سەرۆكى هه‌رێم!، شەوێكى ئارامت باش لە كوردستانێكى ئارام؟!

Wednesday, 27/07/2011, 12:00


کوردستانپۆست: له‌سه‌ر داوای خه‌ڵکی گوندی باخچه‌ ،وا دووباره‌ بلاوی ده‌که‌ینه‌وه‌..
دوایى ئەوەى لە سایتى كوردستانپۆست لە شەوى26/7/2011 بابەتێكم خوێندەوە دەربارەى گوندێكى دەشتى هەولێر بە ناوى (باخچە)كە دەكەوێتە پشت كەسنەزان،سەرسوڕمان لەلام دروست بوو،لەلایەك دەڵێن كوردستان هێمن و ئارامە لەلایەك ئەم كیشەیە بەو هیزە زەبەلاحە ئەم ئۆپراسیۆنەى ئەنجامداوە !!!لە نزیكەوە بە هێمنى چومە لاى (مام سید ب....)ى كۆنە ایلول و لە دایك بووى دەشتى هەولێرە ، لەو ساڵانەى دواى خارە(رسول فقى)موچەكى بۆ دابین كرد و پشتگیرى كرد ،كە ئیستا لە بازارى پێرە هەولێر تەمەنى گەیشتۆتە(80)ساڵ خەریكى كاسبیە بۆ بژیوى ژیانى چونكە موچەكەى بەشى چارەسەرى كورە ناكامەكەى ناكات،كە چوومە لاى لێم پرسى ئەمانە چیە دەیفرۆشى ووتى(قەرم بڕ و موچێش،چەرخ و ترشوشرن و............)ە،ووتم مام سید پێشمەرگەكى قەدیمى چ دەربارەى گوندى(باخچە)دەزانى،مام سید ووتى((جەندین جار لە سفین شۆربوینەوە بۆ باخچە وە لەوێ بۆ پونگینە و بنەسراوە وە هەردەكشاین لۆ گەرەسۆر و دارەتووى دەچوینەلاى قوشتەپە و بیستانەو مەلاقەرەى))؟!
ووتم مام سید ئەم گوندە هى كێ یە ((ووتى بۆ دەپرسى))؟
منیش باسى تەواوى ڕاپۆرتەكەى كوردستان پۆستم بۆ كرد؟!
مام سید تەماشاى كردم ووتى((بەسەرى من ئەوە راستە لۆ ئیستاش هادى اغا و مندارەكانى چاش پۆلیسیان مایە))!
ووتم بڵێ راستە؟
مام سید لە چۆكى خۆى دا ووتى((مارى كاولم لۆ فارس و على و حسن و.......تۆزى قەبریشیان نەمایە هادى اغا ش هەر حوكم دەكاتن؟!! چەندین جار كەوتینە كەمینى هادى اغا لە بنەسراوە دەربازمان بوو چونكە ڕبیەى لێدابوو!چەندین جار لە دوایى ئێمە چاشەكانى دەنارد تاكو لە گوندەكان دەستگیرمان بكەن دەربازمان دەبوو ،(خولۆكەو عادل و فەیزە) ى كورى هادى پونگینەى بەسەر دارەتویان دا دا رەشبگیریان كرد ئیمە خۆمان حەشاردابوو لە هێزدابرابوین..............))!!؟
هەر لە درێژەى قسەكانى مام سید.... ووتى((خوارزا لە بەرى جادەى دەبینى كورەكانى هادى اغاى پونگینەى ساڵەكەى نازانم تقریبى 1966 و1967 لەو دەورانە بوو بە خواى تەواو نازانم !؟هاهاها درۆم پێ مەكە بەران معلوم (فەیزە)یان لەگەر بوو ها بابى ئەو كورەى كە دەرى قوەتەى بردیتە باخچەى رەشبگیرى كردیە لە فلاحانى دایە راست بە تفەنچى غەدارەى جادەى رشاند و لۆ قتلوعام كردنى عمومى خەلك ئەو عالمەى كوشت هەر هیچیان لە هیچ دانەبوو لە ڕچى مەلامستەفا و ئیدریس و پێشمەرگەى وەی كرد ، هەموو مندارى فقیرى بون هەبوو تەماتە فرۆشبوو گوژرا هەبوو رێوبار بوو دەرۆیشت گوژرا لەو دەمەى لە بیستانەى بوین تەماى گۆمەشینمان هەبوو جوابان هات لۆ كاكم فارس بەران نەمانزانى خبرەكە چیە بەرام كابرا شپڕێو بوو ئەمەش شكمان لى كرد نومانهێشت بچیتە لاى فارسى پاشان فارس دیتى گۆتى بیهینن با مخابرەى بم بزانم چیە!پاش قسەى قاسیدەكەى فارس راست لەپەكى لە چۆكى خۆى دا لۆ شعبەكەى سوندى خوار بە............ كە دەبى خینى ئەو غریبانە بكەمەوە بەران بێ فایدە بوو ئەوجا زانیمان ئەو عالمە كوژرایە،بەسەرى خارت سەدام هەندى هادى اغاى پونگینەى نەكرد!!!))
منیش ووتم مام سید (فەیزە)ناوى تەواوى چ بوو ؟
ووتى خوارزا((نازانم بەران فەیزەیان پێ دەگۆت))؟!
دوایى بەدواداچوونم پرسیارم كرد دەربارەى كورەكانى (هادى اغاى پونگینە)ئەوە دیاربوو (عادل)ئەوە(عادل ابو شواربى)مفرەزە خاێەیە خۆم بە دەیان جار بینیومە وە خەڵكى هەولیر دەزانن بە دەنگۆى بەرز لە ناوەراستى شەقام رادەوەستا باسى داستانەكانى چاشەكانى دەكرد كە چۆن پێشمەرگەیان ڕاوناوە لە پاش هەموو گوتارەكى جنێوى زۆرناشرین و شێتانەى ئاراستەى (مەلامستەفا)ى دەكرد،وە (فیزە)ش ئەوە باوكى دوو كورەكەى كەناویان لە كوردستان پۆست هاتووە(مقدم/حماد فازل) لە سوپاى عیراق لە نینوى،(رائد فرمان فازل)مدیرى پۆلیسى عنكاوە
من لێرەدا دەنگى خۆم بەرز دەكەمەوە بۆ سەرۆكى هەرێم و ڕاى گشتى،كە نوسینەكەى سەرەوە بخوێننەوە كابرایەك ئەگەر (رەشەكوژى) قتلوعامى میللەتێكى كردبێ ئایا كورەكانى لە پاى چى ئەو دەسەڵات و هێز و پۆستە وەرگرێت!؟ئایا
لە پاى خەباتى باوكیان كە رەشە كوژى ئەنجام داوە یان لە پاى خەباتى فیلاكانى گوندى ئینگلیزى و ئەمریكى!!؟
ئەى كوا یاسا بەبى بریارى دادوەر هێزیك بچیتە سەر گوندێك بۆ (3)تا(4)جوتیار بە تەقەو لێدانى ژن و مندال دەستگیریان بكات و بەندیان بكەن ؟ئەمە یاسایە بەبى فەرمانى دادوەر بێنەسەر ماڵت پاشان بەندیش بكریت؟!ئەمە چ بنكەیەكى پۆلیس و چ دادوەرێك بووە؟!،ئەمەش بە هەر حال بەڵام ئەمەچ یاسایەكە بەبى رەزامەندى پەرلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێم و وەزیرى پێشمەرگە هێزێكى سوپاى عیراقى حركە لە ناوچەى(موسل)بكات بێتە شارى هەولێر بۆ گوندێك بچێت بەو هەموو ئۆتۆمبیلە (هەمەر)و(فۆرد)ە لەناو چەرگەى شارى هەولێر هەولێر داگیربكرێت وەك سەردەمى رژێمى سدام،ئەمە كەى سەرۆكایەتى هەرێم و پەرلەمانى كوردستان و وەزارەتى پێشمەرگە سەنگیان ماوە؟!!!
گوا ئەندام پەرلەمانەكان بۆ قسە ناكەن كێشەى ئەم میللەتە تەنها پارەیە و بودجەیە ؟!
بۆ ناچن پرسیار بكەن شەوانە یان لە پەنا كوچەوكۆڵانان چۆن هەرەشە لەو رەش و رووتەى میللەتت دەكرێت و ماڵیان لى زەوت دەكرێت؟
مەسرور بارزانى باوكت وەسیەتى باپیرتى جێ بەجێ نەكرد !
وە تۆش بەهەمان رێرەوى باوكت دادەرۆیت بەڵام بۆ مێژوو پێت دەڵیم ئەم جۆە كەسانە هێشتا ماون كە ناوى تۆ دەزرن؟!
وە تاكیدم اجرائات بە رێگاى پێكهاتنى عشایرى دا دەروات یاسا فەراموش دەكرێت وە چاوپۆشى لە هاتنى (جیشى عیراق)ى دەكرێت؟ئەى پارێزگاى هەولێرى بۆ ئەگەر جوتیارێك خانوو بكات بەندى دەكەى بەڵام لێپرسراوێكى كۆنە چاش خانوو بكات دەچى دعوەتى لێ دەخۆى؟!
ئەوەى مەبەستمانە ئەویە هێشتان كوردستانمان هەر فشەیە؟!!!
كوا سەربەخۆى دادگا كوا پەرلەمان كوا پۆلیس !چۆن یاخود هیچیان ئەم هێزەى نەبینى ئەى بازگە بە شرەفەكان؟!!
خۆزگە سەرۆكى هەرێم باسى چاكسازى نەكردبایە چونكە بە یەكجارى وەزعەكەى تێكدا؟
ئەى كەى ڕەوایە خەڵكى دێ نەچنەوە سەر زێدى باب و باپیرانیان مناڵى كۆنە چاش و دەست سورەكانى بە خوێنى پێشمەرگە ئەم هەموو شوێنە لەم گوندە داگیر بكەن؟!!
سڵاو بۆ ئەو شەهیدانەى كە شۆرشى كورد فریووى دان و خۆیان بە كوشتدا و خوێنیان بە فیڕۆ چوو.
سه‌رنجی کوردستانپۆست: سوپاسیکی زۆری کوردستانپۆستکراوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی گوندی "باخچه‌" وخه‌لکی هه‌ولێر به‌ هۆی گرنگیدان به‌م بابه‌ته‌ ، ئێمه‌ دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی خه‌لکی خۆمانین و داکۆکی له‌ مافه‌کانیان ده‌که‌ین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە