لهتيرۆركردنى كاوه گه‌رميانى بێده‌نگ نابين
Friday, 06/12/2013, 12:00
ڕێکخراوی کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا
- سه‌رجه‌م رێكخراوه ئهنتهرناسيۆنالهكانى به‌رگريكار له مافى مرۆڤ و ئازادى راده‌ربڕين و يه‌كێتى ئه‌وروپا له تيرۆركردنى كاوه گه‌رميانى ئاگادار ئه‌كه‌ينه‌وه
بۆ به‌رێزان:
- په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا - كۆميته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ
- په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا - نوسينگه‌ى گه‌شه‌پێدانى ديموكراسى په‌رله‌مانى
- په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا كۆميته‌ى گه‌شه‌پێدانى ياسا له‌عێراق
- سه‌رۆكى نێرده‌ى په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق - ستروان ستيڤنسن
- جێگرى سه‌رۆكى نێرده‌ى په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق - ئه‌ستێر دێ لانگه
- ته‌واوى ئه‌ندامان و كارگێڕانى نێرده‌ى په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق (19 كه‌سايه‌تى له فراكسيۆنه جياوازه‌كانى په‌رله‌مان)
- يه‌كێتى ئه‌وروپا كۆميته‌ى سه‌روه‌رى ياسا EUJUST LEX
- يه‌كێتى ئه‌وروپا نوسينگه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه
- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى فيدراڵى به‌لجيكا
- ئيمينستى ئينتهرناشيۆناڵ
- هيومان رايتس ۆچ
- په‌يامنێرانى بێ سنور
- كۆميته‌ى بەرگری لە ڕۆژنامەنوسان CPJ
به‌رێزان ئاگادارتان ئه‌كه‌ينه‌وه، کاوە محەمەد ئەحمەد ناسراو بە (کاوە گەرمیانی) دوێنێ شەو هاتە ڕيزی قوربانیەکانی ئازادی رادەربڕینەوە. گەرمیانی شەوی ٥ ی ١٢ ی ٢٠١٣ لە لایەن چەند تاوانبارێکەوە لەبەر چاوی دایکی کوژرا.
بەو کردارەش لاپەرەیەکی تری ڕەش لە مێژوی هەرێمی کوردستان دژ بەو دەنگە ئازادانە تۆمار کرا . ئەو قوربانیانەی کە خەڵکی کوردستان ناویان ناون شەهیدانی قەلەم.
هەرێمی کوردستانی ئێراق کە لە ساڵی ١٩٩١ وە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ئێراقی سەردەمی سەدام حوسێن و پاش ئەو نەماوە و ئازادیەکی ره‌های بە ناوی هەرێمی فیدراڵەوە هەیە. ئەو هەرێمە لە لایەن دوو پارتی سیاسیەوە کە بنەماڵەکانیان پۆستە سەرەکیە سیاسی و ئاسایشیەکانیان هەیە بەڕێوە دەبرێت.
ده‌زگا ئه‌منيه‌كان و بەرپرسانی ئەم هەرێمە مێژوویەکی پڕ خوێناویان لە کوشتن و زیندانیکردن و راونان و ئازاری فیزیکی و دەم مردوکردن و سوکایەتی پیکردن وهەوڵی کڕینی ویژدانی ڕۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادەکان هەیە .
راپۆرتەکان وهەواڵەکانی ڕێکخراوەکانی وەکو، په‌يامنێرانى بێ سنور، ڕێکخراوی ئيمينستی ئەنتەرناشناڵ ، هيومان رایتس ۆچ و کۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنوسان CPJ و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ناو هەرێمی کوردستان لە ماوەی دەسەلاتی ئەو هەرێمەدا ئاوێنەی روداوە تراژیدیاکانن بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان.
بۆیە لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی هەر دەستدرێژیەك بۆ سەر ڕۆژنامەنوسان پەنجەی گومان بەرەو دەزگا ئاسایشیە سەرکوتکەرەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕادەکێشرێت. ئەو دەزگایانە ئەگەر تاوانباری ڕاستەوخۆش نەبن و ئەنجامدەری تاوانەکان نەبن، ئه‌وا ڕێخۆشکەرو هاندەری تاوانن بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان، لەبەرئەوەی لە دۆزینەوەی تاوانباران کەمتەرخەم و خەمسارد بون و خەمساردن. ئەگەر تاوانێکیش خۆیان ئەنجامدەری نەبن ئەوا ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینن.
شێوازی تيرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەکتێکی پلان بۆ دانراو بووە و بە ووردی جێبەجێ کراوە و بێ بنەما نیە کە پەنجەی گومان بۆ دەزگا ئاسایشیەکانی هەرێمی کوردستان رادەکێشرێت.
ڕێکخراوی کوردستان فۆروم لە بەلجیکا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکات و داواکارە بە زووترین کات راستیەکان بخرینە ژیر تیشکەوە. بۆئه‌وه‌ى كه‌يسى كاوه گه‌رميانيش وه‌كو كه‌يسى رۆژنامه‌نووسان و چالاكانى تر‌ى تيرۆركراو به‌لاڕێدا نه‌برێت، پێويسته بکوژانی ئەو ڕۆژنامەنوسە و هاوکارانیان و ئەو دەستانەی لە پشتی ئەو تاوانەوە بون ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دادگا و سزای یاسایی خۆیان بەسەردا بدرێت.
ئیمە وەکو ڕێکخراوێکی مەدەنی کوردستانی لە بەلجیکا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین سەرجەم دەزگاو کۆمیتە پەیوەستەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی بەلجیکی و ڕیکخراوە ئينتهرناسيۆناڵهکانی بەرگریکار لەمافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکانی رادەربڕین لەو تاوانە ئاگادار بکەینەوەو داواتان لێ بکەین کە گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەو مەبەستەی کە ئەم تاوانەش وەکو تاوانەکانی تر پشتگوێ نەخرێت و بە خەمساردیەوە مامەڵەى لەگەڵدا نەکەن، به‌ڵكو تاوانبارانى راسته‌قينه بدۆزنەوەو بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.
ڕێکخراوی کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا
6-12-2003 برۆکسل
بۆ په‌يوه‌ندى :
پێشره‌و ئيسماعيل عارف
0032497894232
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست