کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك كە كچەكەت نەدا بەسەردەشت بۆ دەتەوێت ناشیرینى بكەیت

Friday, 17/09/2010, 12:00




بەڕاست سەرۆك مەسعود بارزانى كەتۆ ئامادە نەبویت كچەكەت بدەیت بەسەردەشتى هاوپیشەم بەكوشتنى تیرت نەخوارد؟ بەتەماى بە ئەنجامى لێكۆڵنەوە ناڕاستیەكانتان لە بەرچاوى خەڵكى بخەیت لەبیرت بێت سەر دەشت ڕۆحى چۆتە ناو خوێنى هەزاران گەنجەوە تۆ بەكوشتنى ئەو هەزاران گەنجت هێنایە قسە و هاواركردن ونەفرەت كردن لێت كە پێشتر بێدەنگ بوون بەرامبەر ناعەدالەتیەكانت.
سەرۆكەكەم تۆ ئەوپیاوە دەموچاو ئاگراویەى كەلەسەر شاشەى تەلە فزوێنى كەناڵ كوردییەكان دەتبینم بەڵام تۆ لەسەرۆكێكى باش ناچیت بۆ ئەم هەرێمە ئاخر تۆ بەڵێنت دا لیژنەى تایبەت پێك بهێنرێت بۆ دۆسیەى سەردەشت بەڵام تەنها لیژنەیەكت پێك هێنا كەكەس نازانێت كێن ئاخر چۆن وا دەبێت سەرۆك؟ لەهەموو دنیادا شتێكى وا نیە كە شتێك پەیوەندى بەهەموو خەڵكەوە بێت هەموان تامەزڕۆى زانیارى بن لەسەرى بشارێتەوە تاوانێكى وەكو كوشتنى سەردەشت چۆن دەتەوێت پەردە پۆشى كەیت ئاخر هێلكە شكا چۆن دەدورێتەوە؟
سەرۆك من گەنجێكى ئەو نیشتیمانەم كە تۆ حوكى دەكەیت وسامانە كەى بۆ خۆت و دار دەستە كانت دەبەیت بەڵام سەرۆك ئەگەر گشت تاوانەكانت لەبیر بكەم قەت ئەوەم لە یاد ناچێت كە دارو دەستەكەت سەردەشتى هاوپیشەمیان برد وكوشتیان؟
سەرۆكەكەم خۆمن گێل نیم گروپە تیرۆرستە كان هەركەس بفڕێنن وبیكوژن بەتایبەتى كەسێكى دیار لەچینێكى دیارى كۆمەڵگابێت وخاوەن پیشە بێت لە ماڵپەڕى تایبەتى خۆیان وەك چالاكى بڵاوى دەكەنەوە بەڵام سەرۆك هەموو ماڵپەڕى تیرۆرستەكان گەڕام نەم توانى ناوى كەسێك بدۆزمەوە ناوى سەردەشت عوسمان بێت كەئەوان فڕاندبێتیان وكوشتبێتیان،لیژنەكانى تۆ چۆن دەتوان بڵێن تیرۆرست سەردەشتى فڕاند وكوشتى من گەیشتومەتە ئەو ئەنجامەى كە بەڕاستى خۆتان سەردەشتان كوشت سەرۆك تۆ بەكوشتنى سەردەشت تاوانباریت ئەگەر تۆ ببرێیتە مەحكەمە من تواناى ئەوەم هەیە بیسەلێمنم كە بەڕاستى تۆ قاتڵیت دارو دەستەكەت نا مرۆڤانە ترین كەسن لەسەر زەوى بەڵام بەداخەوە دەبینم كە تۆ هەر سەرۆكمى بمەوێت ونەمەوێت هەر درۆم لەگەڵ دەكەیت سەرۆك تاقەتم نەما بێزار بوم لەدرۆكانت توخودا بڕۆ بەسە واز لەمن وئەم هەرێمە بێخاوەنەم بیەنە وامان لێمە كە هەموومان ئەم هەرێمە جێبیەڵین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە