کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


توركیا كۆبوونەوە نهێنییەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا ئاشكرا دەكات

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدانووستانێكی نهێنیدا پێشنیاری بۆ حكومەتی توركیا كردووە كە ئیتر كۆبوونەوەی سێ قۆڵی، كە بۆ مەسەلە ئەمنییەكان لەنێوان ئێراق وتوركیا وئەمریكا بەرێوە دەبرێت لەهەرێمی كوردستان لەهەولێر ساز بدرێت، بۆ ئەو مەبەستە هەرچەندە توركیا لایەنێكی ئەو قۆڵەیە، خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە، بەڵام هێشتا بەفەرمی وەڵامی حكومەتی هەرێمی نەداوەتەوە. ئەم كۆبوونەوەیە بەشیر ئاتاڵای بۆ رۆژنامە نووسانی راگەیاندووە. لەهەمانكاتدا دەوڵەتی سووریاش پشتگیری داوەتە ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە بكرێتە سەر باشووری كوردستان پەرلەمانی توركیاش بەم دواییە بڕیارەكەی ئەرێ كردووە.
دەوڵەتی توركیا لەمانگی رابردوودا لەئەمریكا ودواتریش وڵاتانی هەرێمدا لەهەوڵی ئەوەدایە كە پشتگیری كۆبكاتەوە تاهێرش بكاتە سەر باشووری كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش پەكەكەی كردۆتە بیانوو. لەم بارەیەوە پەكەكە لە زاری قسەكەرەكەی بەرێز ئەحمەد دەنیزەوە داوای لەحكومەتی هەرێم كردووە كە لە ناوەڕۆكی ئەۆ كۆبوونەوەیە ئاگاداریان بكاتەوە، كە لەهەولێری پایتەختی هەرێم لەنێوان بەرپرسانی هەرێم و توركیادا ئەنجامدراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە