کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
هەردو کەناڵی کۆڕەک و کەناڵ چوار کە خاوەنەکانیان سیروان بارزانیە، لە سەرەتاوە بۆ بەڕێوەبردنیان گرێبەستێکی لە گەڵ هەڵکەوت زاهیردا ئیمزاکرد، بەڵام پاش ئەوەی سیروان لە شێوازی کارکردنی کەناڵەکە و هەڵکەوت زاهیر رازی نەبو، بێ ئەوەی گوێ بداتە لایەنی یاسایی گرێبەستەکەی بە هەڵکەوت زاهیر هەڵوەشاندەوە و دەریکرد....