کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هەپەگە باڵی سەربازیPKK هۆشیاری توندی دایە ئێران..

Thursday, 21/07/2011, 12:00


له‌ درێژه‌ی هێرشی داگیرکه‌رانه‌ی ڕژیمی ئێران بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا، هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل وشیاریه‌کی تووندی دایه ڕژیمی ئێران و داوای لێ کرد، کۆتایی به‌ هێرشه‌کانی بێنێ.
هه‌په‌گه‌ ده‌ستنیشانی کرد، ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران کۆتایی به‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌هێنێ، هه‌په‌گه‌ مافی پاراستنی ڕه‌وا به‌کار دێنێ.
هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌ لێدوانێکی نوسراودا، له‌ دژی هێرشی داگیرکاریی بۆ سه‌ر هه‌رێمی باشووری کوردستان، ڕژیمی ئێرانی به‌ زمانێکی توند ووشیار کرده‌وه‌.
هه‌په‌گه‌ وشیاریی دا ئه‌م هێرشانه‌ی ڕژیمی ئێران،‌ له‌ دژی سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردن و وشیارییه‌کی به‌م شێوه‌یه‌ی دایه‌ ڕژیمی ئێران و سپای پاسداران،
ئێمه‌ ده‌وڵه‌تی ئێران وشیار ده‌که‌ینه‌وه‌، که ده‌بێ کۆتایی به‌ هێرشه‌کانی بێنێ. ئه‌گه‌ر ئێران هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و گه‌ریلاکانی هه‌ره‌که‌ ڕانه‌گرێ، ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا بێ وه‌ڵام نابین. له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژیی پاراستنی ڕه‌وادا، له‌ دژی هه‌ر جۆره‌ هێرشێک بۆ سه‌ر گه‌لی کورد، ئێمه‌ ئه‌رکی پاراستنی ڕه‌وای گه‌ل، به‌ بێ دوودڵی جێبه‌جێ ده‌که‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە