ئەندامی كۆنسەی رێوەبەری كۆماجڤاكن كوردستان: ئاكەپە بۆ پاكتاوكردنی پەكەكە هێزی خۆی لە هاوپەیمانی فەرماندەی گشتی ئەرتەشەوە دەگرێت
Saturday, 07/11/2009, 12:00
بە چوونەوەی گروپەكانی ئاشتی بۆ توركیا، ڕووی ڕاستی ئاكەپە هەڵماڵرا.
خاوەنی ئەو گوتانە ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوڕان كاڵكانە.
كاڵكان، ناوەڕۆكی پیلانی پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد و لە بەرامبەردا ئەو پالانانەی دەبێت بكرێن، ئاشكرا كرد. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان ڕایگەیاند كە بە چوندنەوەی گروپەكانی ئاشتی بۆ توركیا، ڕووی ڕاستی ئاكەپە هەڵماڵرا. كاڵكان سەرنجیشی ڕاكیشایە سەر هاوكاری نێوان ئەرتەش و ئاكەپە و ووتی: ئەوانەی ئاشتی و دیموكراسیان دەویست، چاوەڕوان بوون، ئاكەپە سیاسەتی دیموكراتی بەرێوەبەرێ، بەڵام ئاشكرا بوو كە ئاكەپە لە گەل سەرۆكایەتی فەرماندری گشتی ئەرتەش ڕێكەوتوون لە سەر پیلانی پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد.
كاڵكان، ڕاشیگەیاند: ئێدی رەوشی ئاكەپە ڕوون بوەتەوە، ئاكەپە، بەرێوەبەری شەڕی تایبەت هێزی خۆی لە سەرۆكایەتی فەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورك وەرگرتوە. بەریوەبەری ئەمرۆی تورك وەك دواین بەرێوەبەری نەریتی شەڕی تایبەت لە سەردەمی 12 ئەیلول بەدواوە بەناوكرد و ووتی: ئێدی هیچ كەسێك ناتوانێت بە هەوڵدانی ساختە گەلی كورد لە خشتە بەرێ. كاڵكان بەبیری هێنایەوە، هەوڵەكانی پاكتاوكردن، ئەم جارەیان لە ژێر ناوی چارەسەری و ئاشتی دا بەڕێوە دەبرێ و هەر لە بەر ئەوەش لە وانەی پێشووتر ترسناك ترە. بەرێوەبەرایەتی ئاكەپە دەیەوێت، هەم هێزی دەرەوە، هەمیش بەرێوەبەری باشوری كوردستان بكاتە هاوبەشی پیلانەكەی. دەیانەوێت لە لایەنە لاوازەكانی ئیمە كەڵك وەرگرن، بۆ ئەوەش هەندێك ئامانجی سەرەكیان هەیە، یەكەمین، دەیانەوێت ئێمە هەڵەی سیاسی بكەین، دوەمینیش، بە پروپاگەندە دەیانەوێت هیزی بەرخودانی بنەڕەتی گەریلاكان لاواز بكەن. سێهەمینیش، هەم لە لایەنی كادرەوە، هەم لە لایەنی جەماوەرەوە ئێمە پارچە بكەن و دووبەرەكی بنێنەوە، چوارەمینیش، دەیانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ گەلدا، لاواز بكەن و ئێمە و گەل ڕووبەرووی یەك بكەنەوە.
دەوران كاڵكان بۆ پوچكردنەوەی پیلانی پاكتاوكردنی ڕیچارەی فروانكردن و بەهیزكردنی گەریلا دەستنیشان كرد. بێ گەریلا چارەسەری سیاسی دیموكراتی پیك نایەت، بێ گەریلا ئاشتی پیك نایەت، لە بەر ئەوەش پاراستنی گەریلا و گەورەكردن و بەهیزكردنی گەریلا ئەركی سەرەكی هەموو ولاتپارێزێكە. كاڵكان وەك ڕێچارەی دوەمین لە بەرامبەر پیلانی پاكتاوكردندا، لە چوارچێوەی پێوانە دیموكراتیەكان دا، گردبونەوەی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردی لە كۆنفرانسێكی نەتەوەیی دا، دەستنیشان كرد.
كاڵكان پەرەدان بە ریكخستنی دیموكراتیانەی گەل وەك كارێكی گرنگ بەناو كرد و ووتی: ئیدی هیچ شانسێك نەماوە كە بە ئاكەپەی بدەن، ئەگەر پێداویستیەكانی ئەو بایەخی رێكخستنی دیموكراتیانە بەجێ بێنرێ، ئەوە بەشێكی زۆری نەخشەی پاكتاو كردن مایە پوچ دەبێ. بەو پێیە ئەو كەشە لە ئاردا نامێنێ كە گوایە ئاكەپە چارەسەری دێنێ، بەڵام هەندێ لایەن ئاستەنگی دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست