کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک کوردی دانیشتوی فه‌ڕه‌نسا دژ به‌ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان)

Tuesday, 18/05/2010, 12:00



تاکه‌ی بێ نرخ کردنی مرۆڤ
ئه‌وه‌ی گوزه‌راو ده‌گوزه‌رێت له‌م وڵاته‌دا ڕاستیه‌کی تاڵمان پێده‌ڵێت هه‌میشه‌ به‌ ئاوازێکی به‌رده‌وام به‌ گوێ ماندا ده‌درێت وه‌ وه‌ک ڕۆژی ڕوناک ده‌بینرێت ئه‌ویش نه‌بونی هیچ ئه‌رزش و به‌هایه‌کی ئینسانیانه‌یه‌ بۆ مرۆڤ. له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ نرخه‌ مرۆییه‌که‌ی مرۆڤ نیه‌ که‌ ده‌بێته‌ پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ بینینی ئینسان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ ته‌ماشاکردن و نیگاکردنی بونی مرۆییدا.
چه‌ندین نه‌وه‌ گیانیان به‌خشی به‌ ئومێدی هێنانه‌دی ڕۆژێک که‌ گیانی نه‌وه‌کانی دوای خۆیان پارێزراوبێت. مه‌خابن ئه‌و ڕۆژگاره‌ تا ئێستاش نه‌هاته‌دی. گیانی مرۆڤ له‌ کوردستان هیچ نرخی نیه‌، به‌تایبه‌ت گیانی که‌سانی داینه‌مۆی کۆمه‌ڵگا (گه‌نجان و نوسه‌ران).
تیرۆرکردنی کاکه‌ (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌م کاته‌دا گومانێکی گه‌وره‌ و چه‌ندین پرسیار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. ئاخه‌ر له‌ شارێکدا که‌ سه‌ر و بنی زمانی به‌رپرسان باسکردنی ئارامیه‌تی بۆ بێگانه‌کان چۆن ده‌کرێت لاوان و ئازادیخوازانی کورد نه‌وێرن تیایدا بحه‌وێنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌ لۆژیک له‌م ڕوداوه‌ بڕوانین ناچارین ده‌سه‌ڵات تاوانبار بکه‌ین به‌ تایبه‌ت ده‌زگاکانی پاراستن و ئاسایشی هه‌ولێر، چونکه‌ هاوڵاتیان کاتێک به‌ ئۆتۆمۆبیلی خۆیان یان گشتی هاتوچۆی نێوان شاره‌کان ده‌که‌ن له‌ چه‌ندین بازگه‌ خۆیان و ئۆتۆمۆبیله‌کانیان ده‌پشکنن، بازرگانه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ زۆرترین کێشه‌یان له‌گه‌ڵ بازگه‌کاندا هه‌یه‌. ده‌بێت کام ئۆتۆمۆبیلانه‌بن که‌ بتوانن ئه‌و بازگانه‌ ببڕن. یان تۆ بڵێی ڕێگایه‌ک هه‌بێت هێزه‌ ئه‌منیه‌ کوردیه‌کان درکیان پێنه‌کردبێت تا کۆنتڕۆڵی بکه‌ن؟
پاشان ده‌کرێت بپرسین ئایا بۆ نوسه‌ره‌ بوێره‌کان و گه‌نجه‌کان بونه‌ته‌ نێچیر بۆ مافیاکان؟ واده‌زانن به‌ کوشتنی ئه‌وان خامه‌کان ده‌وه‌ستن؟ ئایا نازانن که‌ ئه‌وان خوێنیان ده‌بێته‌ مه‌ره‌که‌بی خامه‌ زیندوه‌کان؟
ئه‌وه‌ی زۆرتر جێگه‌ی داخه‌ له‌م ڕوداوه‌دا، هاوکاری ئاشکرای که‌سانی به‌ناو ئه‌کادیمیه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌کاندا. خشته‌ وانه‌کانی کاکه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ و کاتی هاتنی بۆ زانکۆ، ڕێگای هاتوچۆکه‌ی و چه‌ندین زانیاری وردی تر کێ دای به‌ تیرۆرستان؟
نوسینه‌کانی کۆتایی ژیان نوسه‌ری شه‌هید په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ جه‌نابی سه‌رۆک یان به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت له‌ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران یان ده‌ست له‌کاربکێشیته‌وه‌.
1- ئاسۆ میراوده‌لی
2- ئه‌بوبه‌کر حسن جاف
3- سه‌فائه‌دین گه‌زنه‌یی
4- کاوه‌ ده‌ستوره‌
5- هه‌ردی محه‌ممه‌د
6- ئه‌رده‌ڵان سێوکانی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە