Friday, 24/12/2010, 12:00
رادیکاڵ
عوسمان بایدەمیری سەرۆك شارەوانی دیاربەكر، یەكەمین رێگا جیابوونەوەی لە نزیكترین برادەری كاتێك هێشتا (17) ساڵه بووە، بۆ رۆژنامەی (Radikal)ی توركی دەگێڕێتەوە؛ تەمەنم (17) ساڵ بوو. رۆژێك (سەعید)ی برادەرم هات و پێی وتم: عوسمان من بەشداری ریزەكان دەبم، دەمەوێ تۆش بەشدار بیت. منیش تا چەند رۆژ لەوە بیرم دەكردەوە ئاخۆ بڕۆم بۆ شاخ یاخود لێرە بمێنمەوە؟
عوسمان بایدەمیر تەنیا یەكێك لە پۆپۆلیست ترین (جهماوهریترین)سەرۆك شارەوانییەكانی دیاربەكر نیە یاخود تەنیا یەكێك لە گرنگترین ئاكتۆرەكانی پلۆتیكای كورد لە هەرێمدا نیە. بەڵكو مرۆڤێكە كە دەزانرێت لە پێناو مافەكانی مرۆڤدا تێكۆشیوە. بەڵام كێ دەزانێت لە ساڵانی سەرەتای گەنجی چ هەوڵدانی بۆ ئازادبوون كردووە لە كاتێكدا هاوتەمەنەكانی ئازادییان لە شاخەكان بینیوەتەوە؟ عوسمان بایدەمیر لە وەڵامی زۆر پرسیاری رۆژنامەی رادیكال، وەڵامی زۆر سەیر دەداتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست