راگەیاندن، شكستى بە یەكیتیى هێنا
Sunday, 06/09/2009, 12:00
بۆچى جاران راگەیاندن یەكێتى لە شكستەكان دەربازدەكرد،كەچى لە هەڵبژاردنى ئەمجارەدا راگەیاندن شكستى بە یەكێتى دێنێت?!
سەركردەو دەستەیى دامەزراندنى یەكییتى نیشتیمانى كوردستان لەسەرتایى دەست بەكاربوونیان بۆ هێنانە ئاراودروست كردنى رێكخراوێكى سیاسیى وچەكدار لە پێشدا لەبیرى پەیداكردن ودامەزراندنى كەناڵێكى راگەیاندندابوون باشترین كەناڵیش بۆ ئەو سەردەمە بوونى رادیۆ بوو.دواى كۆششێكى زۆرو هەوڵى بەردەوام بۆ گەیشتن بەو كەناڵە توانرا كەناڵەكە پەیدابكرێ وبگەینرێتەوە كوردستان وپەخشەكەى بكەوێتە كار.
ئەو رادیۆیەیى كە یەكێتیى لەسەرتایى دامەزراندنى بیرى لێدەكردەوە وبە كۆڵەگەیەكى پێویست وپتەوى شۆرشەكەى دەزانى ،تێگەیشتنێكى واقیعیانەوزیرەكانە بوو،چونكە نەدەكرا رێكخستن هەبێ وپێشمەرگە لە شەڕدابێ وخەلكى كوردستانیش لەو زانیارى وچالاكیانەى شۆرشەكە ئاگادار نەبێ وخۆشەویستى وسەرنجیان بۆ شۆرشەكەیان نەبێ .باشترین رێگاو وەسیلەش بۆ بلاوكردنەوەى چالاكیەكانى شۆرش وبزواندنى هەستى خەلك ودروستكردنى شورەیەكى قایم لە كۆمەڵانى خەلكى كوردستان لە دەورى ئەو شۆرشە بوونى كەناڵیكى راگەیاندن بوو كە لە دوایدا رادیۆ كە توانى ئەو ئامانجە بپێكى ورۆڵى كارا بگێرێ لە سەركەوتنى شۆرش وگەیاندنى هەواڵ و زانیارى بە ناوچە ئازاد نەكراوەكان ودەسەڵات دارانى رژێم وتەنانەت وڵاتانى تریش.
هەر كاتێك باس لە بوونى یەكێتیى كرابێ ،راستەوخۆ لایەنى راگەیاندنى ئەو رێكخراوە بۆتەباس وخواس ومەتحى زۆرى لەبارەیەوە كراوە .ئەوەى لە هەمووانیش زیاتر بۆتە مایەى قسەلەسەركردن (رادیۆى دەنگى گەلى كوردستان) بووە .چونكە ئەو رادیۆیە خۆى لە خۆیدا شۆرشێك بووە لە دەرەوەى شۆرشى یەكێتیى ،بەتەنیا ئەوەندە بەسە باسى لێوە بكەین بۆ پێناسەیى رادیۆكە ،لە پێش راپەرینى بەهارى 1991رادیۆى دەنگى گەلى كوردستان هەوێن وهاندەرى كۆكردنەوەى جەماوەرو دروستكردنى رق ئەستورى وخەونى تۆڵەكردنەوە لە ناخى خەلكدا لە دژى دامودەزگاكانى رژێم دروست كرد وهێنایە ئارا.
ئەوەى لەم چەند دێرەدا ئاماژەمان پێكرد هەڵسەنگاندنى رۆڵى راگەیاندن بوو لە ناو یەكێتیدا ،واتا باسكردنى راگەیاندنى دوێنێى یەكێتیى نەك راگەیاندنى ئێستاى یەكێتیى ! چونكە ئێمە زیاتر لێرەدا مەیلمان باسكردنى راگەیاندنى ئێستایى یەكێتیە نەك ئەوەى رابردوو ،هەرچەندە باسكردن لە راگەیاندنى دوێنێى ئەو رێكخراوە ئاسانترە لەوەى ئێستا چونكە لە دوێنێدا ژمارەى هۆیەكانى راگەیاندن زۆر كەمتربوون لەوەى ئێستا ماشائللا ئەوانەى ئەمرۆ هەر لە ژمارە نایەن !!بەڵام بە هەر هەموویان لە ئێستادا ناتوانن منافەسەى ئەو رۆڵەیەبكەن كە لە دوێنێدا رادیۆكە گێرایى.
دەردەشەكردن وهێنانى میزان بۆ تێگەیشتن لەو بەراوردییەو خوێندنەوەیەكى وورد بۆ هەردوو قۆناغەكە پێویستى بە ڵێكۆلەرەوەى زۆرو شیكارى سیاسى وورد هەیە كە پێمان وایە ئەوە كاتمان زۆر لێدەگرێ ولە ئەسلى مەبەست دوورمان دەخاتەوە.بەڵام دەمانەوێ لەو بارەیەوە تەنیا بەیەك پرسیارى زۆر سادەوسانایانە بەرواردێكى ساكارییانەورووكەشیانە لە ئاست هەردوو قۆناغەكەدا بكەین ،باشترین داتا وعەینە بۆ ئەم بەراووردەیەش هەڵبژاردنى (25\7\2009)یە چونكە لەو هەڵبژاردنەیەدا یەكێتیى لە سلیمانى بەگشتى ولە زۆر ناوچەیتر بەتایبەتى رووبەرووى شكستى گەورە بووەوە!!ئەوەى سەبەبى هەرە دیاریش بێت بۆ ئەم شكستە بێگومان خوودى راگەیاندنى یەكێتیە!!سەیركەن لە رابردوودا راگەیاندنى یەكێتى یەكێتى بەرەو پێشدەبردو زیاتر خەلكى لە دەوردا كۆدەكردەوە كەچى لە ئێستادا پێچەوانەیە!لەژێر رۆشنایى ئەو تەخمین وبەراوردكارییەو ئێمە لێرەدا ئاماژە بە هەندێ خاڵ وكەناڵى ئێستاى یەكێتى دەكەین كە نەیان توانى یەكێتى لەو هەڵبژاردنە بەرەو سەركەوتن راكێشن وەك چۆن لە رابردوودا تەنیا رادیۆى گەلى كوردستان بەتەنیا ئەو ئەركەى لە ئەستۆدابوو وە هەمیشەش یەكێتى بەروەو سەركەوتنى یەك بەدواى یەكى بردوە.
ئەوەى زانراوەومایەى هەڵوەستە لەسەركردن نیە بۆ هەر قەوارەیەكى سیاسى بۆ چوونە نێو هەر پڕۆسەیەكى دیموكراسى هەڵبژاردنەوە پێویستیان بە راگەیاندنێكى نەخشە بۆ كێشراودەبێ بۆ ئەوەى كەناڵەكانى نێو ئەو راگەیاندنە بە شێوەیەكى ووردوحەكیمانە بەرنامەى قەوارەكە بە شێوەیەكى دروست ورەوان بگەیەنێ بە دەنگدەرو لە هەوڵى كۆكردنەوەى دەنگدەردابێ وسەرنجییان بۆ بەرنامەى ئەو قەوارەیەدابێ كە راگەیاندنەكە لە پێناویدا كاردەكاوراسپێردراوە.لەم هەڵبژاردنەشدا هەموو قەوارەكان بۆ هەمان مەبەست كەناڵى راگەیاندنەكەى خۆیان تەرخانكرد،جا ئەوەى زرنگ وئازاوتێگەیشتوبوو توانى سەركەوتن بەدەست بهێنێ وئەوەى نەشیتوانى لەو دەریایەدا مەلەوانى بكات یا خنكا یا بەپەلەپەل فریایى خۆدەربازكردن كەوت .ئێمە پێمان وایە یەكێتى لەو پڕۆسەیەدا خنكا!!بەتایبەت لە سنورى سلیمانى جەستەشى ژێر ئاوكەوت وتا ئێستاش مەلەوانەكان ناتوانن جەستە بزربووەكە لە ژێر ئاوەكە دەربهێنن.خۆ ئەگەر پارتى نەبووایە ئەوا لە سنورى هەولێرو دهۆكیش بە هەمان دەرد دەچوو!كەواتە ئەتوانیین بلێین ئەگەر یەكیتیى لەگەڵ پارتى تەحالفى دروست نەكردبایە ئەوا وەك چەپەكان رەنگە یەك تا دوو كورسى پەرلەمانى بەدەست بهێنابایە.بێگومان هۆكارى ئەو شكستیەش بۆ خاوەخاوى وسستى راگەیاندنەكەى دەگەرێتەوە كە نەیتوانى وەك پێویست بەو ئەركە هەڵبستێ.
یەكێتى جگە لە كەنالێكى تەلەفزیۆنى ئاسمانى ورادیۆیەكى مەركەزى ورۆژنامەیەكى رۆژانەوسایتێك چەندین تەلەفزیۆنى ترى لۆكاڵى ورادیۆى تر و كەناڵى جۆربەجۆرى ترى هەیە وكە لەلایەن ئەندامە باڵاكانیەوە سەرپەرشتى دەكرێن .هەر هەموو ئەو كەناڵە زۆر وزەوەندانە نەیان توانى بارتەقایى یەك كەناڵى لایەنى منافسى لیستى كوردستانى رۆڵ ببینن وكاریگەرى لەسەر دەنگدەر دروست بكەن!!بێگومان هۆكارى ئەو شكستەى یەكێتى بەپلەى یەكەم دەگەرێتەوە بۆ كەمتەرخەمى بەرپرسانى مەكتەبى ناوەندى راگەیاندن وهەموو ئەوانەى كە بەرپرسیاریەتییان هەیە لە كەناڵەكاندا وەك تەلەفزیۆن ورادیۆ ورۆژنامەو سایت و.......تا چونكە نەیان توانى لەئاستى پێویستدابن وئەو رۆلە بگێرن كە پێشتر هەمان راگەیاندن توانى نەهێلێت یەكێتى رووبەرووى شكست بێتەوە هەم لە هەڵبژاردنەكانى رابردوو هەم لە پێشهاتەكانیدا كە رووبەرووى یەكێتى بوونەوە.بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ بۆ هەمان راگەیاندنى جارانى یەكێتى توانیویەتى ئەو دەورەبگێرێ وئەوەى ئێستا بۆ هێندە تەمبەڵ وخاوخڵێچ وبیركەرەوەنیە وزهنى وەك جارى جاران نەماوەوتوشى شەلەل وئیفلیج بوون بووەوخەریكە لەسەر جێگادا روح دەداو هاكە بەیەكجارى مرد.
تێبینى :ئەم بابەتە لە ژمارە 129ى گۆڤارى شەقام وەرگیراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست