کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


46 گەریلای نوێ خۆلێ شەهید بریتانیان تەواو كرد

Tuesday, 10/11/2009, 12:00


دەوڵەتی تورك لە چوارچێوەی پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورددا، هەوڵ دەدەن پلانی گەرانەوە لە چیا، بخاتە گەڕ. لە هەر چوار پارچەی كوردستانیشەوە هەم لە دژی پلانی پاكتاوكردن و هەمیش وەكو گەرەنتی تێكۆشانی ئاشتی و دیموكراتی، لاوان بەشداری ریزەكانی گەریلا دەبن. بەم دواییانە 46 پالێوراوی گەریلا بە مەراسیمێك كۆتاییان بە خولی پەروردە هێنا. مەراسیمەكە لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا رێكخرا و كۆنسەی فەرمانداری هەپەگە، ئەندامانی ناوەندی پاراستنی گەل و ژمارەیەكی زۆر گەریلا بەشداری مەراسیمەكە بوون. لە مەراسیمەكەدا ئەندامی كۆنسەی فەرماداری هەپەگە خەبات بۆتان ئاخاوت و باسی گرنگی پیوەندی كردن بەریزەكانی گەریلاوە كرد لەم كاتەدا.
بۆتان ووتی: بۆ پێشكەوتنی پرۆسەی ئاشتی و دیموكراتی، گەریلا بە هێزتر بكەن، 46 گەریلا پێگەشتن، لە دژی هێرشی نكۆلی و پاكتاوكردن، دەبنە هێزی ئاشتی و پاراستنی ڕەوای گەلی كورد. بۆتان وتیشی: بەشداری لە ڕیزەكانی گەریلادا، پێداگری گەلی كوردە بۆ ئازادی. ئەوكەسانەی ئەوانە لە بەر چاو ناگرن، دەیانەوێت ئازادی گەلی كورد پێشێل بكەن و ئیرادەو ناسنامەی گەلەكەمان وەك نەبوو حساب دەكەن، پەشیمان دەبنەوە.
خەبات بۆتان باسی كوشتنی هاولاتیانی مەدەنی كرد كە بەم دواییانە ڕووی لە زیاد بوون كردووە و ووتی: لاوانی كوردیش وەكو توركان سەربازی دەكەن و رووبەرووی كوشتن دەبنەوە، پاش مەراسیمی دابەشكردنی دبلۆمەكان، خوێندكارانی ئەكادمیای شەهید بێریتان بڕگەی هونەریان پێشكەش كرد. لەچالاكیەكەدا گەریلاكان گۆرانیان چرێ و هونەری جۆربەجۆریان نمایش كرد.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە