حوب و سێکس و میلله‌ت له‌ ناو ده‌سه‌ڵات‌ و پاره‌

Friday, 14/01/2011, 12:00


کوردستانپۆست: ئه‌م نوسینه‌ دیاره‌ پێش هه‌لاتنی گه‌وره‌دیکتاتۆری تونس بنعه‌لی بارزانی نووسراوه‌.

وتاره‌که‌ی کاک دکتۆر مه‌ریوان وریا قانعم خوێنده‌وه له‌سه‌ر‌ چێژی ده‌سه‌ڵات، ‌ زۆر جوان بوو و حه‌قیقه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ا. به‌و نووسینانه‌ مرۆڤ هوشیار ده‌بێت و ناتوانرێت عه‌قلی مرۆڤ خه‌فه‌ بکرێت.

هه‌واڵه‌کانی تونس له‌سه‌ر شاشه‌ی جیهانین له‌که‌س ناشاردرێته‌وه‌. میلله‌ته‌ به‌رامبه‌ری راپه‌ڕیوه‌، خه‌ڵک نانی نییه‌ بیخوات، خه‌ڵک زانکۆ ته‌واو ده‌کا و ئیش نییه‌ و ته‌ماته‌ له‌سه‌ر جاده‌ ده‌فرۆشێ تا نانێک بخوات. ئه‌مه‌ش نه‌تیجه‌ی دیکتاتۆری و‌ فه‌سادی حکو‌مه‌ته‌. له‌ تونس (حه‌بیب بورقێبه‌) خۆی نه‌‌کردبوو به‌ مه‌لیک به‌ڵام له‌ ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی نوسیبو سه‌رۆکه‌ به‌ (مدی ئه‌لحه‌یات) . که‌ مرد خۆی زه‌ینه‌دین بن عه‌لی له‌ جێی خۆی دانا. له‌ مه‌لیک مه‌لیکتر ده‌ژی.

ژنه‌که‌ی رۆڵیکی زۆری هه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ خۆی و ژنه‌که‌ی رۆڵ ده‌بینن، که‌ سێکس و خۆشه‌ویستی تێکه‌ڵاو بوو زیاتر ده‌سه‌ڵات به‌هێزتر ده‌بێ و ته‌ماح و غرور زیاتر ده‌بێ، ته‌ماشای ئه‌و وێنانه‌ بکه‌ن ژنه‌که‌ی ره‌ئیسی دوه‌مه‌، عاشقه‌و ماشقه‌ی یه‌کترین .

هیچ ئازادیه‌ک له‌ وڵات نه‌هێشتووه‌ نییه‌، ئۆپزیسۆن نییه‌ و ته‌نها یه‌ک حیزب هه‌یه‌ رێگای پێدراوه‌ که‌ هیچ حسابێکی بۆ ناکرێ. تا وای لێها ت میلله‌ت راپه‌ڕی ، مه‌سه‌لێکی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێ که‌ شوشه‌ پڕ بوو لێێ ده‌ڕژێ. میلله‌ت داوای نان ده‌کا و میلله‌ت داوی ئازادی ده‌کا،

شته‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک دابمرکێنێته‌وه‌ ده‌ستی کرد به‌ لابردنی ره‌قابه‌ و سانسوری له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، به‌ڵێنی ئازادی رۆژنامه‌و‌ راده‌ربڕین داوه‌، به‌ڵێنی داوه‌ نرخی خواردن نزم بکاته‌وه‌، به‌ڵێنی داو که‌ جارێکیتر خۆی بۆ سه‌رۆکی هه‌ڵنابژێرته‌وه‌. به‌ڵام میلله‌ته‌که‌ هێشتا رازی نیه‌و به‌ قسه‌ی بریقه‌دار ناخڵه‌تێ و داوی وازلێهێنان و کشانه‌وه‌ی لێده‌کن. هیچ شتێک له‌ به‌رده‌م ئیراده‌ی م‌یلله‌ت خۆی راناگرێ ، خه‌زه‌بی میلله‌ت به‌هێزه‌ میللیارد دۆلار و پاره‌ و له‌شکر ناتوانێ خۆی له‌ به‌ری رابگرێ، شای ئێرانیان خست ئه‌و شای شاهانه‌ به‌س توانی 5 میلیارد دۆلار له‌گه‌ڵ خۆ به‌رێ.

مه‌سعود ره‌نگه‌ بڵێ: ئێمه‌ له‌ کوردستان وه‌ک میلله‌تی تر نین و میلله‌تی خۆمان خۆش ده‌وێ ، به‌جێ ناهێڵێن تا سه‌ددام ئاسا وه‌ته‌نی کوردستانێکی بێ مرۆڤ له‌دوای خۆمادا ده‌هێڵینه‌وه‌..ژنی یه‌که‌می عێراقییه‌کانیش  هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێش ده‌ ساڵ ده‌یگووت ئێمه‌ له‌‌ کوردستان میلله‌تێکی باشمان هه‌یه‌ هه‌موو شتێ قبوڵ ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە