کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بەپەلە داوای ئازادكردنی خەتیب دیجلە دەكرێت

Saturday, 25/06/2011, 12:00


ڕێكخرای بەرگریی نێودەوڵەتیی ناسراو بە دێفێند ئینتەرناشناڵ، لە بانگەوازی و كەمپینێكدا كە ئاراستەی سەرۆكی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورك كرد، داوای كرد بڕیاڕەكە بنرخێنێتەوە، چونكە مافی سەرجەم دەنگدەران پشتگوێ دەخا و وشیاریی ئەوەی دا، كە ئەو بڕیارە ناڕەوا، نایاسایی و نادێموكراتیكە زیاتر توركیا بەرەو قەیران دەبا و بارگرژیی سیاسی دێنێتە ئاراوە و ڕێگە لە چارەسەریەكی ئاشتیانەی پرسی كورد دەگرێ. ڕیكخراوەكە داوای ئازادیی نۆ هەڵبژێردراو و پارلەمانتەری كرد، لە ناویاندا پارلەمانتەری بەرەی ڕەنج خەتیب دیجلە.
لە سەر ناوی ڕێكخراوی بەرگریی نێودەوڵەتی سكرتێری ئەو ڕێكخراوە ویداد ئاكرێیی، جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە كە دیجلە لە لایەن ملیۆنان كەسەوە هەڵبژێردراوە كە چاوەڕوانیان لە پاڵێوراوانیان هەیە، بكەونە گفتووگۆو دانوستاندن، بۆ دۆزینەوەی بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، كە بتوانێ كۆتایی بەم ئازاری كەمینەیە بهێنرێ كە بێبەرە لە مافی یەكسان و دادپەروەری و دەڵێ: لە ئەنجامدا دەبێ بتوانن سوێندی خۆیان بخۆن و نوێنەرایەتیی دەنگدەرانیان لە پەرلەماندا بكەن. ئەو بڕیارە سیاسی و كەیفییە بەتاڵ بكرێتەوە.
ڕێكخراوی بەرگریی نێودەوڵەتی لە هەمان چواچێوەی كەمپینێكدا بانگەوازی ئاراستەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بان كی موون، كۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان، سكرتێری گشتیی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و كۆمیسیاری مافی مرۆڤی كۆنسەی ئەورووپا دەكات، داوا لە سەرۆكی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا بكەن، ڕێگە بە پارلەمانتەر خەتیب دەیجلە بدات، لە پارلەماندا سوێند بخوا و نوێنەرایەتیی دەنگدەرانی بكات. ڕێكخراوەكە هەروەها داوا لە مافپەروەران و هەر تاكێك دەكات، بابەتی كەمپینەكە واژۆ بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە