چیدی ئێمە نەوەی داهاتوو نیین

Thursday, 31/01/2013, 12:00


چووزانم لەوانەیە ئەوە تاقە وتارێك بێت دەنێو هەرای نووسینی كوردیدا قیت بێتەوە كە پێنووسەكەی بەدەستی مرۆڤێكەوە ِبێت نەیەوێ دوا سەردەمی منداڵی و وەرزی هەلماتێن و كەللایانێ ئاسان تێپەڕێ !
چم پێنەكرا! ناچار دەستم كرد بەنووسینەوەی هەندێ لەو شتانەی لای من و هاوبیرەكانم شینبووە, نووسینی ئەو وتارە دەشێ هۆی پەنگدانەوەی پرسگرەكان بێت! ئان هەروا حەزی هێتشنەوەی ئەو نووسینەیە دە هۆشم هەر كە یادی حەڤدەساڵیم كرد !
گەردان بكە كۆمەلگا, پەى بەوە دەبەی هەندەی لێنازێ؟ لەوانەیە ڕۆژی دوو سێ جار بە خاترییەوە شەرم لەتەنی خۆم بكەم , تەنێ لەوانەیە بەس بێت بۆ ئەوەى دنیا باوێتە دووی خۆی لای من ڕۆژانە تەریق دەبێتەوە .
دەزانی سەیر دەچێتەوە جڤاتی مە، تەنێ بەپێی چەند پێوەرێكی جارەكی گەردان دەكرێ:
چینی هەژار ... ناوەند... ساماندار... هەندەو بەس, ئان زارۆك ..گەنجی هزر دزراو....پیاوان....پەكڕسوا ئانژی, نەخوێندەوار.. خوێندەواری سەرەتایی .. دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا ...ماستێر و دكتۆراو .. دیكە.
دەبینی چەند سانا دابەشبوو. دیدگای من وەها شتەكان دەبینێ , كێشە ئەوە نییە من تا چەند جڤاتم بە پێی كەتوار گەردان كردووە , لێ ئەوە كێشەیە بە گەنجێك بڵێن تۆ بۆ لایەنگری پ.د.ك بڵێ وەڵا پارتیبوون خۆشە!
ڕۆژێك دەگەل برادەرێكی قوتابخانە بووە بە مشتوومڕمان من پێم گووت هەرچی ئاشەكەی بارزانی هاڕاویە دەشێ گەنمی ساڵی نەهات بووبێت, نامەوێ بڵێم چۆنی , ئەوەیان شتێكی پڕ جێوازە دەگەڵ ئەو شتانەی من نیازمە بیدەمە بەر گوێی ئەو بەڕیزانەی سەردەمێكە وەڕەس بووم هەند ناوی خۆمم لە زاریانەوە گوێ لێدەبێ. ڕەنگە تەنێ خۆبێڕیزخستنی مە شتێ ڕێزیان داتێ، دەنا نیتیان .
من پەشیمان نیم وادەڵێم لەوانەیە دواتر شتێ پاشگەزبمەوە بەلام ئەوە دەمێ دەقەومێ من لەتاو خەیاڵكردن بەداهاتوو ئەو ڕقەی ئەوانیش بەبا بكەم. ئەو برادەرە بەرەڤانی دەكردوو چەندی توانای پێبوو خستییەكار تا وای لێهات نەیدەزانی چ بڵێ,
ئیدی منیش لێم كردە نامەردی لێم پرسی باشە تۆ بۆ پارتیت , دەمزانی بە وەڵامەكەی پێكەنین دەمگرێ!
هەرچەند نوێنەری یەكێتی قووتابیان بوو .
وەلامی داومەوە: گووتی ئەو ڕۆژە من و تۆ كە چووین بۆ یاری هەولێر و زەورا , كە یاری تەواو بوو من بەردم دەگرتە پاسی یاریكەرەكانی یانەی زەورا , پۆلیس منیان گرت ئەو دەمە كەسێكی یەكێتی قوتابیان نەیدیبام دەیانگرتم , ئەو هات و تەنێ بە بەنیشاندانی هەویەكەی منی بەردا... ئێ پارتی پارێزگاریمان لێدەكات!
دەگ بە قەد ئەو ئاخانەی بابم هەڵی كێشایە ........ ناشێ. ئاخر ئەوانەی دكتۆر و داوی... پێش ناوەكەی  خۆتان دەخەن, پایەیەی ئێوە لەكوێی مەینەتییە هزرییەكانی گەنجان لە هەوڵی داهێنانی چارەیە.
ئەوانە میتۆدی جڤاتیان تێكداوە ئەوانیش دەتوانن وەك خۆی لێبكەنەوە, لێ نزام من تاكەی چاوەڕێبم؟
پێم وابێ ببم بە خواش ناتوانم چارەیەك بدۆزمەوە! ئەوە نییە هەولێرییەكانی دوای {1991} دەڵێن ئەگەر دەنگ بە پارتی نەدەین لە قیامەت چ جوابی بارزانی بدەینەوە!
دوایێ ئەوە نییە خۆیان دەنگ بە بەرنامەی خوایەكەیان نادەن! كورە تازە هەر ناگۆڕێن.
خەریك بوو ئاودیووی پرسگرەیەكی دیكە بم , چاترە بێمەوە سەر كرۆكی باسەكە , هەرچی لەسەرەوە پەیوەندی بەگەنجەوە هەبێت , ئەوەیە گەنجی ئێمە كۆیلانە دەژین ! هەندێك لەسەر واژەی كۆیلە دەمێنینەوە دەگەڕێین
بزانە گەنج چۆنە گەر كۆیلە ئاسا ڕۆژ نەكاتەوە!
مرۆڤ لە ولاتی مە لە چوارساڵی دەست بە لێدانی دەكرێ,بۆ خۆم لە چوار ساڵی بە كەوچكی شیو خواردن داخ كراوم,مرۆڤ لە 6 ساڵی فێردەبێ بە چەشنی جنۆكە لە مام وەستاكەی بترسێ پێم وایە پوور وەستایەكانیش هەندەی پیاوەكان دەیان تۆقاندین, دەبینی مرۆڤ لێرەوە دەست بە بینا كردنی تەگەرەكانی بەردەم بیركردنەوە دەكا!
مرۆڤ دوای 6 ساڵی ئیدی ڕەنگ زەردی شێوەیەتی ,چوون ئیدی دێوێكی دیكە لە بەردەم هزری ئەو خۆی نمایش دەكات ,{.......} .مرۆڤ لەو تەمەنەدا نازانێ دزی دەگەڵ چیتیان وەختێ دایانی ناوی دەبەن , خوا چاوت كۆر دەكا دە ئاگری دۆزەخت وەردەدا ,درۆبكەی ,لە خوا بترسە! پێیان وایە منداڵ پەروەردە دەكەن
.دەگاتە 12 ساڵی هەڵبەت پێشووتریش, ئەو مرۆڤە كۆیلەی تا ئێستا هەیە فێردەكرێ ئەو لە خووشكەكانی مرۆڤترە !
گەر وانییە بۆچی سوێند بە ناوگەلی دایك و خوشك و هاوسەرەكانتان دەخۆن!
دەبینی ئەو مرۆڤەی لە 12 ساڵی دەستمان كەوتووە دایكی یان خوشكە گەورەی دەچنە كورسیەكانی دواوە باوكە هێڕەكەی كوڕەكەی داوێتە پێشەوە!
ئیدی هاتنە پێشەوەی چینە بە كۆیلە بووەكە لێرەوە دەست پێدەكات, من پێشتر ڕەخنەم لەهەموو ئەو كەسانە گرت كە كۆمەڵێ ناتۆرەیان داوەتە دووی ناوەكانیان و هەم پۆز بەسەر گەنجە هزر دزراوەكان لێدەدەن هەم بوونەتە قوورساییەك بەشانی مەوە لە بری مە دەنوون دەخۆن, بەژیانمان هەندەی ئەوان
وڵاتان نگەڕاوین ...ئیدی مەزلومبوونی مە ڕوون بۆتەوە نایێمەوە سەری .
دەمەوێ بە سادەیی بێژم پەیا بوونی ئایدۆلۆژیاو پارتە ڕامیاریەكان, لەمێژوو تا دوێنێ ,خڕكردنەوەی جەماوەرە هاو بیر و ڕاكانە پێناوەكەشی دواجار خزمەتكردنی مرۆڤە لێ لە جڤاتی مە تەنێ پارت هەنەو شتێ بەناو ئایدۆلۆژیا لای گەنجەكانی مە نییە !
لەدوای 15 ساڵی منداڵەكان تەواو خزمەتكارانە خۆ نمایش دەكەن, تازە تۆزێ ئەستەمە هزری كەوێتە كار , ئیدی مرۆڤ لێرە بیرناكاتەوە یان هەنگاو بەرەو بیركردنەوە نانێت, كە بیر ناكەیەوە مردووی لە ئاوەزەوە, چیدی بارگرانی دەبی لەسەر پشتە كووڕەكەی مرۆڤایەتی! لە جڤاتی مە .
وا بیردەكەنە ئەوان هاتوون زەوی ئاوەدان بكەنەوە! نوێژ بكەن ڕۆژوو بگرن هەندەش بەزیادەوە دەیانگەیەنێتە لای پەریەكانی اللە!
چۆن گاڵتەیان بە قسەكانی من نایەت ئاخر دێوەزمەیەكی هەرە گەورەتر ئەو مەلا دووژمنانەن.
دەبینی كوڕە ئیستا گەنجە, یان دەچێتە مزگەوت یا عەنكاوە , نازانێ وەلامی تەلەفۆن بداتەوە.
بیناگەری جڤاتی مە لایەنی كەم وەهایە,هەرچەند من وردانە خۆم نەگەیاندۆتە سەر ڕەهەندی هەموو ئەو چەمكانەی مێتۆدی جڤاتیان وەها لێكردوە ,لێ هەركەس دەیەوێ چاتر دەمەبەستم بگا دەتوانێ لەو بابەتانەی باس دە چۆنییەتی ڕێكخستنی مێتۆدی جڤات دەكەن كەڵك وەرگرێ.
ئاكامی ئەو نەهامەتیانەی دایانمان دەیهاوێنە سەر ڕێمان شێوە زەقەكەی دە خەسلەتی گەنجی ئێستا خۆی نمایش دەكا , ئەو گەنجەى نازانێ ئەو مرۆڤە, لێی كۆڵییەوە ڕەهەندی مرۆڤ لای گەنجە هزر دزراوەكانی مە یەك دوو شەقاوە ڕەنگە زۆر لەوە كەمتریش !.
ئەو چەشنە حاڵی بوونەی گەنجەكانی لای مە لە چەمكی مرۆڤ و چۆنی مرۆڤ بوون ئەو جڤاتە بە كۆیلە بووەی لێزاوە.
ئیدی لەم ڕۆوە ئەوانەی بەهەمان پێواژۆكانی درووست بوونی جڤاتی بە كۆیلە بوودا دەربازبوون پێمان دەڵێن گەنجەكان ئێوە نەوی داهاتوون ,داهاتوو لە دەستی وە دایە ,وەختێ ئاوا دەڵێن وادەزانم داهاتوو تەزبیحە!
هەڵبەت دەمەوێ دووبارەئاماژە بەوەبكەم چوون دڵنیام لەوانەیە دوایێ كەسانێ بێنە سەر خەت و بڵێن ئێمە دكتۆرین بۆچی دەشێ وەها بین , منیش دەڵێم ئێوە زۆر ناوی چینی لاوان دەبەن وهەردەم بە بناغەی داهاتووی جڤات نێوی خۆمان دەبیستین.
منیش گەنجێكم خوێندنەوەم وەهایە , واتان دەبینم گەر پێتان وایە شایەنی ناتۆرەكانتانن بۆچی هێڵاوتانە ئەم جڤاتە بە كۆیلە بووەی ئێستا هەیە پەیابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە