هه‌وار عه‌بدوڵا دزه گه‌وره‌كه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى بارزان
Sunday, 01/09/2013, 12:00
دوو سالَ و نيوه به ناو دكتۆرێكى ددان كرايته بهرِێوهبهرى كه‌رتى ته‌ندروستى بارزان, ده‌مانه‌وێت لێره سى ڤى ئه‌و دز و گهندهلَه به‌ڵاو بكه‌ينه‌وه تاوه‌كو خهلَكى بزانن چۆن له كوردستانى ئێمه گهندهلَهكان پێده‌گه‌ن و ده‌بنه خاوه‌نى پله و پايه و گه‌شه ده‌كه‌ن.
هه‌وار يهكهك بوو له‌و قوتابيانه‌ى كه به قبول خاس له كۆليجى پزشكى ددان له هه‌ولێر وه‌رگيرا چونكه معهدهلى نمره‌كانى 57% بوو له پۆلى شه‌شى ئاماده‌يى, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قبول خاس بوو ئاستى زانستيهكهى هه‌نده به‌رز بوو كه توانى پێنج سالَى كوليهى پزيشكى ددان به هه‌شت سالأ ته‌واو بكات و ئاخيرهكهى ببيته شرِه دكتۆرێكى هيچ نه‌زان, له ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌ى كه له كوليهش بوو كه‌سێكى دوور بوو له هه‌موو قوتابيانى ديكه و خۆشه‌ويست نه‌بوو له به‌ر لوت به‌رزى و خۆ به گهورهزانيهكهى, پاش ئه‌وه‌ى تهخهرِوجى كرد و سالَێك له هه‌ولێر ده‌وامى كرد بۆ ته‌ده‌روج چووه بارزان.
يه‌كه‌م ئيشى له‌وێ ئه‌وه بوو له‌گه‌لأ دكتۆرێكى ديكه‌ى ددانى كه خهلَكى هه‌ولێر بوو ناوى (رِهوهند) بوو كردى به كێشه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ده‌رى بكات, چونكه ئه‌و دكتۆرێكى زيره‌ك بوو عيادهشى هه‌بوو له بارزان و خهلَك زۆر ده‌چوون بۆ لاى و ئه‌ويش ده‌يويست له‌وێ ده‌رى پهرِێنيت, چونكه هه‌وار خۆى بارزانيه توانى ئه‌و دكتۆره بهرِێزه به زۆرى له‌وێ ده‌ربكات, نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده بهلَكو هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كانى ئه‌و دكتۆرهشى له خانووى پزيشكان فرِێ دابووه ده‌ر, ئينجا به خۆى له بلێ عيادهى دانا, به‌ڵام تا ئێستاش خهلَك ئه‌وه‌نده ناچن بۆ لاى چونكه شرِه دكتۆره و ده‌م و ددانى خهلَكى كاول ده‌كات.
پاش ماوه‌يه‌ك له بارزان فهزيحهيهكى ئه‌خلاقى لێ ئاشكرا بوو لهگهلَ كارمه‌ندێكى كچى بنكه‌ى ته‌ندروستى بارزان, به‌ڵام بۆيان داپۆشى, له كۆتايي سالَى 2010 كه زانى فهراغێكى ئيدارى له كه‌رتى ته‌ندروستى بارزان دروست بووه, خۆى گهيانده شێخه‌كانى بارزان به تايبه‌تى شێخ سباح و ده‌ست و پێى ماچكرد تا پشتگيرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببيته بهرِێوهبهرى كه‌رتى ته‌ندروستي بارزان, هه‌ر يه‌كه‌م رِۆژيش وه‌ك بهرِێوهبهر ده‌ستى به ئيش كرد, هه‌ستا به گۆرِينى ستافى كه‌رت و كارمه‌ندێكى گواسته‌وه بۆ لاى خۆى كه له كه‌رتى سۆران له‌سه‌ر گهندهلَى ترِۆ كرابوو به ناوى (عيسا), بۆ ئه‌وه‌ى ببيته مامۆستاى و فێره دزى و گهندهلَى بكات, ئيدى ده‌ستى به گهندهلَى كرد و ئه‌و رِاستيانهى لێره دهيبينن به‌شێكى كه‌من له‌و گهندهلَيانهى كه لێى ئاشكرا بووه و گه‌لێك گهندهلَى ديكه‌ى پهنهانيشى هه‌يه.
جارێ يه‌كه‌م تشت له‌و رِۆژهى كه بوه به بهرِێوهبهر له هه‌موو شوێنێك به هه‌مان ئۆتۆمبێله‌وه ده‌بينرێت كه ئه‌ويش ئوتومبێلى خۆى نيه به لَكو هى حكومه‌ته, هه‌موو كار و بارى خۆى و مالَهوه و له هه‌موو جێ يه‌ك و له هه‌موو شارێك به‌و ئوتۆمبێله حكوميه و له‌سه‌ر حسابى حكومه‌ت به رِێ ده‌كات و به به‌نزينى حكومه‌تيش.
نهسريهى مانگانه‌ى كه‌رت 16 مليۆن ديناره, تا ئێستا كه‌س نازانى ئه‌و نهسريه چۆن سه‌رف ده‌كرێ چونكه بنكه ته‌ندروستيه‌كان نهسريهيان نيه و كه‌رته‌كه‌ش ته‌نها يه‌ك خه‌سته‌خانه‌ى هه‌يه له مێرگه‌سور و نهسريهى ئه‌وێش قه‌ت له 1 مليۆن زياتر سه‌رف ناكات,
بۆيه وه‌زيرى ته‌ندروستى كه پێش چه‌ند مانگێك سه‌ردانى مێرگه‌سورى كردبوو پێى گوتبوو كه تۆ چى له‌م نهسريهيه ده‌كه‌ي كه ده‌بينى ئه‌و هه‌موو كه‌م و كورِيه له تاقيگه‌ى نه‌خۆشخانه هه‌يه ؟ به‌ڵام مرۆڤى گه‌نده‌لأ شه‌رمى به‌هيچ نيه و ئه‌و نهسريهيه به ئاره‌زووى خۆى سه‌رف ده‌كات و به‌شێكى زۆريشى لێ ده‌دزێ.
له‌و رِۆژهى بووه به بهرِێوهبهر تا ئێستا له هه‌ر دوو بنكه‌ى خهفارهى شه‌وانى بلێ و بارزان ناوى خۆى وه‌كو دكتۆرى خهفهرى ددان ده‌نووسێت و يه‌ك رِۆژيش ده‌وامى نه‌كردوه و مانگانه له هه‌ر لايه‌ك 900 هه‌زار دينارى عيراقى به‌و ناوه وه‌رده‌گرێت واته يه‌ك مليۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دينار مانگانه.
به ناوى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى بيناى كۆنى نه‌خۆشخانه‌ى مێرگه‌سور ئه‌و پارانه‌ى ديارى كراون له سالَى 2012 له حكومه‌ت وه‌رگرتوه, ئه‌و بينايه كۆنه به قه‌ده‌ر بنكه‌يه‌كى ته‌ندروستى بچووكه و يه‌ك قاته, هه‌موو نۆژه‌ن كردنه‌وه‌كه‌ش له‌وه زياتر نه‌بووه كه هه‌ندێك ديوارى بۆياغ كردوه‌ته‌وه و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى گۆريون كه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش نيوه‌ى ئه‌و پارانه‌ى تێناچێت كه به‌و ناوه وه‌رى گرتووه و باقيهكهى خۆى و شهريكهكانى دزيويانه, چونكه 120 مليۆن دينارى وه‌رگرتووه به‌و فێلَه.
هه‌روه‌ها بۆ كرِينى كه‌ل و په‌لى شوقه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى مێرگه‌سۆر مه‌بله‌غى 48 مليۆن دينار ته‌رخان كرا بوو, بايى 20 مليۆن دينار شتيان كرِى و 28 مليۆنهكهى ديكه‌شى هه‌ر به ئاشكرا له‌گه‌لأ شهريكهكانى دزي.
هه‌روه‌ها لهگهلَ بهلَێندهرى خواردن و پاككردنه‌وه رِێك كه‌وتوه هه‌ر چه‌ند نه‌فه‌رى زياد بنووسن و خواردن و پاككردنه‌وه خراپ بێ ده‌نگ ناكات چونكه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه پارهيهكى باش وه‌رده‌گرێت, هه‌ر كارمه‌ندێكى بنكه‌ى خهفارهى بلێ و بارزان و نه‌خۆشخانه‌ى مێرگه‌سۆر رِۆژانه مه‌بله‌غێكى دياريكراو پاره بۆ خواردن سه‌رف ده‌كرێت كه ئه‌و پاره‌يه دواى په‌سندكردنى ژماره‌ى ژه‌مه خواردنه‌كان له لايه‌ن هه‌واره‌وه له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستي هه‌ولێر سه‌رف ده‌كرێت, خراپترين خواردن پێشكه‌شى كارمه‌ندى ئێشكگر ده‌كه‌ن و ژماره‌ى ئێشكگرهكانيش دوو قات زياد ده‌نووسن و پاره‌كه له نێوان خۆى و بهلَيندهرهكان دابه‌ش ده‌كات.
نه‌فس نزمى گه‌يشته ئه‌و حه‌ده كه لهگهلَ بهلێندهرى خاوينكردنهوهى رِێك كه‌وتبوو هه‌ر كرێكارێك له جياتى ئه‌وه‌ى 300 هه‌زار دينار مانگانه وه‌ربگريت 100 هه‌زاريان لێ دهبرِى و 200 هه‌زاريان ده‌دانێ, هه‌تا پار له سه‌ردانى ليژنه‌ى چاودێرى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئه‌و حاله‌ته‌ى لێ كه‌شف بوو, ده‌رچوو جيا له‌وه‌ى پاره‌ى كرێكاره‌كانيان به شه‌ريكى له‌گه‌ل به‌لێنده‌ر دزيوه, چه‌ند كرێكارێكى بن ديواريشيان نووسيوه, كه پاره‌ى 3 كرێكار مانگانه خۆى وه‌ري گرتوه به ناوى خزمه‌كانى خۆى بێجگه له‌و پاره‌ى مانگانه به نهێنى له بهلَێندهرى وه‌رده‌گرت, به‌مه‌ش رِيسوا بوو لاى شێخه‌كانى بارزان.
ئه‌و گهندهلَه ههرِهشهى داخستنى عهياده و ده‌رمانخانه له‌و دكتۆر و كارمه‌ندانه ده‌كات كه سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى ده‌كه‌ن, چونكه وه‌ك خۆى دهلَێت ئه‌و خۆى هه‌موو شتێكه و له قانونيش به‌رزتره ! له كاته‌ك كه مه‌سه‌له‌ى عهياده په‌يوه‌ندى به سهنديگاوه هه‌يه نه‌ك ئه‌و.
ئێستاش هه‌وار خۆى حازركردوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتر نه‌خۆشخانه‌ى بلێ كه له پشت شارۆچكه‌ى بلێ دروستكراوه بكهويته ئيش و بخرێته سه‌ر كه‌رته‌كه‌ى ئه‌و, چونكه له‌وێ پارووى چه‌ورى زۆر تێدا ده‌بيت و ده‌توانيت دزى و گهندهلَيهكانى له‌وێ دوو ئه‌وه‌نده زياد بكات.
ئه‌مه به كورتى مێژووى ژيانى گهندهلَهكى بچوكى ئه‌م وهڵاتهيه, كه به‌يانى رِهنگه ببيته گهندهلَهكى گه‌وره‌تر و وه‌ك چۆن خۆى فرۆشتوه خاك و مللهتيش بفرۆشيت !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست