کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مستەفا قەرەسو: دەبێ هەموو كورد، چەپگەرەكان، سۆسیالست و هەموو هێزەكانی بەرهەڵستكار بێ ئەوەیە كە هێزی دەرەوە بخەنە ناو مەسەلەكە وەك هێزێكی ب�

Thursday, 14/01/2010, 12:00


ئێران ماوەیەكە لە رۆژەڤی ڕای گشتی جیهان دایە، لە كاتێك دا قەیرانی ناوكی لەگەڵ ولاتانی جیهاندا مەزن دەبێ، لە نیوخۆشدا لەگەڵ مەزنبونی لایەنی بەرهەڵستكارانیش رووبەروو بۆتەوە. سیاسەتی ئیعدام بۆ چاوترساندنی كورد ڕووبەڕووی نارەزایی توند بۆوە. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە مستەفا قەرەسو گەورەبونی بەرهەڵستكاری كۆمەڵایەتی لە ئێران وەك ئەنجامیی ئینفلاقی كۆمەڵگە هەڵدەسەنگێنێ. قەرەسو ڕایگەیاند كە لە نێو سیستەمی بەرهەڵستكاردا ئاشكراو ڕوون بۆتەوە كە ئەگەر كوردو هێزە بەرهەڵستكارەكانی تر خۆیان بكەنە یەك ئەوە دەتوانن بزوتنەەیەكی گرنگی گەل بێتە ئاراوە. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە مستەفا قەرەسو دەربارەی دۆخی هەنوكەیی ئێران بۆچونەكانی دەربڕی و ڕایگەیاند كە ئێران هەوڵ دەدا نەریتی دكتاتۆریی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ماسكێكی ئیسلامی درێژە پێ بدات و سرنجی بۆ سەر نارەزاییە كۆمەڵایەتیەكانی دژ بە رژێمی ئێران راكیشاو دەلێ ئەوە ئەنجامی ئینفلاقێكی كۆمەڵگەیە، لە ئێران بەرهەڵستكاری كۆمەڵایەتی مەزن دەبێ، كومەڵگە لەبەرامبەر رژێمی هەنوكەیی ناڕەزایی نیشان دەدەن، ئەو بزوتنەوەیە دوای چەندین ساڵ هاتە ئاراوە، بێ باوەڕی بەرامبەر نوخبەی سیاسی ئێستایە، واتە شۆرشێ ئیسلامی ئێران ئەمرۆ بۆتە دژبەری ئەو بەهایانەی كە خۆی باسی دەكرد، ئەو خۆی هەمیشە باسی عەداڵەت، حەق، حقوق، یەكسانی دەكرد، بەڵام ئیستا زیاترین نارەوایی، ناهەقی، ناعەداڵەتی دەكات و كۆمەڵگە ئیتر درك بەوە دەكا. قەرەسو بە بیری هێنایەوە كە لە هێزێكی گرنگی بەرهەڵەستكار لە پشت موسەوی و كەرەوبیەوە كۆبۆتەوە ، هۆكاری ئەوەش نارەزاییە كۆمەلگەیە لە دەستەڵاتدارانی هەنوكەیی.
قەرەسو ئەوەشی وت كە ئەگەر بێ باوەری لەبەرامبەر نوخبەی سیاسی ئەوەندە زۆر نەبوایە، موسەوی و كەروبی نەیاندەتوانی بەو ڕەنگە كۆمەڵگە بخەنە جولەوە. قەرەسو كارێكتەری بەهەرڵستكاری ئێرانیشی هەلسەنگاندو دەلێ بەرهەڵستكار لەنێو سیستەمەوە دەرچووە، لەم قۆناغەدا لە دەرەوەی سیستەم هاتنە ئارای بزوتنەوەیەكی بەرهەڵەستكار زەحمەت بوو .قەرەسو لەدژی ئەو بۆچونە ڕاوەستا كە دەلێن هێزی دەرەوەی لە پشت بەرهەڵستكارانەوەیەو ووتی، كارێكتەری بەرهەڵستكاری ئەمرۆ لە ئێران هاتۆتە ئاراوە لە ناوخۆی سیستەمەوەیە، نەك وەك ئەوەی دەلێن لە دەرەوە رێكخراوە، هەڵبەتە بەرهەڵستكاری ئێستا، دەیانەوێ سیستەم كەمێك بگۆڕێ، لە دژی نادادی، نایەكسانی دەردەكەوی، لە دۆخی ئەمرۆدا، رژێمێكی ئێسلامی ئێران كەمێك دیموكراتی و دادوەر بێ، هەر بۆئەوەش مرۆڤ دەكرێ وەك بزوتنەوەی رێفۆرمیش بەناوی بكات.
قەرەسو سەرنجی بۆ سەر گرنگی یەكخستنی هیزەكانی بەرهەلستكار راكیشاو ووتی، ئەگەر هەموو بەرهەڵستكاران هێزی خۆیان بكەنە یەك، دەتوانن بزوتنەوەیەكی گرنگی جەماوەری بێتە ئاراوە. قەرەسو داوای لە هەموو بەهەڵستكاران كرد كە هێزی خۆیان بكەنە یەك و لەسەر ئەوەش ووتی: دەبێ هەموو كورد، چەپگەرەكان، سۆسیالست و هەموو هێزەكانی بەرهەڵستكار بێ ئەوەیە كە هێزی دەرەوە بخەنە ناو مەسەلەكەوە وەك هێزێكی بەرهەڵستكاری ناوخۆیی خۆیان بكەنە یەك، ئەگەر ئێستا ئەوە بكەن، رژێمی ئێران ناچار دەبێ كە خۆی بگۆڕێ و یان گەل دەستەڵاتدارێتی ئێستا بێ كاریگەری دەكات و ڕیفۆرمی داد، یەكسانی و دیموكراتی و ئازادی پێ بێنێ و دەسەڵاتدارێتی نوێ بێنێتە ئاراوە، ئەگەر دەیانەوێ بنكەی جەماوەری بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد لەبەرچاو بگرن، ئەو كاتە كورد دەتوانن پشتگیری لە بەرهەڵستكار بكەن، بەو پێیە كورد دەتوانن پشتگیری بدەنە هەوڵەكانی گۆڕانكاری.
ئەوە بژاری ئێمە نییە، بەڵام ئەگەر سزای سێدارە بەردەوام بێ، ئەوە جگە لە بەرخودان هیچ رێیەكی تر لە بەردەم گەلی كورددا نامێنێ
مستەفا قەرەسو هەلوێستی ئێرانی لەبەرامبەر پرسی كورد شرۆڤە كردو بە بیری هێنایەوە كە كوردو كوردستان لە ئێران هەن، بەڵام هیچ مافێكیان نییە و لە ژێر گوشارو سزای سێدارەدان و لەسەر ئەوەش بەرێوەبەرایەتی تارانی وشیار كردەوە. قەرەسو رایگەیاند وێرای بڕیاری بێ چالاكی سەربازی پەژاك سزای سێدارە بەردەوامە. قەرەسو وتی ئەوە بژاری ئێمە نییە، بەڵام ئەگەر سزای سێدارە بەردەوام بێ، ئەوە جگە لە بەرخودان هیچ رێیەكی تر لە بەردەم گەلی كورددا نامێنێ. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە مستەفا قەرەسو بانگەشەی ئەوەی كە توركیا لە نێوان ئێران و ئەمەریكا ناوبژیوانی دەكات هەڵسەنگاندو ، ووتی، لە راستیدا پەیوەندی نیوان ئێران و توركیا ئەمەریكای بێزار كردووە، تەنانەت ئەمریكا نایەوێ كە توركیاش و ئێرانیش بێ پرس و ڕەحەت بن. بە پێی لێدوانەكەی قەرەسو، ئێران بۆ كەم كردنەوەی گوشارەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا، پەرە بە پەیوەندیەكانی دەدا لەگەڵ توركیا. پێی وایە كە ئێران بە پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا دووفاقانە مەمەڵە دەكات و لەسەر ئەوەش ووتی: هێرش دەكاتە سەر بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردو پاشانیش بە توركیا دەلێ كە ئەو لە دژی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردەو پەیامی دەتوانن هاوكاری بكەن دەدا، ئێران بەو پێیە ناهێلێ توركیا ببێتە هاوكاری تەواوی ئەمریكا، واتە ئێران سیاسەتی لەسەر توركیا، لەسەر پشتی كورد بەرێوە دەبات و بەو پێیە ڕەنگ بە پەیوندیەكانی دەدا لە گەڵ ئەنكەرە. قەرەسو ڕایگەیاند دەسەڵاتدارنی ئێران خاوەن زهنیەتێكی چارەسەرئامێز نین بۆ پرسی كورد، بە پێجەوانەوە بیر لە تێكشكان دەكەنەوە، لە ئێران كوردو كوردستان هەیە، بەڵام مافە سیاسی و كەلتوریەكانیان نییە، دەسەڵاتدارێتی ئێران بە سیاسەتی توانەوەی درێژخایەن دەیەوێ كوردان تێك بشكێنێ، یان بە لاوازی لە ژێر دەستی دەوڵەتی ئێراندا بیانهێلێتەوە. قەرەسو سەرنجی بۆ سەر زیاد بوونی سێدارە راكیشاو لەسەر ئەوەش ووتی: ئێمە دەتوانین ئەو سیاسەتە دوولایەنە هەلسەنگێنین، بەو سزای سێدارانە بە توركیا دەلێ بڕوانە من شتی پێویست لەبەرامبەر كورد دەكەم، واتە پەیامی تۆش هیچ پشتیوانیەك لە بەرهەڵستكارانی ناوخۆی ئێران مەدە، دەدا، لەلایەكی تر خۆشحاڵ كردنی توركیا هەوڵ دەدا كە رێ لەوە بگرێ توركیا بە تەواوی بە پێی سیاسەتی ئەمریكا بجولێتەوە.
قەرەسو بە بیری هێنایەوە كە ئێران دەیەوێ بە سزای سێدارە گەلی كورد چاوترسێن و بێ دەنگیان بكات و بەڵام ئیدی ئەو سیاستە كلاسیكە ناگاتە ئامانج، ئەو سیاسەتەی ئێران بێ ئەنجام بووە، لەسەر سزای سێدارەش بەرێوەبەرانی تارانی وشیار كردەوەو ووتی‎: ئەگەر دەوڵەتی ئێران درێژە بەو سیاسەتەی خۆیان بدەن، پەیوەندی كورد بە ئێرانەوە دەبڕێ، لەگەڵ ئەوەی كە پەژاك ئاگربەستی ڕاگەیاند، ئێران درێژەی بە سێدارەدا، ئەوە هەوڵی چارەسەری چەواشە دەكات، توندوتیژی لە گەڵ خۆی دێنێ، ئەوە بژاری ئێمە نییە، بەڵام ئەگەر ئێران سور بێ لەسەر سزای سێدارە، بەرخودان نەبێ، هیچ رێیەكی تر بۆ گەلی كورد نامێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە