تاكەى بێگانە پەرستى
Tuesday, 05/01/2010, 12:00
زۆر سەیرە هەرچى چووە سەر كورسى دەسەڵات ئاگاى لە میللەت و كەم و كورتیەكانى نامێنێت تەنیاو تەنیا خەریكى پڕكردنى گیرفانى خۆیەتى وائەزانێت بەس خۆی مرۆڤەو ئوانى تر پێویستیان بە هیچ نیە,باشە بەناو سەرۆكەكان یاخود باشتر وایە بڵێین گەندەڵچیەكان ئەگەر ئێوە بوونایە لە جێى ئەم خەڵكە ڕەش و ڕووتە یاخوود تەنیا هاوڵاتیەك بوونایە كارەباو ئاوتان نەبووایە یاخوود بەردەوام ڕاكە ڕاكتان بووایە بەدواى پارووە نانێكدا بۆ ئەوەى نەمرن لە برسان چیتان ئەكرد یان چیتان بە دەسڵاتدارەكان ئەوت؟!
باشە تاكەى بەخۆتاندا ناچنەوە؟ ئەى نازانن میللەت زیاد لە ڕادەى تووڕە بوون لێتان تووڕەیە؟ لە سەعاتى سفردا پێتاندا ئەتە قێتەوە ئەوكاتە نازانن چۆن كورسى دەسەڵاتیش بەجێدەهێڵن!
چەندەها هاوڵاتى كەم دەرامەتمان هەیە كە مەرگ لێیانەوە نزیكە یاخوود چەندەها كەسى بێئیشمان هەیە بۆ نایەن دایانبمەزرێنن تاكو بژێوى ژیانى خۆى دابین كات؟ باشە تادوێنى عەرەبى گەمژە هەتا بۆى كرا كوردى لەناو برد و سوكایەتیان بە ئافرەتى كورد دەكرد چەندەها كوردى بێتاوان بێسەرو شوێن كران و تا ئێستاش ئافرەتى كوردمان لە وڵاتى گەمژەكان ماوە نەهاتوونەتەوە یاخوود دەست بەسەر كراون توخوا داوەشین نیە بۆ ئێوە ڕێگە بە عەرەبى گەمژە ئەدەن كە بێنە ناو وڵاتەكەمانەوە بۆ كارو كاسبى؟ یان بۆچى خۆمان زۆر تێرین ئەم وڵاتەتان پڕ كردووە لە هاوڵاتى دەرەوە؟یاخوود چ پێویستیەكمان بە خەڵكى بیانى هەیە بین لێرە خزمەتكارى بكەن؟ یان بۆ بەد ڕەوشتى هێناوتانە بازرگانى پێوە دەكەن؟ كرێكارى ئەم وڵاتە یاخوود دوور نەڕۆین كرێكارى شارەوانى مووچەكەى (100000)تا(15000)هەزارى پارەى عێراقیە بە ڵام ئەوان مووچەكەیان لە (500000) كەمتر نیە جگە لەو كەسابەتەى كە لە پاڵیشەوە ئەیكەن, بۆ نایەن مووچەى ئەو كرێكارە قوڕ بەسەرانە زیاد بكەن تاكو پێی بژین؟ خە ڵكى بیانیمان ناوێت؟ بۆیە بابەس بێت بێگانە پەرستى تاكەى؟ شوورەییە هەر خەریكى ڕابواردن و ورگى خۆتانن ئاگاشتان لە میللەتەكەشتان بێت,لە جیاتى ئەوەى خەڵكى بیانى دێننە ناوەوەى وڵات برەو بە گەنجەكانى وڵاتى خۆمان بدەن ژیانى ئەوان دابین بكەن نەك خەڵكى بیانى, كورد وتەنى "خوا نانێكى داوە پێتان بۆ ئەیبڕن"؟تاكو میللەت وەكو شیرى سەر ئاگر هەڵنەچووە بە خۆتاندا بچنەوە ژیانى میللەتى خۆتان دابین بكەن.كوا ئەو هەموو بەڵێنانەى لە كاتى هەڵبژاردنەكاندا بە خەڵكتان دا؟كوا درۆ شاخ دارەكانتان؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست