گێچه ڵی ئه مڕۆمان و باری نا هه‌مووارمان له ئاوینه ی هیچ و پووچیی سه رکرده کانمان

Saturday, 19/03/2011, 12:00




ئیمه ی کورد خوێنێ هه‌موو دنیامان کردۆته قازانی پڕ ڕق وسکاڵامان و دادو بێدادیمانه به ده ست هه رهه‌ موو دنیاوه‌ وه ک ئه وه ی خۆمان بێ لکه بین. ڕاستیت گه ره کبێت ئه وی ئه‌م ڕۆژه ی کرده ئه مڕۆمان زیاتر خۆمان بووین و جا مه رحه ت که و با ده ستی چه وری .به سه ری خه ڵکی ترا نه سڕین خۆ مان  شۆڕشمان به ڕێ کردو تائیمڕۆ به ته قویم نیوه ی سه ده یه ک ئه کات. کوردوستانیان سوتان و تێکڕا به لایه نی که مه وه‌ نیو ملیۆ ن کوردی بێ چاره کوژران. که متر خێزان یان بنه ماڵه هه ن که جه رگ سوتاونه بن. ئه مه دوژمن پێ ی کردین. خراپیان له گه ڵ کردین و له بیرکردنی بێ عارییه. به ڵا م هه‌ مووی له پیناوی خۆ به خۆی کوردوستان و ڕۆژیکی ئازادی   بۆکورد  خه ڵکه کیش گێژو گه لۆرانه و نه فامانه باڕه باڕ کردنیان بوو سه رۆکمان به رزانییه یان تاڵه بانییه. بارزانی و تاڵه بانیش پابه ندی ڕیزوهیوای خڵک نه بوون و سه رگه رمی هه‌ ڵپه و په رژه‌وه‌ندی خۆیان بوون له ژێر تاف و هیتافی کوردایه تی و خه ڵکه که شیان وه‌ک که رتێ ئه‌خوڕی. ئه‌مه‌ دووژمن پێ ی نه‌کردین و به‌ڵکه‌ زوڵمی سه‌رۆکه‌ هه‌رچی و په‌رچیه‌کانمان بوو.
خۆئه‌گه‌ر ئه‌م زوڵمه‌ دووژمن بیکردایه‌ لێمان ئه‌وه‌ هه‌رگیز باسی نه‌ئه‌بڕایه‌وه‌.
وه‌ک‌ فیشه‌که‌ شێته‌ ئه‌چووین به‌گیان عه‌ره‌بدا له‌هه‌رکاتیکا باسی که‌رکووک داپچڕکردنیان بکردایه‌ له‌کوردوستان. که‌چی کاک مه‌سعودی بارزانی بۆ دابین کردن و پاراستنی سه‌ڵته‌نه‌تی خۆی به‌ نهێنی په‌یمانی داوه‌ به‌ حکومه‌تی تورک که‌کورد ته‌ڵه‌بی که‌رکوک ناکات. جا ترسی دووژمنت بۆچی یه‌ کورد تۆ سه‌رۆکی وه‌ک کاک مه‌سعودت هه‌بێت. یانی ئه‌وی دوژمن خۆی به‌هه‌موو ته‌قه‌لایه‌کی گران بۆی نه‌ ئه‌کرا کاکه‌ مه‌سعودی وه‌ک کورد فرۆشێک به‌نرخی ته‌ڕه‌پیاز کردی یه‌ چا رۆکه‌یان و جا خاتردارانه‌ لۆمه‌ی دووژمن مه‌که‌ن۰

سه‌راسه‌ری شۆڕش و بزوتنه‌وه‌کانمان خوولیای مه‌داری خۆبه‌خۆی مان بوون و سه‌ربه‌ستیمان خه‌وی خۆشی باوباپیرانمان بوو. تێ ئه‌گه‌ین داگیرکه‌رانی کوردوستان بۆچ مل که‌چی ئیمه‌یان گه‌ره‌که‌، به‌ڵام مام جه‌لالی سه‌رۆکمان چی؟ مامه‌ یه‌ژێ خۆبه‌ خۆی کوردوستان وڕه‌ی خه‌وی شاعێریکی زۆر بڵێ یه‌۰جاکورد پیاوی وه‌ک مام جه‌لالی هه‌بیت چه‌نده‌ها ‌جارخۆفرۆشی و میڵه‌ت فرۆشی کرد، ئیتر وازبێره‌و خۆت له‌ دووژمن جیڕمه‌که‌وه‌ و به‌رله‌وه‌ی یه‌خه‌ی دوژمن دادڕی سه‌ری دوژمنانی ناوخۆت بقه‌بڵینه‌ چونکه‌ ئه‌وی ڕاستیه‌ دوژمنی ناوخۆ کوشنده‌ ترن له‌ بێگانه‌۰
له‌ئاستی زه‌لیلی وسیاچاره‌یماندا سکاڵه‌ی بێ پایانمانه‌ و ڕووباری ئه‌شکمانه‌ بوو بۆهه‌ڵنه‌که‌وتنی هه‌لێکی شایسته‌ بۆ به‌ڕێکردنی کاروانی خۆبه‌خۆیمان۰ هێرشی ئه‌مه‌ریکابۆعێراق ده‌رگای ده‌رفه‌تیکی زێڕینی بۆ کردینه‌وه‌ که‌چی مامه‌ و بارزانی له‌بری ته‌قه‌لایان بۆسوود وه‌رگرتن له‌و هه‌له‌ به‌ ده‌گمه‌نه‌ی مێژو، کردیانه‌ هه‌له‌ی خۆیان و که‌وتنه‌ فه‌رهوودی و دزی جه‌لادانه‌ ئاسا.
جا لۆمه‌ی دووژمن مه‌که‌ که‌ سه‌ رۆکه‌کانمان دزوبێ شه‌رم و جه‌لادن۰ هه‌رهه‌مان سه‌رۆکان ئه‌گه‌ر کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ بکا شتێک به‌ شتێ بکه‌ن ئه‌وه‌ ده‌ستی به‌تاڵیان له‌بنی هه‌مانه‌ ده‌رئه‌چێ۰ خۆئه‌گه‌ر کورد به‌هیوای دنیایه‌کی چاتربێت، ئه‌وه‌ ئه‌شێ تاڵه‌بانی و بارزانی وگه‌نه‌کانی ده‌ور و به‌ریان له‌دنیای خۆی گۆڕکات۰
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە