کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


16هەمین ساڵیادی شەهید بوونی، شەهید زیلان لەشاری كەركوك بەرز راگیرا

Friday, 01/07/2011, 12:00


دوێنی، پێنج شەممە بەرواری 30/6/2011 لەبارەگای ناوەندی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەشاری كەركوك لەكاتژمێر 5:30 پاش نێوەڕۆ لە 16هەمین ساڵیادی شەهید بوونیدا، مەراسێمكی بیرهێناوە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنی ئازادەوە بۆ كچە گەریلاو تێكۆشەڕ و قارەمانی كورد، شەهید"زەینەب كناجی" ناسراو بە"زیلان" بەرێوە چوو.
سەرەتای مەراسێمەكە بە خۆلەكێك راوەستان بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی و دیموكراسی دەستی پێكرد و پاش بەخێرهاتنی بەشداربووانی مەراسێمەكە، سینفزیونێك لەسەر ژیان و خەباتی، گەریلای شەهید"زیلان" بڵاوكرایەوەو پاشان لەلایەن ئەندامی ئەنجوومەنی ژنان، ئاڵا محەمەد سەبارەت بە رۆڵی و كەسایەتی شەهید زیلان ئاخفی و ووتی؛ چالاكییەكەی شەهید زیلان، لەكاتێكدا پێكهات كە هەموو دونیا لەهەوڵی ئەوەدا بوون كە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان بەپێشەنگایەتی پەكەكە لەناوبەرن و بۆ ئەوەش دەستیان بەپیلانگێڕییەكی هەرێمی ونێودەوڵەتی كردبوو، هەر بۆیە شەهید زیلان لەوكاتەدا هەستی بە مەترسی پیلانگێڕییەكە كرد و بەگیانی خۆی، وڵامی پیلانگێڕانی سەر گەلەكەمان و بزووتنەوەكەی دایەوە. ئاڵا لەسەر كەسایەتی شەهید زیلان ووتی؛ هەرچەندە شەهید زیلان، نەچووە لای رێبەر ئاپۆش، بەڵام، یەكێك لە كادیرە هەر بەتواناكانی ئەو مەكتەبی ئاپۆیزم بوو. فەلسەفەو ژیان و كردارییەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی لەكەسایەتی خۆیدا یەكانگیركرد بۆ و بەهەموو شێوەیەك كەسایەتییەكی فیدایی بوو. لەمێژووی تێكۆشانی گەلەكەماندا، ژنی كورد، هەمیشە، توانیوویانە لەقۆناخە هەستیارەكانی مێژوودا، رۆڵی بەكاریگەر لەئەستۆ بگرن. شەهید زیلانیش، نەریتی بەرخۆدانی لەیلا قاسم و بەهەزاران شۆڕەسواری تێكۆشانی رزگاریخوازی گەل ونیشتمان بوو. ئەندامی ئەنجوومەنی ژنان، ئاڵا محمەد ووتی؛ زیلان مانیفستۆی ئازادی ژنان و گەلەكەمان و هەموو مرۆڤایەتیشە، چونكە ئەو خۆی لەنامەكانیدا دەڵێت:" خۆزگا لەگیان، بەبەهاتر شتێك هەبوویا كە فیدای گەلەكەم بكردیا" یانیش دەڵێت:" ئەوەندە لەژیان، حەز دەكەم، كە چالاكییەكی بەم شێوەیە پێكدێنم". بۆیە ئەم حەزكردنەی شەهید زیلان لەژیان، واتا تێكۆشان بۆ ژیانێكی بەختەوەر و ئازاد. لەسەر رێبازی شەهید زیلانە كە ئەمڕۆ ژنان لەهەڵبژاردنەكانی باكووری وڵاتدا، دەتوانن بەرێژەیەكی بەربەچاو نوێنەرایەتی گەلەكەمان بكەن و ببنە نوێنەری گەل. ئەمەش جێگای شانازی ژنانی كوردەو نەتەوەكەمان. ئاڵا، لەكۆتایی ئاخافتنەكانی خۆیدا، قەدەغەكردنی پەرلەمانتارانی كورد لە مافی پەرلەمانتاری لەلایەن ئاكەپەو حكومەتەكەیەوە لەباكووری وڵاتی شەرمەزار كرد و سڵاوی بەرخۆدانی گەلەكەمانی لەباكووری وڵات و رۆژئاوای كوردستانیش كرد.
لەپاش ووتەكانی ئاڵا محەمەد، بەیاننامەی ئەنجوومەنی ژنی ئازاد لەلایەن شكۆفە رەشید محمەد خوێندرایەوە. لەبەیاننامەدا هاتبوو؛ هەڤاڵ زیلان بەخوێندنەوەیەكی قوڵ بۆ میژوو و تێروانینی بابەتیانەی بۆ كۆمەڵگا و تێگەیشتنێكی گەوهەری بۆ فەلسەفەی ژیانێكی ئازاد و هۆشیاری بەرامبەر بە مەترسیەكانی بەڕێوەبردنی چەمكی كۆیلایەتی وچەوسانەوەی بێ سنور دژبەژنان وهەستكردنی بە پلانەكانی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی و دیموكراتنیانەی گەلەكەمان. هەڤاڵ زیلان ئاستی پەیوەست بوون و گریدان و عەشقی راستەقینەی ژنانی ئازادیخوازبە ڕێبەر ئاپۆە بەهەمووجیهانی دەسەڵاتدران ڕادەگەیەنێت و دەڵێت وەك ژنان دەبینە پەرژینی پۆڵاین لەدەوری ڕیبَەرایەتیمان. ئێمە وەك ئەنجومەنی ژنانی ئازاد لەگەڵ بەرزڕأگرتنی چالاكیە مەزنەی هەڤاڵ زیلاندا دەڵین بەواتاداین و تێگەیشتن لەم چالاكییە دەتوانین ڕیگە لەو كۆمەڵكوژی سەر ژنان و هەموو زهنیەتێكی جیاكاری ڕەگەزی بهێنین و پێداگری لە ژیانێكی ئازادبكەین. هەربۆیە ئێمە وەك ڕێكخراوەكەمان كەئەندامی كەمپینی نابۆكۆمەڵكوژی سەر ژنانین لەم رۆژە شكۆدارەدا بانگەوازی لەهەمووژنان دەكەین كەلەدەوری ئەم كەمپینە كۆببنەوە و بە تێگەیشتنێكی زانستیانە لەبەهای ئازادی كۆتایی بەكۆمەڵكوژی سەرژنان بهَنین.
لەبەردەوامی مەراسێمەكەدا، نوسەرو چالاكڤانی مەدەنی ورۆژنامەوان، رابەر رەشید و خەلیل گەرمیانی و رەجەب كاكەییەوە چەند پارچە شیعرێك خوێندرایەوە و لەلایەن هەریەكە لە، هۆنەرمەندان، تریفە و هۆنەرمەندانی دووزخۆرماتوو، محمەد و باوكی "رەمەزان" بە گۆڕانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕی گۆڕیان بە مەراسێمەكەدا. مەراسێمی بیرهێناوەی 16هەمین ساڵیادی شەهید بوونی، شەهید زیلان ماوەی دوو كاتژمێر خایاند و بەدرۆشمەكانی شەهید نامرن، بژی رێبەر ئاپۆ كۆتایی پێ هات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە