‌قڵیه‌تی دوو ئیداره‌یی له پشته‌وه نییه، که تا ئێستاش سلێمانی و گه‌رمیان به ئه‌ماره‌تی ژێر ده‌ستی یه‌کێتی ده‌زانێت؟ ئه‌م پرسیارانه ته‌نها خودی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌توانیت وه‌ڵامی بداته‌وه.
[email protected] ئەم وتارە لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە ٥٩٧ دا بڵاوکراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست