کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پاش86 ساڵ پەرلەمانی توركیا پرسی كوردی وەكو تێرۆر بەناوكردو ئامانجیان لەچارەسەریش پاكتاوكردنی بزووتنەوەی گەلی كورد

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


دوێنێ لە پەرلەمانی توركیا دەست بە ڕاگەیاندنی بۆچونی بەرایی كرا لە لایەن حكومەت و گروپەكانی پەرلەمانەوە لەسەر پرسی كورد و گفتوگۆی سەرەكی لە سەر پرسەكەش سبەینێ دەست پێدەكات.
وتەی كردنەوە لە لایەن وەزیری ناوخۆی تورك بەشیر ئاتالای پیشكەش كرا و بۆ یەك جاریش ووشەی كوردی بەزاردا نەهات. ئاتالای باسی لە چارەسەری كرد و بەڵام دیسانەوە پرسی كوردی لە چوارچێوەی تیرۆردا هەڵسەنگاند. بەرلەوەی دیدارەكان دەست پێبكات، پارتە نەژادپەرستەكانی مەهەپە و جەهەپە، داوایان كرد، كۆبونەوەكە دوابخرێت، بەڵام ئەو داخوازیەیان قبوڵ نەكرا. وەك چاوەروان دەكرا، لە پاش 5 خولەك لە دەستپیكردنی پەرلەمان پارتەكانی مەهەپە و جەهەپە دەستیان بە گێرە شێوێنی كرد.
وەزیری ناوخۆی تورك بەشیر ئاتالای لە ئاخاوتنەكانیدا، سەبارەت بەو هەوڵانەی كە دراون، زانیاریداو گلەیی لە ئۆپۆزسیۆن كرد، كە ئەركەكانیان بە جێ نە هێناوە و پاشان لە بڕی ئەوەی باسی هۆكارەكانی هاتنە ئارای پرسەكە بكات، دیسانەوە پرسەكەی لە چوارچێوەی تیرۆردا هەلسەنگاند. ئاتالای دانای بەوە دانا كە ئامانجی ئەوان پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردە. ئاتالای چوونەوەی گروپەكانی ئاشتی بەراوەژۆ كردەوەو بانگەشەی كرد، گروپەكانی ئاشتی لە ئاكامی هەوڵەكانی ئەواندا، گەڕاونەتەوە. پاش ئاخاوتنەكان، دەنگدان ئەنجام درا و پاشان بڕیار درا كە لە 12 ئەم مانگەدا واتە سبەی پرسەكە گفتگۆی لە سەر بكرێت.
پاش ئاتالای، پارتەكانی دیكە، بیرۆبۆچونەكانی خۆیان ئاشكرا كرد.
بە ناوی جەهەپەوە ئۆنور ئۆمەن ئاخاوت و بە هۆی پێكهێنانی ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوەی سنور لە ماوەی 7 سالی رابردوودا رەخنەی لە حكومەت گرت. هەرچی جێگری سەرۆكی مەهەپە ئۆكتای ڤورالیش سوكاتی بە گەلی كورد و تەڤگەری ئازادی كرد. بەناوی دەتەپەوە،جێگری سەرۆكی گروپی دەتەپە گولتان كشاناك ئاخاوت. كشاناك ڕایگەیاند كە دوای 86 سال بۆ جاری ‌یەكەمینە، پرسی كورد لە پەرلەمانی توركیادا گفتوگۆی لە سەر دەكرێ، ئەمەشی بە هەنگاوێكی گرنگ ناوزەند كرد. كشاناك ووتی بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئەو ساڵانەی كە بە فیرۆ چوون، هەڵێكی باش درووست بووە لەسەر هەموو كەسێك پێویستە كە ئەم هەڵە باش هەلبسەنگێنن. بۆ چارەسەری ئاستی و دیموكراتیش، كشاناك داوای ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكان كرد و ووتی: ئەگەر نا، پرسێكی وەكو پرسی كورد گەورە دەبێت و مەحاڵە چارەسەر ببێ.پاشان كشاناك بە هۆی نەدیو روانین لە هۆكارەكانی كەوتنەوەی پرسەكە، ڕەخنەی لە حكومەت و پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن گرت. لەبەرامبەر وتەكانی وەك پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردیش، كشاناك ووتی: سالانێكە دەوڵەتی تورك هەوڵ دەدات كە پەكەكە پاكتاو بكات، بەڵام سەرنەكەوت، ئەگەر هەوڵەكان، بەردەوام بێ ئەوا چارەسەری پرسەكە بە بنبەست دەگا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە