کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شارى هەڵەبجە.چالاكیەكان خوێندكاران بێزار دەكات..؟؟

Thursday, 11/11/2010, 12:00



لە شارى شەهیدان لەو شارەى كەڕەمزى قوربانیدانە,هیچ هۆڵێك نیە كەسەربەخۆبێت,تەنها یەك هۆڵ هەیە لەو شارە كە هۆڵى (ئامادەیى ئەحمەد موختار جاف)ە. زۆربەى چالاكیەكانى شارى هەڵەبجە لەو هۆڵە ئەنجام دەدرێت كە هۆڵەكەش وەك پێویست نیە.لەم هۆڵە هەرچالاكیەك ئەنجام بدرێت دەبێتە هۆى بێزاركردنى خوێندكارانى ئامادەییەكە.لەچەند ڕۆژى پێشوودا لەكاتى دەواى ئاسایى ئەم خوێندنگایە گروپێكى میوزیك لەدەرەوەى شارى هەڵەبجە وەدێن بۆگرتنى كۆنسێرتێك لە هۆڵى ئەحمەد موختارجاف,لەو كۆنسێرتەدا بەرپرسانى باڵاى شاری هەڵەبجە بەشدار بوون تێیدا. زۆرى دەنگی كۆنسێرتەكەو هاتوو هاوارى ئامادەبووان بووە هۆى بێزاركردنى خوێندكاران.زۆرێك لەخوێندكاران پۆلەكانى خوێندنیان بەجێهێشت و ڕویان كردە هۆڵى كۆنسێرتەكە سەیر لەوەدابوو كەزۆربەى زۆرى ئامادەبوانى كۆنسێرتەكە قوتابیانى ئەو خوێندنگەیە بوون كەپۆلەكانیان جێهێشتبوو. بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا (وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوەان) دیدارێكى سێ ڕۆژە لەو هۆڵە ساز بكات كە دەبێتە هۆى درووست كردنى بارێكى نائاسایى.بەهۆى ئەوەى خوێندكاران سەرگەرمى تاقى كردنەوەى مانگى یەكەمن.لێرەدا ئەوەدەڵێین كە(بەرپرسانى هەڵەبجە و وەزارەتى ڕۆشنبیرى ولاوان) هیچ حسابێك بۆ خوێندكارانى ئامادەیى ئەحمەد موختار ناكەن.قوتابیەكى ئەو ئامادەییە دەڵێت:ـ(من سەیرم پێدێت كە لەكاتى دەوامى ئاسایى دا ئەم جۆرە چالاكیانە لێرەدا ئەنجام دەدەن ئایانازانن كە لەم خوێندنگایەدا دەوام هەیە وە ئیزعاجیان دەكن.خوێندنگا كەمان مۆلیدەیەكى هۆڵەكەی تێدایە كاتێك كارى پێدەكەن بەهۆى دەنگیەوە قوتابیان و تەنانەت مامۆستایانیش بێزاردەكات سەرەڕاى هاتو هاوارى ئامادەبووان لەو هۆڵە).


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە