کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كوردان لە رۆژئاوای كوردستان لەچوارچێوەی دەستوورێكی دیموكراتیكدا داوای خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك دەكەن

Friday, 24/06/2011, 12:00


لە ڕۆژئاوای كوردستان، چالاكیەكانی كوردان بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیك ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. بە پێشەنگایەتی پارتی یەكیەتی دیموكراتیك" پەیەدە" لە شاری دێركا حەمكۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان بە مەبەستی داخوازی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیك ڕێپێوانێك بەڕێوە چوو.
بەهەزاران كەس لە رێپیوانەكەدا بەشداریان كرد و ئاڵاكانی پەكەكە، پەیەدە، پوستەرەكانی ئۆجەلان و پانكارتیان بەرز كردبووەوە كە لەسەری نووسرابوو سوریایەكی دێموكراتیك و خۆبەڕێوەبەری دێموكراتیك".
گەلانی ئاشووری، سوریانی و كلدانی پشتیوانیان لە ڕێپێوانەكە كرد. دووای ڕێپێوانەكە لەسەر ناوی پەیەدە لێدوانێك خوێندرایەوە و هێرشەكانی دەوڵەتی سوریا لە بەرانبەر ڕاپەڕینی گەل شەرمەزار كرا.
لە لێدوانەكەدا بانگ لە بەڕێوەبەرانی سوریا كرا كە كێشەی كورد و هەموو كێشەكانی وڵات لە چوارچێوەی دەستورێكی بنەڕەتی دیموكراتیكدا چارەسەر بكرێن و مافی گەلان بە فەرمی بناسرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە