كاك خالید ڕه‌نجده‌ر ، ئه‌م نامه‌یه‌ ته‌نها بۆ تۆ !!؟؟

Monday, 17/08/2009, 12:00


نازانم بۆ، به‌ڵام له‌ زیاتر له‌ 5 ساڵه‌ كه‌ ناسیومه‌ تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان وه‌ك برایك خالید ڕه‌نجده‌رم خۆشویستووه‌ و به‌ كه‌سێكی‌ عاقڵ م زانیوه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ڕووه‌وه‌: ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بیڵایه‌نێكی‌ جوڵاوه‌، ئه‌وه‌ندی‌ توانای‌ هه‌بووه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ێوڵحی‌ ئیسلامییدا، وه‌ك كاركته‌رێكی‌ ڕۆژنامه‌وان به‌ جه‌ریئم زانیوه‌ ئه‌ویش وه‌ك فازیل قه‌ره‌داغی‌‌و هێمن عه‌بدولعه‌زیز و ... تاد.
زه‌مه‌نێك له‌مه‌وپێش كه‌ ئاگاداربووم له‌گه‌ڵ هێمن عه‌بدولعه‌زیز نامه‌ی‌ بۆ مامۆستا كرێكا‌و مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ واز له‌و شه‌ڕه‌ قسانه‌ بێنن، هه‌ڵوێسته‌كه‌ زۆر جێگای‌ دڵخۆشی‌ بوو به‌ گشتی‌ بۆ مسوڵمانان‌و به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ش كه‌ ئه‌مسه‌ر‌و ئه‌وسه‌ری‌ ژیانمان بۆته‌ شاشه‌ی‌ كۆمپیوته‌ر‌و ڕووپه‌ڕی‌ ئه‌نته‌رنێت، به‌ هه‌رحاڵ وه‌ك له‌ سایته‌كه‌ی‌ خۆیدا كاك خالید ئه‌و نامانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ زانیم ئه‌وه‌ی‌ ئامانجی‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌‌و وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌رگرتۆته‌وه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بوو له‌ ژووری‌ (كوردستان ڕای‌ سێیه‌م)، به‌شداری‌ سیمینارێكی‌ كاك خالید بووم، ده‌رباره‌ی‌ ڕه‌خنه‌‌و ڕه‌خنه‌ له‌خۆگرتن له‌ ناو بزووتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌كاندا، پێم وابێت دوو ڕۆژ پاش ئه‌و سیمیناره‌كه‌ش نامه‌یه‌كی‌ كاك خالیدم له‌ سایته‌كاندا خوێنده‌وه‌ كه‌ ئیتر ناچێته‌ سه‌ر پاڵتاك تا ئه‌و دژایه‌تیكردنه‌ی‌ ئیسلامییه‌كان به‌رده‌وام بوو، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكیتری‌ خالید ڕه‌نجده‌ر یش بێت كه‌ جێگای‌ ده‌ستخۆشییه‌.
ئه‌وه‌ی‌ بێتاقه‌تی‌ كردم، تازه‌ترین بابه‌تی‌ كاك خالید بوو (كه‌ له‌ مه‌جموعه‌ی‌ كرێَكار سایت (دووربین، دیدیی‌ نوێ‌، ڕێبازی‌ ڕاستی‌، زادی‌، دوربین فارسی‌، هه‌واڵ، ڕێناسین) كه‌هه‌موویان یه‌ك جه‌سته‌ن‌و كۆمه‌ڵێك ناویان داگیر كردووه‌‌و وه‌ك ڕاشیانگه‌یاندووه‌ خاوه‌نی‌ هه‌موویان مامۆستا كرێكاره‌) بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی‌ (كاك ئاوات كه‌ركوكی‌ با من دوو قسه‌ بۆ جه‌نابتان بكه‌م!).
به‌ ڕاستی‌ جێگای‌ شه‌رمه‌ وه‌ك پێشتر وتم كاك خالید كه‌ جێگای‌ ئومێدمان بوو ئاوا گلا!!!، ڕێك وه‌ك گلانه‌كه‌ی‌ ئیخوان پاش وه‌فاتی‌ حه‌سه‌ن به‌ننا، وه‌ك گلانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ پاش به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ 9‌و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ موحه‌مه‌د بازیانی‌.
ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ڕای‌ زۆرێك له‌ مسوڵمانان بێت، ئاخر مه‌عقول نیه‌ خالید ڕه‌نجدره‌ی‌ (سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیجی‌. نه‌رویج) ببێته‌ هاوڕێی‌ ئاوات كه‌ركوكی‌ . !! خوێنه‌ران ئێوه‌ بڵێن ئه‌مه‌ بۆ؟ ڕه‌نجده‌ر بۆ ڕه‌نجی‌ 40 ساڵی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ به‌ با دا؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ دیفاع له‌ براكه‌ی‌ ئه‌كا؟ كه‌ ته‌نها خوا ئه‌زانێ‌ بۆ دیفاعی‌ لێ‌ ئه‌كا‌و وه‌ك زانیارییه‌كانیش ئه‌ڵێن "ئاوات كه‌ركوكی‌ هیچ ڕۆژێك نیه‌ به‌ ئیمه‌یله‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ تازه‌ترین ته‌قریری‌ خۆی‌ له‌سه‌ر مامۆستا كرێكار بۆ ده‌زگای‌ پاراستن نه‌نێرێت"، بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌كان ڕوونن، وامزانی‌ كاك خه‌لید‌و سه‌نته‌ره‌كه‌ی‌ ده‌مێكه‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ستراتیجییه‌یان كردووه‌.
وابزانم ئه‌مه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ كاك خالید كه‌ به‌ ڕاستی‌ بڵێم ئه‌وه‌ تۆش فت!! ئیتر باهه‌ر نه‌ك وشه‌ سارووخت هه‌بێت‌و به‌ حه‌شوه‌ی‌ ئاوات كه‌كوكی‌ بیانێی‌ به‌ ماڵی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیره‌وه‌، ئه‌و نوسینه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ت ببوره‌ كه‌ وا ئه‌ڵێم به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ڕێز بێت تیایدا نه‌بوو... كاتێكی‌ خۆش... ئه‌وه‌ تۆش فت. وه‌ك له‌سه‌ریشه‌وه‌ نوسیومه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ ته‌نها بۆ خۆته‌ نه‌ك حه‌شوه‌كانی‌ مامۆستا كرێكار.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە