کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێک لە سیما هەرە دیارەکانی دەستەڵاتی گەندەڵ بریتیە لە دیاردەی بەرتیل خواردن

Thursday, 17/03/2011, 12:00




یەکێک لە سیما هەرە دیارەکانی دەستەڵاتی گەندەڵ بریتیە لە دیاردەی بەرتیل خواردن،بەرتیل تەنیا پارە وەرگرتن نیە لەم رۆژەدا بەڵکو خەتەرتر بەرتیلی قسەیە،بەرتیلی ستاییشە. یەکێک لەم بەرتیلدەرانە بە ناو ڕۆشنبیرێکی وەک (فەرهاد پیربال)ە کە چەندین جار لە بەرنامەکەی سەر بە پارتیەوە ئەینارد بۆ (بەختیار عەلی) کە تەنها مەبەستیش لەمە بۆ لێدان بو لە کەسایەتی فاروق ڕەفیق چونکە ئاگادارە کە ئەم دوو نوسەرە هەریەکیان خاوەنی فیکری جیاوازن کە زۆر جار مناقەشەی کەوتۆتە نێوانیان..وە فەرهادی مقاشی سەرۆک ئەم کارەی پیادەکردنی سیاسەتێکی تری سەرۆکە گێلەکەی بوو بۆ کەرت و پەرت کردنی سەرای ئازادی چونکە وەک مناڵ و خەڵەفاو وایدەزانی کە ئێرەش هەرێمەکەی بلەو بارزانە کە هەموو شتێ لەسەر بنەمای ڕق و دڵپیسی بڕوات....

وە ئەمەش دەرئەنجامی ئەوە هات کە سەرای ئازادی ڕێگەیان نەدا کە کەسێکی مەزاجی و شێتۆکەی وەک ئەو بێت و ئەزمونی جەنگەڵی سەرۆکەکەیمان بۆ هەزاران جارە بکاتەوە....

وە دەشمەوێت لێرەوە بڵێم خۆپشاندانمان خۆپیشاندانی گۆران و یەکگرتو وکۆمەڵ نیە ،وە هەروەها هەمو ئەوانەشی کە وەک نوێنەر قسە ئەکەن تا ئەو کاتە نوێنەرمانن کە قسەی دڵی بەشمەینەتی خۆپشاندەران دەکەن...

ئیتر بەسە گەلی کورد حیزب بە چەک ئازادیتان لێئەسێنێتەوە و ڕۆشنبیرانیش بە سوک سەیر کردنی عەقڵتان ستەمتان لێئەکەن بۆیە مەپەشۆکێن ئەگەر بینیتان چ فاروق و چ بە ویژدانێکی وەک بەختیار عەلیان کری چونکە ڕۆژێک لە رۆژان بو فەرهاد دەمی گەرمتر بوو...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە