دایكی گەریلا(شەهید شەرڤان): شەرڤان شەهیدی كوردستانە، 15 هەزار شەرڤانی دیكەم لە چیاكانن
Friday, 06/11/2009, 12:00
گەلی كورد بەچالاكی جیاواز خاوەندارێتی لەو گەریلایانە دەكات كە لە شەڕدا ژیانیان لەدەست داوە.
گەریلای پەكەكە ئیحسان ئاكگول كە لە سالی 1997 ژیانی لەست داوە، لەناوچەی تاتوانی بەدلیس یادی كرایەوە. لە ناوچەی فارقینی ئامەدیش، گەریلای هەپەگە شەرافەت ئارشەمیت كە لە 26ی ئۆكتۆبەردا ژیانی لە دەست دا، لە سەر مەزارەكەی یادی كرایەوە.
بنەمالەی گەریلای پەكەكە ئیحسان ئاكگول ناسراو بە شۆرش، كە تازە هەوالی گیان لە دەست دانی رۆلەكەیان پیگەشتەوە، لە ناوچەی تەتوانی بەدلیس، پرسەیان بۆ دانا.
بەرێوبەرانی دەتەپەی شار و ناوچەكەكان بریارە سبەینێ لە گەل جەماوەردا بچنە سەردانی پرسەكە.
بنەمالەی ئاكگول بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆلەكەیان سەردانی لقی مافی مرۆڤی وانیان كرد. گەریلای هەپەگە، شەرافەت ئارشیمەنت ناسراو بە شەرڤان پارتی زان، كە لە گەل چوار هەڤاڵی دا لە چەولیك ژیانیان لە دەست دا، لە سەر مەزارەكەی یادی كرایەوە.
لە مەراسیمی یادكردنەوەكەدا پەیامی خاوەنداری كردن لە گەریلا گیانبەختكردووەكان، دووپاتكرایەوە. لە چالاكی یادكردنەوەكەدا، لە گەڵ بەرێوبەرانی دەتپەیی، شارەداری فارقین فازل ئەردەدە و نوێنەرەكانی مایا دەرەیش، بەشدار بوون. لە گۆرستان بۆ ئەوكەسانەی لە تێكۆشانی ئازادی دا گیانیان بەخت كردووە، خاوەندارێتی نیشان دراو دوعایان بۆ كرا.
پاشان شارەداری فەرقین فازل ئەردەدە، ئاخاوت و ووتی:
شەرڤان و هەڤالەكانی بۆ كەلتور، زمان و ئازادیەكانی گەلی كورد ژیانیان لە دەست داوە، هەتا داخوازیەكانی ئەوان بەجێ دێنین، ئێمە لە تێكۆشان بەردەوام دەبین. پاشان دایكی گەریلا ئارشیمەنت، لەیلا ئارشیمەنت، لە ووتەیەكدا ووتی: "شەرڤان شەهیدی كوردستانە، 15 هەزار شەرڤانی دیكەم لە چیاكانن، من دەگریم بەلام هیوادارم دایكانی دیكە نەگرین و شەرڤان دواین شەهید بێت. لە لایەكی دیكەوە پرسە بۆ گەریلای هەپەگە، مەحەمەد عوسمان لە گوندی داگەرییەی شاری عەفرینی باشوری رۆژئاوای كوردستان، پرسە دانرا و سەدان كوردستانیان پرسەكەیان بەسەر كردەوە.
لە پرسەكەدا باس لە گرنگی تێكۆشانی ئازادی و ئەو كەسانەی كە لەو رێگایەدا ژیانیان لە دەست داوە، كرا. هەووەها پشگیری و خاوەنداری لە گیراوانی پەیەدە كرا، كە لە بەندینخانەی سوریادا مانیان لەخواردن گرتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست