کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئاڵۆزیەكانی سوریا قووڵتر دەبنەوە

Friday, 24/06/2011, 12:00


لە درێژەی سەركوتی خوێناویی سەرهەڵدانی گەل لە سوریا، شەپۆلی ئاوارە بوونی خەڵكی مەدەنی بەرەو سنووری توركیە بەردەوامە. هاوكات هێزەكانی ئەرتەشی سوریا لە‌ سنوور كۆبوونەوە و لە خاڵێكی سنووریدا، ئاڵای توركیایان هێنایە خوارەوە.
دوای توندتركردنی زمانی هەڕەشە لە لایەن دۆست و هاوپەیمانی نزیكی چەند مانگی ڕابرودووی سوریا، واتە توركیا و بەردەوامی شەپۆلی ئاوارە بوونی خەڵكی مەدەنی بەرەو سنووری توركیا، بارگرژی لە نێوان هەردوو دەوڵەتدا زیادتر دەبێ.
خاچی سووری توركیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆش 600 كەس لە ئاوارەكانی سەر سنوور، چوونە ناو خاكی توركیا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، هەر ئەمڕۆ تانكەكانی ئەرتەشی سوریا، بەرەو سنووری نێوان سوریا و توركیا لە جووڵەدان و ژمارەیەكیان لە سەر سنوو جێگیر بوون.
سەرچاوەكە دەستنیشانی كرد ئەم جمووجۆڵە دوای زیادتر بوونی ڕەخنەكانی توركیا لە سەركوتی خوێناوی لە لایەن دەسەڵاتی ئەسەدەوە.
سەرچاوەكە لە زمانی دانیشتوانی هەرێمەكەوە ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەی خۆپێشاندانە جەماوەریەكان بەرەو سنوور،‌ هێزەكای ئەرتەشی سوریا، ڕێگەی سەرەكی حەلەبیشیان بەرەو سنووری توركیا گرتووە.
بە پێی دوایین زانیارییەكان ئەرتەشی سوریا، گوندی سنووریی هەرەجۆزی گرتۆتە ژێر كۆنتڕۆڵ و خەڵكی ئەو هەرێمەش بۆ پاراستنی گیانیانن، سنووریان بەزاندووە.
سەرچاوەكە هەروەها دەستنیشانی كرد سەربازانی سووری لە سەر پۆستێكی چاوەدێری سەر سنوور، ئاڵای توركیەیان هێناوەتە خوار. ‌هاوكات ئەمڕۆ لە سەرانسەری سوریا، خەڵكی وەكوو پڕۆتەستۆ لە دژی كۆمەڵكوژیەكانی دەسەڵاتی سوریا، دووكانەكانیان نەكردەوە. لە لایەكی ترەوە یەكێتی ئەوروپا ئەمشەو كۆدەبنەوە و گوشاری زیادتر و دژكردەوەی سەربازیش، لە دژی سوریا تاووتوێ دەكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە