کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كۆماجڤاكن كوردستان پێنج مەرجی بۆ دانوستان ودیالۆگی چارەسەری دیموكراتیانە لە گەڵ دەوڵەتی توركیا پێشنیار دەكات

Monday, 09/11/2009, 12:00


سەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە تایبەت بەو دانیشتنانەی كە لە سبەێنێوە لە پەرلەمانی توركیا دەست پێدەكات بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر پرسی كورد، لێدوانێكی بڵاو كردەوە. كەجەكە گفتوگۆكردنی پرسی كوردی بۆ جاری یەكەم لە پەرلەمان دا وەك مەسەلەیەكی گرنگ هەڵسەنگاندو دەلێ، بەڵام ڕاست گفتوگۆ كردن لە سەر پرسەكە گرنگترە. كەجەكە ڕایگەیاند كە ئەگەر پەرلەمان لە چوارچێوەی تیرۆر و رادەستبوون دا مامەڵەی لە گەل بكات، پرسەكە قوڵتر دەبێتەوە. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دەلێ كە دەوڵەتی كۆماریی توركیا لە 87 ساڵی دا، پێی ناوەتە قۆناغێكی چارسەری پرسی كورد، كە پرسی كورد بنەڕەتیترین كێشەیەتی. بەڵام دەوڵەت دەیەوێ بە بیناكردنەوەی سیستەمی نكوڵی و لەناوبردن، هەوڵ دەدا كە بونی خۆی لە كوردستان رەوا بكات. كەجەكە سەرنجی بۆ سەر ئامانجی بنەڕەتی دەولەتی تورك ڕاكیشا و دەلێ لەو هەوڵانەی دەوڵەتی توركیا تا ئێستا نیشانی دەدا كە ئامانجی بنەڕەتی چارەسەری نییە؛ بەڵكو پاكتاو كردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردە، بێ ڕێكخستن كردنی گەلی كورد و بەرێوەبردنی سیاسەتی لەناوبردنە. كەجەكە بە بیری هێنایەوە كە دەوڵەت تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەناوە، نمونەی وەهاشی لە سەر ئامانجەكانی دەوڵەتیش بۆ پاكتاو كردن هێنایەوە:
وێرای بڕیای بێ چالاكی سەربازی، ئۆپەراسیۆنی لەناوبردن بێ وچان بەرێوەبرا. ئۆپەراسیۆن لەبەرامبەر دەزگا دیموكراتیەكانیش بەردەوام بوو. كوشتنی بكەری نادیار سەرلەنوێ دەستی پێكردەوە. كوشتنی منداڵانی كورد، وەك پێشتر بەردەوامە. توركیا پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمەكە و لە ئاستی نێونەتەوەیی دا لە سەر بنەمای پاكتاو كردن بەریوەدەبات. كەجەكە بە بیری هێنایەوە كە لەگەڵ ئەو كردەوانەی دەوڵەتی تورك رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان دەستی بە پرۆسەی، ناردنەوەی گروپەكانی ئاشتی كرد؛ بەڵام دەوڵەتی تورك هەوڵ دەدا ئەو هەنگاوە نیازباشانە، بە بیژەی وەك نمایش و گێرەشوێنیە، تاو بدات. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە پەیامی دا سەبارەت بەو گفتوگۆیانەی كە لە پەرلەمانی توركیا دا دەربارەی پرسی كورددا بەرێوە دەبڕێن و ڕایگەیاند كە لە پەرلەمان دا گفتوگۆ كردن لە سەر پرسی كورد گرنگە بەڵام لەوە گرنگتر ڕاست گفتوگۆ كردنە لە سەر پرسەكە لە سەر ئەوەش دەلێ: حكومەتی ئاكەپە هەندێ درەنگیش بێ گفتوگۆ كردنی لە سەر پرسی كورد خستە رۆژەڤی خۆی، لە مێژووی توركیادا جاری یەكەمە لە پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پرسی كورد، پرسێكی گرنگە، بەڵام راست گفتوگۆ كردن لەسەر پرسەكە و بیر كردنەوە لە چارەسەری دیموكراتیانە لەوە گرنگترە، لەبەرئەوەی پرسی كورد تا ئێستا ڕاست بەنا نەكراوە، چارەسەری ڕاستی بۆ نەبینراوەتەوە تا گەیشتۆتە رۆژی ئەمرۆ، تا ئێستا پرسەكە وەك تیرۆر هەڵدەسەنگێنرێ، بانگی ڕادەست بونی بێ قەید و مەرج لە گەریلاكانی ئازادی كوردستان دەكرێ، هەوڵەكانی داخوازی زمانی نەتەوەیەك وەك زمانی پەروردە و فێركاری نابینن و هەوڵ دەدرێ كە بكرێتە دەرسێكی بژاردە، كە واتای بێ ڕێزیە بە گەلی كورد، لە هەموو شتێك گرنگتر نەبینی پەكەكە و رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلانە وەك مخاتەبی پرسەكە، ئەوانە هەموو لە چارەسەری زیاتر پەرە بە بێ چارەیی دەدا، هیچ پرسێك بێ مخاتەبانی چارەسەر نابێ، هیچ شەرێك بێ گفتوگۆ و دانیشتن لە گەل ئیرادەی ئازادی لایەنەكان كۆتایی نایەت.
كەجەكە ڕاشیگەیاند كە حكوەمەتی ئاكەپە ڕاست مامەڵە لە گەڵ پرسی كورد ناكات و لە دیالۆگ و دانوستان زیاتر، بیر لە رادەست بوونی گەریلا دەكاتەوە، حكومەت تا ئێستا پرسی كورد وەك پرسی دەستەڵاتداری دەبینێ، بە پیێ ئەوە پرسی كورد بەناو كردووە و بەپێی خۆی بە دوای چارەسەری دا دەگەڕێ، لە بەرامبەر گوشارەكانی نكوڵی و شۆڤینیەت و نەژادپەرستی مەهەپە و جەهەپە، بیر لە هەڵبژاردن دەكاتەوە و پاشگەز دەبێتەوە و پاشەپاش هەنگاو دەنێ.
كەجەكە داوای لە دەستەڵاتدارانی توركیا كرد كە بە حسابی بچوكی سیاسی مامەڵە لەگەڵ بنەڕەتیترین پرسی توركیا مەكەن و لە سەر ئەوەش دەلێ: پرسی كورد بە رێنمایی ئاسایی، بچوك و پینە كردن چارسەر نابێ، هەوڵی فشار هێنانی هێزەكانی باشور لە دژی پەكەكە، بە گوشاری سیاسی و سەربازی و پاكتاو كردن، پرسەكە چارسەر نابێ. بردنەوەی ئەو كەسانەی لە دەرەوەی پرۆسەكەن بۆ توركیا، زیان بە لایەنەكانی پرسەكە دەگەیەنێ، خزمەت و هاوكاری چارسەری ناكات.
كەجەكە بۆ چارسەری پرسی كورد ڕێیشی نیشان دا و پشێنیاری چارسەری دیموكراتی بۆ پەرلەمانی توركیا كرد. كەجەكە رایگەیاند كە سەرەتا پێویست دەكات، ئیدی ناچارن كە رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان، پەكەكە و بزوتنەوەی سیاسی قەبوڵ بكەن. كۆنسەی بەریوەبەری كەجەكە لە لێدوانەكەی دا پشنیاری چارەسەری پێشكەش بە پەرلەمان كرد و مۆدێلی چارەسەری بەم چەند دەستەواژەیە دەربڕی: بێ دەست بردن بۆ سنورەكانی توركیا، بە خۆجێی دیموكراتی پرسەكە دەكرێ چارسەری بكرێ. بە پێی لێدوانەكەی كەجەكە پێویستی بە دیالۆگ و دانوستان هەیە بۆ ئەوەش دەبێ مەسەلەی مخاتەب لە دۆخێكی نادیارەوە دەرخرێ و لە سەر ئەوەش دەلێ: ئیتر ناچاریە كە رێبەر ئاپۆ، پەكەكە و بزوتنەوەی سیاسی وەك مخاتەب قەبول بكرێ، بێ ئەوە هیچ پێشكەوتنێك لە چارەسەری پرسەكەدا مەحاڵە. لە پێناوی دەست كردن بە پرۆسەی دیالۆگ و چارەسەری، كەجەكە ئەم پێشنیارانەی كرد:
دەبێ نەخشەی رێ ئاشكرا بكڕێ. تا ئێستا ئاشكرا نەكردنی نەخشەی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان بۆ ڕای گشتی كە چارەسەری سیاسی، دیموكراتی و ئاشتیانەی پرسی كورد لەخۆ دەگرێ، هەڵەیەكی مەزەنە، گەڕانەوە لەو هەڵەیە لە ماوەیەكی كورت دا و ئاشكرا كردنی بۆ ڕای گشتی دا پیداویستیەكە.
دەبێ ئۆپەراسیۆنەكان راوەستێنرێ. هەم باس كردن لە چارسەری و ئاشتی، هەم بەرێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و لێدوانەكانی دەوڵەت و حكومەت لە بەرامبەر گۆڕەپانی سیاسی و مەسەلەی چارەسەری مایەی نیگەرانیە، بۆ پەراوێز كردنی ئەو گومانانە دەبێ ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكان و پەلاماردانەكان لە گۆڕەپانی سیاسی دا ڕاگێرێن.
دەبێ ناسنامەی گەلی كورد لە دەستوری بنەرەتی دا مسۆگەر بكرێ. چارسەری پرسی كورد بە هەندێ گۆڕانكاری سنورداری یاسایی و پەیڕەودا چارەسەر نابێ، تەنیا دەكرێ بە رێی گۆرانكاری دەستوری پرسەكە چارسەر بكرێ، بۆ ئەوەش دەبێ ناسنامەی گەلی كورد، وەك پارچەیەك لە نەتەوەی دیموكراتی توركیا بە دەستوری بنەڕەتی مسۆگەر بكرێ، دەرفەتی ژیانی یەكسان و پێكەوەیی بخولقێنرێ.
زمانی كوردی دەبێ ببێتە زمانی پەروەردە و فێركاری، لە دۆخێكی وەهادا سنوردار كردنی زمانی كوردی كە یەك لە زمانە بنەڕەتی و كۆنەكانی جیهانە، بەرێی كۆرس یان وەك وانەی بژاردە، پرسی زمان چارسەر نابێ، دەبێ زمانی كوردی لە خویندنگەی سەرەتایدا هەتا زانكۆكان ببێتە زمانی پەروردە و فێركاری، بە هەموو شێوەیەك ئازادانە فێربوون، قسە كردن، پێشخستن و ژیان لە گەل بەها مێژوویی، كەلتوری و هونەری و جوگرافیەكانی بە زمانی زگماگیەكان دەبێ وەك سادەترین مافە سروشتیەكانی مرۆڤ قەبوڵ بكرێ.
دەبێ رێ لە سەر سیاسەتی دیموكراتی و خۆرێكخستنكردنی بكرێتەوە، پێویستە تەگەرەكانی بەردەم مافەكانی پێشخستنی ڕێكخستنی دیموكراتی گەلی كورد و بەرێوەبردنی سیاسەتی دیموكراتیانە هەڵگیرێ، هەنگاوی بەرچاو بنرێ لە ئازادی خۆدەربڕێن دا.
دەبێ سیستەمی جەردەوانی(جاشایەتی)هەڵوەشێنرێتەوە، هێزە تایبەتیەكان لە گوند، شارۆچكە، شارەكانی كوردستان بكێشرێنەوە، دەبێ دەرفەت بە گەلی كورد بدرێ كە دوور لە زوڵم و ستەمی پۆلیس و لە نێو ژیانێكی ئارام دا بتوانێ ژیانی بگوزەرێنێ و گەشەی پێبدا.
كەجەكە لە لێدوانەكەی دا گفتوگۆ كردنی پرسی كورد لە پەرلەمانی توركیا وەك دەرفەتێكی گرنگ دەبینێ بۆ چارسەری پرسی كورد و لەسەر ئەوەش دەلێ: دەبێ پەرلەمان هەنگاوی جدی بنرێ بۆ چارەسەری پرسی كورد كە لە سالی 1925ەوە بۆتە هۆی شەڕ و پێكادان، ئەگەر پەرلەمان لەو چوارچێوەیەدا گفتوگۆ بكات، هەرچیەكی بكەوێتە ئەستۆی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد بەجێی دێنێ، بە پێچەوانەوە، ئەگەر بە پێی بەرژوەندی تەنگی سیاسی مامەڵە بكەن ئەوە دەبێ بزانرێ كە هیچ سودێكی بۆ چارسەری نابێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە