کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئاوا به‌رده‌وام بێ، به‌رخۆدانێکی به‌ هه‌یبه‌ت ده‌که‌ین

Monday, 11/07/2011, 12:00


ئاژانسەكان پارتی ئاشتی و دیموکراتی(BDP)، به‌ ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی دوای هه‌ڵبژاردن له‌‌ تورکیا‌، ده‌ستی به‌ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ک دیدار کرد. له‌و باره‌یه‌‌وه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند، حکومه‌تی ئاکه‌په‌ هه‌وڵ ده‌دا گروپی به‌ده‌په‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌کردنی ده‌ستووری بنچینه‌یی بێڵێته‌وه‌ و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه‌ په‌سه‌ند ناکرێن. ده‌میرتاش راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له‌و هه‌ڵوێسته‌یدا پێداگر بێ، ئه‌وان ده‌ست به‌ به‌رخۆدانێکی به‌ هه‌یبه‌ت ده‌که‌ن. دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌ما‌نتاریه‌تی خه‌تیب دیجله‌ به‌تاڵ کرایه‌وه‌ و داخوازیی ئازادکردنی پێنج په‌رله‌مانتاری گیراوی (BDP) ره‌تکرایه‌وه‌، له‌ تورکیا ئاڵۆزى سیاسى هاته‌ ئاراوه‌. ده‌میرتاش، سه‌رۆکی گروپی (BDP) له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ ئاژانسی فوراتى رایگه‌یاند: ئه‌وان بڕیاری بایکۆتکردنی په‌رله‌مانیان له‌ دژی ئاکه‌په‌ داوه‌ و له‌ نێوان سیاسه‌تی دیموکراتیکی (BDP) و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات پارێزی ئاکه‌په‌ و پارته‌کانی تردا، شه‌ڕێک له‌ ئارادایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە