کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌ڕێزان وه‌زیری په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر

Sunday, 24/10/2010, 12:00



کۆلیژی نیلۆڤه‌ر 100 دۆلار له‌ بری کیتاب له‌ خوێندکاران وه‌ر ده‌گرێت و تا ئێستاش کیتابیان وه‌ر نه‌گرتوه‌


کۆلیژی نیلۆڤه‌ر که‌ قوتابخانه‌یه‌کی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی کچانی ئه‌هلیه له‌ هه‌ولێر و سلێمانی کروه‌ته‌وه‌ وسه‌ر به‌ کۆمپانیای فه‌زاله‌ری تورکیه‌ له‌ ناو بینا‌یه‌ی حکومه‌ت ده‌وام ده‌که‌ن ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دا قوتابخانه‌کانی خۆمانیش هه‌ر پۆلێک 50 قوتابی تێدایه‌و 3سێ ده‌وامیشه‌. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌ له‌ بینای میلله‌ته‌ جگه‌ له‌ کیتابی تورکی و کیتابه‌ ئینگلیزیه‌ کۆپی کراوه‌کان هه‌موو کیتابی کوردی و عه‌ره‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌رده‌گرن که‌چی زیاتر له‌ 2000 دۆلار به‌رامبه‌ر یه‌ک ساڵی خوێندنی له‌ هه‌ر قوتابیه‌ک وه‌رده‌گرن و به‌ر له‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه ش‌ بکرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ پاره‌ی خوێندن 100 دۆلارشیان بۆ کڕینی کیتاب لێمان وه‌رگرت که‌ گوایه‌ پاره‌ی کیتاب له‌ سه‌ر خۆمانه‌ ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئ‌ێستا وا مانگ و نیوێک زیاتر به‌ سه‌ر ده‌وام تێپه‌ڕی که‌چی کیتابه‌ ئینگلیزیه‌کان (بیرکاری +کیمیا+فیزیک.............................هتد ییان وه‌رنه‌گرتوه‌ ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دایه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ ئێمه‌ وه‌ری ده‌گرن پا‌ره‌ی هه‌موو کیتابه‌کانه‌ به‌ نوسخه‌ی ئه‌سڵی که‌چی چه‌ند ساڵه کیتابه‌کان‌ هه‌ر کۆپی ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌م ساڵ نوسخه‌ی کۆپیش نه‌دروه‌ پێیان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌‌ ده‌که‌ین که‌ خه‌مێک له‌و رۆڵه‌ چاوگه‌شانه‌ بخۆن و به‌ڵکو به‌ زوترین کات کیتابی نوسخه‌ ئه‌سڵی دابه‌ش بکه‌ن به‌ سه‌ر‌یانداو چاوێک به‌ و بڕه‌ پاره‌یه‌دا بخشێننه‌وه‌ که‌ به‌رامبه‌ر خوێندنیان وه‌رده‌گیرێت که‌ ساڵانه‌ رو له‌ زیادکردنه‌ یا ناچار بکرێن زه‌وی دابین بکه‌ن و قوتابخانه‌ی له‌ سه‌ر دروست بکه‌ن.




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە