جیاوازی نێوان بەڕێز دکتۆر کەمال میراودەلی و مەسعود بارزانی، وەلامێک بۆ فەیسەڵ دەباغ
Friday, 04/02/2011, 12:00
رونکردنەوەیەک لە سەر رونکردنەوەکەی فەیسەڵ.
لە ئاماژەیەکدا بۆ وەڵامدانەوەی پەیامێکی کراوە بۆ بەرێز مەسعود باررزانی کە من نوسیبوم فەیسەڵ بە زمانێکی سەیر و بە تێروانینێکی نا لۆژیکیەوە، دوور لە راستیەکان بە نەوشیروان مستەفا دەڵێت "گلەیی ئێمە لەوەدایە هەر بۆ ئیهانەکردنی میللەت کەسێکی هێنا /واتە نەوشیروان مستەفا هێنای/ کە تا ئێستا لەرووی دەرونیەوە کێشەی هەیەو لە دەرەوە چارەسەردەکرێت"
ئەم برادەرە وشەی "گلەیی" بەکارهێناوە. من وتبوم گلەیی لە بەرێز مەسعود بارزانی دەکەم، وەکو هاوڵاتییەکی کوردی بەشخوراو کە ڕێگەی دەنگدانم لێ زەوتکرابوو جا بە هەر بیانویەک بێت، کە منی کوردی دانیشتوی ئەوروپا بێبەش کرام لە مافی دەنگدان. فەیسەڵ گلەیی لە نەوشیروان دەکات کە لێرەدا لەق دێتە بەرچاوو جێی متمانە نیە. چونکە ئەوە ماوەیەکی زۆرە نەوشیروان لەلایەن ئێوەوە هەڕەشەی لێ دەکرێت. کەچی ئێستە گلەیی لێدەکەن. لە وتارەکانی تری ناو هەمان ژمارەی خەبات دا قسەی پێدەڵێن.
بە نەوشیروان دەڵێیت کەسێکی هێنا کە کێشەی دەرونی هەیە، لەدەرەوە چارەسەر دەکرێت. جارێ نەوشیروان ئەوی نەهێنا. میراودەلی کەسایەتیەکی کوردپەروەری سەربەخٶیە. نەخٶشی دەرونیشی نیە، چارەسەرکردنیش لەدەرەوە ئاماژەیەکی نێگەتیڤ نادات، وەکو تٶ دەتەوێت نیشانی بدەیت. ئێمەی کورد کە لەدەرەوە دەژین هەمومان گەر پێویستی چارەسەرمان بوو هەر لێرە لە دەرەوە دەچینە لای دکتٶر. ئەی لە کوێ بچین لە سەر مانگ.
مەسعود زووزوو دەچێت بٶ چارەسەری ددانەکانی لە دەرەوە.
خٶ پاڵاوتنی میراودەلی ئیهانەنەبوو بٶ میللەت، دەستکەوتێکی دیموکراتی و گەورە بو بٶ میللەت. زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس متمانەی خٶیان پێدا.
نەوشیروان ئەوی نەهێنا، خٶتان گاڵتەتان پێنەدەکرد و پێتان دەگووت لە کام دەرگاوە دێیتە ناوەوە! کەچی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەریخست لە دڵی پڕئومێدی زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەسەوە هاتە ناوەوە.
دکتۆر کەمال مافێکی یاسایی و هاوڵاتیبوونی خٶی بەکار هێنا کە خٶی پاڵاوت، هەر بەهەمان شێوەی مەسعود . هەردوکیان لەلایەن کۆمسێٶنی هەڵبژاردنەکانەوە بە پێی مەرجەکانی خٶ پالاوتن رێگەی خٶهەلبژاردنیان پێدرا. هەرچەندە پاڵاوتنەکە تێبینیەکی زٶری لەسەر هەبوو. یەکێک لە خاڵەکانی کە جێی مشتومڕ بوو ئەوەبوو کە کەسەکە خیانەتی نیشتمانی نەکردبێت. مێژووی ژیانی میراودەلی بپشکنە بە قەد مسقاڵەزەرەیەک خیانەتی تیا نیە. پێناسەی خیانەتیش زۆر مەگاگیە.
هەردوکیان لە ژێر میکرٶسکٶپی مەرجەکان دەرچون.
نەوشیروان مستەفا لای کۆمسێۆنەکە جێگەی زۆر قایم نەبوو تا بتوانێت ک.م. بهێنێتو لە پاڵاوتنەکە دەربازی کات. کەواتە ئەوە گریمانەو بوختانێکی زەقە.
نەخٶشی دەرونی و ترساندنی خەلک پێی:
هەر لە زەمانی ئەرستۆوە لەبارەی دەرون دیراسە کراوە، بۆ سوککردنی ئازاری ناخ و دەرونی مرۆڤ. ئەوکاتەی کۆمەڵگە جەنجاڵ و قەرەباڵغ بوو مرۆڤەکان تەنیایی و لێکخشان و دورکەوتنەوە لە ماڵ و ژینگەی خٶیان دوچاری ماندوبونی دەرونی کردن. پێویستی لێتێگەیشتن و چارەسەرکردن هاتە ئاراوە.
دواتر و ئێستەشی لەگەڵ بێت ئەمە بووە دیاردەیەکی مۆدێرن.
ئێستە شورەیی نیە مرۆڤ نەخٶشی دەرونی هەبێت، کٶمەڵگە پێشکەوتوەکان پارەیەکی زٶر بۆ گەشەپێدانی زانستەکە و شێوازەکانی چارەسەری تەرخان دەکەن. بە باوەشی واڵاوە کەسە نەخٶشەکان لە ئامێزدەگرن. چارەسەریان دەکەن.
لەو وڵاتانەی رەخنە و هاو وڵاتی بون لەژێر فشاردایە نەیارەکانی دەسەڵات بە نەخٶشی دەرونی تاوانبار دەکرێن.
من پێم باشە لە ئایندەدا کۆمسێۆن پسپۆر دانێت بۆ پشکنینی توانای دەرونی خٶپاڵێوەرەکان. یان لەگەڵ cv کەیاندا بەڵگەی پشکنینی دەرونی بخەنە روو. گرنگە ئەوکەسە خۆبەزلزان نەبێت. گرێی خۆبەکەم زانینیشی نەبێت.
ئەرێ کەس لە ئێوەی پرسیوە ئایا مهسعود وەک پاڵێوراو پشکنینی لەو جۆرەی بۆکراوە.
مرۆڤ خۆ دەتوانێت بۆ سەرئێشەیەک بچێتە لای دکتۆری نەفسی، بۆ شیزۆفرینیا و بۆ چەندان جٶری تری نەخٶشیە دەرونیەکان.
نەخٶشی دەرونی بەهۆی ناهەوسەنگبونی مادە پەیامگەیەنەرەکانی ناو لەش پەیدا دەبێت، بەتایبەتی لە مێشکدا، ئیتر هۆکاری ئەو ناهاوسەنگییە هەرچیەک بێت.
میراودەلی ئیهانە نەبو بۆ میللەت، ئەو مرۆڤێکی ئازا بوو هات بەتەنیا بە باوەربوون بە خۆ و بە میللەت بە ئیرادەی ئازادی میللەت خٶی پالێوت.
ئەو داڤید بوو بەرامبەر جوڵیات.
ئەو ئازایە، هێمنە، دادپەروەرە، لەسەرخٶیە، تێکۆشەرە، رۆشنبیرە، شارەزایی هەیە لە مامەلەکردن لە گەڵ کلتورە جۆراوجۆرەکان.
دانبەخۆداگرە، هەرگیز لێی نەوەشاوەتەوە ئیهانەی میللەت بکات. تەنانەت گزی یەک دەنگیشی نەکرد، ئەو هەموو گەلەکۆمەیەشی لەسەر بوو.
ئەو حەساری نەخستەسەر بەشێک یان شارێکی کوردستان و لە سەیتەرەکان ئیهانەی مرۆڤەکانی میللەتی نەکرد.
ئەو زیاتر لە ٤٠٠ هەزار دەنگی پر متمانەی عەیارە ٢٤ پێدرا.
بەڕێز مەسعودبارزانیش هەر ئەوەندەی دەنگ پێدرا گەر کەمتریش نەبوبێت. چاودێرە بێلایەنەکان تێبینیان لە سەر ئەمە هەبوو.
ئێوە یادەوەریتان تەنیا تا بەرپێتان بردەکات. لەبیرتان چوو خەڵک بە چ زەوق و خٶشیەکەوە دەچون بٶ دەنگدان. دیارە خٶشی ئەوان تازێی ئێوە بوو.
ئێوە بەشتی ترەوە خەریکبوون. وانیە.
ئەگینا لەبیرتان دەما کە خەڵکێکی زٶر باوەشیان بٶهەڵبژاردن و بۆ میراودەلی کردەوە.
ئەو دەنگانەی بٶ ئەودران دەنگی ئیهانەی میللەت و ئەوانەی بٶ مەسعود دران دەنگی شەرعی بوون. مەبەستت ئەوەیە وامان پێ بڵێیت.
فەیسەڵ باپێت بڵێم:
ئەم درۆو دەلەسانەی تۆ و ئێوە ئێمە ناخەلەتێنێت. ئێمەی میللەت قسەی خٶمان هەردەکەین. ئەو وەختە نە درۆ، نە پارە، نە رابردوو فریاتان ناکەوێت.
سەیری موبارەک بکە، وتیان برۆ وتی نارۆم. ئەو هەموو میسریەی بەیەک بە کوشتدا، ئێستە نازانێت چۆن بروات.
ئێمە وەکو میسریەکان نین، بەڵام ئێمەش دەڵێین برٶن. ههر دهبێ بشڕۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست