کاک کۆسره‌ت هه‌رگیز ده‌نگت پێناده‌م...
Sunday, 31/05/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر له خواره‌وه باسی خۆمت بۆ بکه‌م باس ده‌مناسییه‌وه کێم ، ناوی خۆم نه‌گووتوه له ترسانم نییه ، به‌لکو خاتری کوڕه‌شه‌هیده‌که‌م ده‌گرم نامه‌ویت ناوی بیت و ببه‌سترێته‌وه چیدیکه به ناوی ئێوه و یه‌کیتییه‌وه.
کاک کۆسره‌ت له ساڵی 2005 ه‌وه وه‌ک باوکی شه‌هیدێک ده‌یه‌ها جار به‌و ده‌ستکورتییه ده‌هاتم جه‌نابتان ببینم ، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌کمان لێبکه‌یته‌وه و باربوویه‌کمان بکه‌یت پاش سێ مانگ ئینجا توانیمان جه‌نابت ببینم..له‌و دانیشتنه زۆر پر بووم ، پیم ووتی کوڕه‌که‌م له خۆشه‌ویستی تۆ و یه‌کێتی له پێشی پیشه‌وه بوو جه‌ته‌کانی مه‌سعود شه‌هیدیان کرد ، تۆش ئه‌و کاته خۆت زۆر به خۆمخۆر و ناره‌حه‌ت نیشانده‌دا ، هه‌رچه‌نده بروام پینه‌ده‌کردی به‌لام گووتم به‌ڵکو واش بێت..به هه‌رحال نامه‌یه‌کت بۆ نووسیم بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رزه‌یه‌ک بۆ وه‌زیری شاره‌وانی که فاتیح ناویکی خزمت بوو ، که چووم بۆ وه‌زاره‌ت پاش چاوه‌ڕێکردنێکی زۆر ، وه‌زیرم دیت و نامه‌که‌ی لێوه‌رگرتم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گووت ، باشه ، به‌ڵام ئه‌وه ده‌یه‌مین نامه‌ی کاک کۆسره‌ته بۆ منی ره‌وانه‌کردووه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ، بڕۆ دوای هه‌فته‌یه‌کی دیکه سه‌رمان لێبده‌وه ، منیش بڕوام کرد و سه‌رم لێدایه‌وه دوای هه‌فیه‌یه‌ک که چووم نه‌متوانی به هیج شێوه‌یه‌ک بیبینم به بیانووی کۆبوونه‌وه . دوای مانه‌وه‌م له سلێمانی له ماڵی خزم و دۆست بۆ سێ رۆژ ئینجا توانینم بیبینمه‌وه ، ووتی :دوای مانگێکی دیکه وه‌ره‌وه کاره‌که‌ت ته‌واو بووه.. دوای مانگێک دیسان به هه‌مان شێوه نه‌مبینیه‌وه و مامه‌وه تا دیم ، که دیم گووتی با کاک کۆسره‌ت نامه‌ت پیبدا بۆ ده‌زگای شه‌هیدان له‌وێ نوسراومان بۆ بکا ئینجا کاره‌که‌ت بۆ ده‌که‌ین..منیس پێمووت : ئه‌دی باشه خۆمن ئه‌وا مانگ و نیوه هه‌ردێم و ده‌چم به‌و نه‌بوونیه‌وه ئێستا به‌من ده‌لێیت بڕۆوه لای کاک کۆسره‌ت و له نویوه ده‌ست پیبکه‌م ؟.. لیی توڕه‌بووم و هاتمه ده‌ره‌وه ، که هاتمه ده‌ره‌وه ، پاسه‌وانێکی ئه‌فسه‌ری که‌ته لێم هاته پێشه‌وه و گووتی: خاره تووڕه مه‌به ، نامه‌ی کاک کۆسره‌ت لای ئه‌و فاتیحه ناخوات ، هه‌وڵبده نامه‌یه‌کی هێرۆ بینه ، یه‌کسه‌ر کاره‌که‌ت بۆ ده‌کا.. منیش پیمووت به سێ مانگ توانیم کاک کۆسره‌ت ببینم که کوڕه‌که‌م بۆ ئه‌و خۆی به شه‌هیدکردندا ، چۆن ده‌توانم هێرۆ ببینم مه‌گه‌ر 1 ساڵی دیکه چاوه‌ڕی بکه‌م ، نا وه‌ڵا با وا بمێنیت تا رۆژێک دێت ده‌ست ده‌خه‌مه ناوچاویانه‌وه .. رۆژ هات و رۆژ رۆی فاتیحی وه‌زیرم دیته‌وه و پێمووت: ئه‌رزه‌که‌تان نه‌دامێ نه‌مردم له برسان ، به‌لام تۆ دزی ئه‌گه‌ر دز نه‌بیت ئه‌و خانووه گه‌وره‌ت به‌رامبه‌ر ماڵی کاک کۆسره‌ت له کوێ بوو ، ئه‌و سه‌یاره‌ی که لێده‌خوڕی هی دائیره‌یه و بردووته و ده‌شزانم مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌که‌ت شه‌شحه‌وت ملیۆنه ، بۆ کویی ده‌به‌یت؟ ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه خۆت و کاک کۆسره‌ته‌که‌ت خه‌ڵکی به دز و تارانچیتان داده‌نێت ، نازانم رووی ناو خه‌لکیتان مایه به خه‌ڵکی بڵێن ده‌نگمان پیبده‌ن..ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌یه که هه‌رگیز به خۆم و خێزانه‌که‌م ده‌نگ به کۆسره‌ت نه‌ده‌ین و تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیده به ناهه‌قڕژاوه بکه‌ینه‌وه.
نه‌فره‌ت له کۆسره‌ت و داروده‌سته‌که‌ی ، شه‌رت بێت تا ژیان ماوه قسه‌ی خێریان بۆ نه‌که‌م و دوعاش بکه‌م شه و رۆژ وه‌کو جه‌رگیان بسوتێ و زه‌لیل بن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست