کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هه‌ره‌کە : با که‌س سه‌بر و هێزی گه‌ریللاکانمان تاقی نه‌کاته‌وه..

Sunday, 24/07/2011, 12:00


فه‌رمانداریی بڕیارگه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ لێدوانێکدا ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی 21ی جولای له‌ هه‌رێمی دۆڵی کۆکێ و ده‌شتی وه‌زنێی ڕاگه‌یاند.

هه‌ره‌که‌ ڕایگه‌یاند‌ له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌کی گه‌ریللاکانی هه‌ره‌که‌ دژ به‌ ماشێنێکی سه‌ربازیی فه‌رمانده‌کانی سپای پاسداران که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هێرشه‌ داگیرکه‌ریه‌کان بوون، 3 ژه‌نه‌راڵ و به‌ گشتی 8 فه‌رمانده‌ی پایه‌بڵند کوژراون.

به‌و پێیه‌ له‌ چالاکیه‌که‌دا ماشێنی فه‌رمانده‌کانی سپای پاسداران، به‌ ته‌وای تێکشکێنرا. ناوی ئه‌و پله‌دارانه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ڕژیم که‌کوژراون به‌م شێوه‌یه‌ن:

- فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران له‌ شاری قوم، ژنه‌رال عه‌بباس عاسمی.

- فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌ هه‌رێمی سه‌رده‌شت-پیرانشار، دلاوه‌ر ڕه‌نجبه‌رزاده‌.

- فه‌رامانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ڕژیم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، حاجیاغا مه‌عرووفی

- هه‌روه‌ها 5 فه‌رمانده‌ و ژه‌نه‌ڕالی پایه‌بڵندی تر به‌ ناوه‌کانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر جه‌مڕاسی، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی ته‌ببار، مووسه‌وی نه‌ژاد، مه‌هدی خه‌بیر و ڕۆحوڵڵا سه‌حرایی.

هه‌ره‌که‌ هه‌وه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌کانه‌وه‌ له‌16ی جولای تا ئێسته‌، 8 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، دوایین چالاکی گه‌ریللاکان، بۆ یادی ئه‌و گه‌ریللایانه‌ ئه‌نجام دراون.

هه‌ره‌که‌ له لێدوانه‌که‌یدا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریللا گیانبه‌ختکردووه‌کان کرد.

فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی هه‌ره‌که‌، له‌ لێدوانه‌که‌یدا ده‌ستنیشانی کرد، ئه‌وان به‌و ئه‌زمونه‌، ڕێبازی گه‌ریللای ئاشکرا کردووه‌ و ووتی: با هیچ هیز و لایه‌نێک، سه‌بر و هێزی گه‌ریللا به‌ تاوی نه‌کاته‌وه‌ و وه‌ها کۆتایی به‌ لێدوانه‌که‌ی هێنا:

- ئیراده‌، خۆڕاگری و هێزی به‌رخۆدانی گه‌ریللا له‌ ئاستی هه‌ره‌ باڵا دایه‌. گه‌ریللاکانمان له‌ هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکدا، وه‌ڵامی هه‌ر جۆره‌ هێرشێک ده‌ده‌نه‌وه‌ و، خاوه‌نی هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ن. با دۆست و دوژمن، هه‌موو لایه‌ک ئه‌مه‌ باش بزانێ. ئێمه‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌پارێزین. ده‌بێ گه‌له‌که‌مان هیچ گومانی له‌وه‌ نه‌بێ، که هێرش له‌ کوێوه‌ دێ با بێ، ئێمه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ پوچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه‌ و، وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌. له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ هیواکانی گه‌له‌که‌مان بۆ ئازادی، هه‌تا به‌ ده‌ستخستنی ئازادیی گه‌له‌که‌مان، درێژه‌ به‌ به‌رخۆدان ده‌ده‌ین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە