کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەیاننامەى ئیدانە كردنى هێرشەكان بۆسەر گۆڤارى لڤین و میدیاى ئازاد بۆ / وەزارە تى ئەوقاف

Wednesday, 11/08/2010, 12:00


رۆژنامه‌نووسان...* لەماوەى ئەم دوساڵەى ڕابردودا دەسەڵات و بەرپرسان بەشێوەیەكی نارەِوا هێرشكێكى توندیان بۆسەر میدیاى ئەهلى وڕۆژ نامەنوسان دەست پێكردوە ئەم هێرشەش پێى ناوەتە قۆناغێكى مەترسیدارەوە لە حاڵەتەوە بوەتە دیاردە یەكى ترسناك ئەمەش ناوبانگ وسومعەى هەرێمى كوردستانى لەكەداركردوە هاندانى گەنجان ولاوانى هەولێر ودهۆك لەلایەن پارتیەوە بۆسەرمید یاى ئازاد و داخستنى گۆڤارى لڤین جێگەى قبڵكردن نیەو شەرعیەتدانە بەتیرۆرو تەواوى كۆمەڵگە دەخاتە ژێرمەترسیەوە بۆیەلێرە وە وەك گروپى 88و هەندێك ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنوسان گەنجان و لەنوسەران و رۆشنبیرانى شارى هەڵەبجە "وەزارەتى ئەوقاف ئاگادارئەكەینەوە چیترن لێیان قبوڵ ناكەین، لەمزگەوت و میمبەرەكانەوە ئازادى راِدەربڕین لەگۆڕبنرێت بۆیە ئەوەى مەلاى مزگەوتەكان دەیكەن بونەتە ئەڵقە لەگوێى پارتى وبارزانى بەئاراستەى پارتى لەمیمبەرەكانەوە بەئارەزى خۆیان هێرش بكەنە سەرۆژنامەنوسان ونوسەران هیچى كەتر نەبوە لەكردەوەكانى تاڵیبان لەئەفغانستان لەكاتێكدا ئەومەلایانە لەبەرامبەر دزى و كوشتن و سەربڕین وگەندەڵى وبردنى پارەو نەوت لەخوتبە كانیاندا بێدەنگن "بۆیە لێرەوە هێزەئەمنیە كانى هەرێمى كوردستان ئاگادارئەكەینەوە ئەوهەڕەشەو هێرشانەى دەكرێنە سەر ڕۆژ نامەنوسانى سەربەخۆ حساب نەكردنە بۆئێوە ئێمەش ئاگادارتان ئەكەینەوە ئەگەرتواناى پاراستنى گیانى ڕۆژنامەنوسانتان نیە باخەمى خۆمان بخۆین و پارێزگارى لەخۆمان بكەین لێرە شەوەئاگادارى پارتى ومەسعود بارزانى ئەكەین هەرهەڵەوكارێكى توندو تیژى و هێرشێك بكرێتە سەر ڕۆژنامەنوسان بەگشتى ڕۆژنامەنوسانى لڤین بەتایبەتى ئەوائێمە ڕاستەوخۆدەستى تاوان بۆ مەسعودبارزانى درێژدەكەین ئەیاندەینە دادگا
تێبینى / هاوڵاتیان وڕۆژنمەنوسان وڕۆشنبیرا ن وهەموچین وتۆێژێكى بەهەڵوێست وخەم خۆرى هەڵەبجەو دەوروبەرى ئاگادارئەكەین وەك چۆن هەمیشە بەهەڵوێس بون و بەدەنگ مانەوە هاتون بەروارى ڕۆژى پێنج شەممە 12-8-2010 كاتژمێر5 ى سەرلەئێوارە لەباخى گشتى كۆبونەوەیەك بۆئەو مەبەستە ڕێك دەخرێت بۆئیدانەكردنى هێرشەكانى سەرانى پارتى بۆسەرمیدیاى ئەهلى بەتایبەت گۆڤارى لڤین ،ئامادەبونتان وەفاداریەبۆ قەڵەمى ئازاد و شەهیدانى قەڵەم لەگەڵ ڕێزدا
* نوسەران وڕۆشنبیران
رۆژنامەنوسان
شانۆكاران
خوێندكارانى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى هەڵەبجە
وێنەى بۆ
قایم قامیەتى قەزاى هەڵەبجە
زانایانى ئاینى هەڵەبجە
تێبینەرایەتى ئەوقافى هەڵەبجە
مامۆستایانى ئاینى هەڵەبجە
پۆلیسی هەڵەبجە
ئاسایشى هەڵەبجە
دامودەزگاكانى حكومەت
ڕای گشتى وخەڵك هەڵەبجە
راِگەیاندنەكان 10-8-2010




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە