ئه‌مڕۆ گروپێکی ئاینی به ناوی قوتابیانی عیسای مه‌سیح له که‌رکوک دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند
Sunday, 08/03/2009, 12:00
له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و قوربانی و کوشتن و بڕین و که‌م و کوڕی و فهراغانهی که له کۆمه‌ڵگای عێراق به گشتی و کۆمه‌ڵگای کوردی به تایبه‌ت ده‌رحه‌ق به خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاکه‌مان کراوه و ئه‌کرێت له سایه‌یی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران و ئاینی ئیسلام و فتوای ڕێبه‌رانی ئیسلام و په‌یڕه‌و که‌رانی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر کلتوری کوردی ، که هه‌مو ئه‌مانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگا غه‌یره ئیسلامیانه‌ی که له‌سایه‌ی میانڕه‌وی و چاکسازی ئاینه‌که‌یان و هوشیاری تاکه‌کانیان هه‌ر هیچ نه‌بێ به سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی خۆیان گه‌یشتون ، کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و دواکه‌وتویی و نا هوشیاری چووه و ئه‌چێت،
ئه‌مڕۆ ئێمه به‌رواری 8 مارس 2009 له شاری که‌رکوک ، کۆمه‌ڵێ خوشک و برا ، بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و برایه‌تی و ئارامی ، دور له شه‌ڕو تیرۆر ، له پێناو خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک وگۆڕینی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بۆ به ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی باوه‌ڕداری مه‌سیحی مه‌زهه‌ب ، دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێکخراوه مان ڕاگه‌یاند و له‌خۆ بوردانه بانگهێشت ئه‌که‌ین.
هه‌ر خوشک و برایه‌کی کورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ووڵات ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت و حه‌ز بکه‌ن زیاتر ئێمه بناسن به‌م ئه‌دره‌س ئهلکترۆنهیی خواره‌وه ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بگرن و په‌یوه‌ست بن پێمانه‌وه .
[email protected] کۆپی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ناردراوه بۆ سه‌رجه‌م مێدیاکان به هه‌موو زمانه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست