شەقامى سالم
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
سالمم دى لە سالمدا دانیشتبوو
ئەمنى زەرد تۆزى سوورى لێنیشتبوو
دیوانەكەى گرتە لق و تفى لێكرد
لقم بینى سەرى شۆڕبوو پشتى تێكرد
هێندەى نەبرد شێخ ڕەزا هات
وتى ئا ئەمەیە خەبات
نەفرەت لە زەرد
لە بیكەیسى بەرامبەر بەرد
كردى بەهاوار و بە بانگ
من ڕقمە لە 31ى مانگ
15ساڵە 11مانگم 12 نابم
15ساڵە من بێ 31 و بێ ئابم
هەردى ڕازى تەنیایم هات
فاتمەى دى ڕۆژى هەڵهات
بێكەسى دى بە بێكەسى
شەهیدى دى بە بیكەیسى
هاوارى كرد ست فاتمە
هەر ئازادى ئاواتمە
حاجیم بینى لە كۆیەوە
بە خەم و دەردى خۆیەوە
ووتى:
هەیبەت سوڵتانت لە پشت بێ
زەردە بیكەیسى لە مشت بێ
ئەستێرە تا لە شەوا بێ
زەردى هەر دەبێ ڕسوابێ
دەسەڵات:
ئێوە بێ بەلێن ئێوە شاى درۆن
بۆ لاى قەزافى بۆ لیبیا بڕۆن
ئێوە جاسوسن ئێوە فاڵگرن
ئێوە تێرناخۆن ئێوە نانگرن
ئێوە خاوەنى تۆپ و ئاگرن
بەرگەى توڕەى سەرا ناگرن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست