دلشاد بارزانی بۆ بنەمالەی بارزانی هەمان رۆلی بەرزان تكریتی دەبینێت بۆ بنەمالەی سەدام
Friday, 16/07/2010, 12:00
هەر لەدوای راپەرینەوە دوو حیزبە دەسەلاتدارەكەی هەریمی كوردستان نوینەری خۆیان هەبوە لەدەرەوە.هەندیكجار ناوی نوینەری حكومەتی هەریمیشی لینراوە بەلام لەراستیدا نوینەری حیزب بوون لەمەش تەسكتر نوینەری قائیدی حیزبەكەیان بوون و بەرژەوەندی ئەمانیان پاراستوەو كاریان بۆ ئەمان بەتایبەت و بەرپرسەكانی تری حیزب بەگشتی كردوە.نوسینگەكانیان نوسینگەی حیزب و سەرۆك وكۆكردنەوەی زانیاری بوە لەسەر نەیارەكانیان.
ئەو كاتە دلشاد براكەی مەسعود بارزانی نوینەری پارتی وحكومەتی هەریم بوو لەئەلمانیا. سەلاح رەشید جیگری بوو كە سەر بە یەكیتی بوو. بەلام لەراستیدا سەلاح رەشید بیتوانا بوو، دلشاد بارزانی شەیتان بوو لەپەیوەندی وكارەكانیدا. نوینەری حكومەت نوسینگەیەكی هەبوو لەشاری بۆن. نوسینگەكە گواستبویەوە بەلام سەلاح رەشید نەیدەزانی لەكوییەو دلشاد داگیری كردبوو. ئەو كاتە وەك ئیستە پیاویكی ئەلمانی كۆنە جاسوسی ئەلمانیا هاوكاری بنەمالە دەكات بەناوی ئەلیكسەندەر كە ناونراوە بە ئەلیكس بارزانی و بەتوندی دژایەتی یەكیتی و پەكەكەیان دەكرد. دلشاد بارزانی ئیستەش دوای هەموو ئەو چەند سالە هەر هیشتا بەرپرس و نوینەری حكومەتی هەریمە ببورن هی بنەمالەیە. ئەوەی بۆ ئەم باسە مەبەستمانە بریتیە لە نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان كە بریتیە لە دلشاد بارزانی لەئەلمانیا. لەوانەیە لیرەولەوی شتیك بكەن بۆ هەریم بۆئەوەی گومان لەسەر خۆیان لابەرن بەلام لەراستیدا كاری دلشاد بارزانی هەمان ئەوەی بەرزان تكریتیە زربرای سەدام حسین كە كردبووی بە نوینەری حكومەتی عیراق لە جنیفی پایتەختی سویسران بەلام كاری ئەمانە لەراستیدا بریتی بووە لەسەرپەرشتی پارەو سەروەت و سامانی بنەمالە. دلشاد بارزانی چوار پاسەوانی ئەلمانی بەدواوەیە. ئایا كام لە نوینەرەكانی تری حیزب و حكومەتی هەریم ئەم هەموو پاسەوانەی بەدواوەیە ئەگەر مەسەلەكە پەیوەندی بەپارەو بزنسی ناشەرعیی و كاری جاسوسی كردنەوە نەبیت. ئایا كی مەسرەفی ئەم هەموو پاسەوان وخەرجیانەی دەكات؟ كەواتە روونە كە بنەمالەی بارزانی بەشیكی لەپارەو سەروەت وسامانی دزراوی خەلكی كوردستان لەبانكەكانی ئەوروپاو ئەمریكا داناوون لەناو ئەوانەدا لە ئەلمانیا.
مافی هەریم لە سەفارەتەكانی عێراقدا لەدەستوری عیراقدا هاتوە كەهەریمەكان بۆیان هەیە نوسینگەی خۆیان لە سەفارەتەكانی عیراقدا لەدەولەتەكانی دنیادا بكەنەوەو بەم پییە هەریمی كوردستان دەتوانیت لەنیو هەموو ئەم سەفارەتانەدا نوینەرایەتی تایبەتی خۆی هەبیت. سودیكی ئەمەش لەوەدایە كە كورد بەم ریگا نیودەولەتیەوە دەتوانیت لەگەل دەولەتاندا نوینەرایەتی بواری كەلتوری و سیاسی وبازرگانی بكات. بەلام ئەگەر بریار بۆ ئەم ریگایە بدات ئەوا دەبیت دەست لەنوینەرەكانی حیزبی وبنەمالە بهینیت بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی، لیرەدا كەواتە هۆكاری نەگرتنی ئەم ریگایەی دوەم بەروونی دەبینرین، بەلام نەخیر ئەقلی بنەمالەو سەرۆك وقائید هەر دەبیت لە میشكە پوتەكەی ئەمانەدا بژی.
رۆلی ئۆپۆزیسیۆن لەبەر ئەوەی هیوام بە حكومەتی هەریم نیە هەنگاویك بۆ ئەم مەبەستە بنیت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم سیاسەتە چەوتە هەربۆیە بەپلەی سەرەكی بزوتنەوەی گۆران وەك ئۆپۆزیسیۆنیكی نیو پەرلەمان ئەم بابەتە هەستیارە دەبیت بجولینیت لەنیو پەرلەمان ولەمیدیاكانیدا. بەم شیوەیەی ئیستە هەریمی كوردستان بۆتە نمونەیەكی خراپ بۆ ئەو پاریزگایانەی تری عیراق كە دەیانەوی ببنە هەریم.
ئەمریكا پیویستی بەمانە هەیە بۆ قوناغیك و چاو لەم گەندەلی و دزیانە دادەخات بەلام رۆژگاریك دیت ئەوەش لەگەل ئەمان دەكات كەلەگەل سەدام حسین وشای ئێران كردین پارەو سامانەكانیان كەشف دەكات ولەبانكەكانی ئەوروپا تەجمیدی دەكات، یان هیزی تر دەسەلات دەگریتە دەست لەعیراق ە لەهەریم وهەمان ریگا دەگرنە بەر. زۆربەی جار دوای روخانیان پارەو دزیەكانیان بە شیوەیەكی سەرەكی دەردەكەویت هەربۆیە ئیستە زەحمەتە باس لە بەلگەی مەلموس بەدەستەوە بكەین ئەگەر ئەلمانیا بە نمونە بهێنینەوە.
لە بەشی ئایندەدا باس لە نوینەری یەكیتی ئەو كاتە دەكەین كە بریتیە لەسەلاح رەشیدو چەند بەلگەیەكیش بلاودەكەینەوە لەسەری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست