کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگا کردن هێڵی ئاسمانی ڤایکینگ

Tuesday, 14/09/2010, 12:00


کارزان کریکار شێره‌به‌یانی
به‌ڕێزان، هاورێیانی ئازیز

من هونه‌رمه‌ندی کورد، ده‌رهێنه‌ر و فیلمکار کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی دانشتوی له‌نده‌ن، دوای گه‌شتێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو بۆ پڕۆژه‌ی شانۆگه‌ری/موزیکالی شاری ئاشتی بۆ کوردستان - به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا گه‌شتێکی دۆزه‌خی زۆر زۆر پڕ له‌ ئازار به‌هۆی سواربوونی فرۆکه‌ی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ڤایکینگ ئێرلاین له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ به‌ ڕێگای ستۆکهۆڵم/سوید بۆ سلیمانی/کوردستان، له‌ به‌رواری 01/08/2010 به‌ فرۆکه‌ی ژماره‌ (ڤ ئای ك 671)، له‌ بری 8:35، هه‌شت کاژێر و سی وپێنج خوله‌ك، گه‌شته‌ پر ئازاره‌که‌م 26، بیست و شه‌ش کاژێری خایاند که‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ی دوو ڕۆژ و شه‌وێك له‌ هه‌مان کاتدا به‌ شایه‌دی زۆربه‌ی گه‌شتیاران له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو و ستافه‌که‌یانه‌وه‌ ته‌واو هه‌ڵسوکه‌وتی ئاژه‌ڵ کرا بۆ من و بۆ گشتی گه‌شتیاران. ئه‌مه‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زیاتر و زۆرتر پڕ دۆزه‌خی و ئازار له‌گه‌ڵ هه‌مان هێڵی ئاسمانی ڤایکینگ له‌ به‌رواری 12/08/2010 به‌ فرۆکه‌ی ژماره‌ (ڤ ئای ك 736) له‌ سلێمانی یه‌وه‌ بۆ مـانچێسته‌ر/به‌ڕیتانیا به‌ ڕیگای یۆنان، وه‌ ئه‌م جاره‌ جانتاکه‌میان، (جانتا ژماره‌ 135549)، جانتاکه‌میان وون کرد / دزی / گرنگ جانتاکه‌م که‌ پڕه‌ له‌ شتی زۆر به‌ نرخ تاکو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌وه‌ ده‌ستم و یه‌ك دانه‌ ته‌له‌فۆنێکم بۆ نه‌کراوه له‌ لایه‌ن به‌رپرسیارانه‌وه‌ و زه‌ره‌رێکی بێهاوتای له‌ خۆم و خێزانم و له‌ کاره‌کانم داوه‌ - به‌ڵام به‌وه‌ ده‌چێت که‌ ڤایکینگ به‌ هیچ جۆرێك بایه‌خی نه‌ بۆ من و نه‌ بۆ جانکاته‌ی من هه‌بێت هه‌ر بۆیه‌شه‌ من بڕیارمدا که‌وا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ڤایکینگ بده‌م به‌ دادگا له‌ به‌ڕیتانیا. جا بۆیه‌ ئه‌م بانگه‌وازه‌ بڵاوده‌که‌مه‌وه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی گه‌شتیان کردوه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ناوبراو:

1 ئایا وه‌ك من جانتایان وون بووه‌؟

2 ئایا جانتایان دره‌نگ گه‌یشتوه‌ و شتی تیا ده‌رهێنراوه‌ و دزراوه‌؟

3 ئایا وه‌ك من دوو ڕۆژ له‌گه‌شت کردندا بوونه‌ و ئازاریان زۆر بینیوه‌ یاخو زۆر دوا که‌وتون له‌ گه‌شته‌که‌یان و زیانیان پێگه‌یشتوه‌؟

4 یاخود هه‌ر جۆره‌ به‌سه‌رهاتێکی تریان توش بووه‌ که‌ بوه‌ته‌ هۆی ئازار و زیان به‌خشین له‌ گه‌شته‌که‌یان؟

تکایه‌: په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن به‌ ئیمه‌یڵ، ناوی سیانه‌ی خۆتان بنوسن، زه‌ره‌ره‌کانتان ڕوون که‌نه‌وه‌، وه‌ به‌روار و ژماره‌ی فرۆکه‌ و ژماره‌ی جانتا ده‌ستنیشان بکه‌ن تاکو ئێوه‌ش به‌ژداری ئه‌م دادگا کردنه‌ بن که‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارێزه‌ری تایبه‌ت و لێهاتوو له‌م بواره‌ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دادگایه‌ ببێت به‌ دادگایه‌کی گشتی به‌ ناوی هه‌مومانه‌وه‌ - چونکه‌ من ئاگام لێیه‌ که‌ زۆر که‌س به‌ده‌ستی کۆمپانیای ناوبراو زیانیان لێکه‌وته‌ - بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ ڕێگای ئه‌م دادگا کردنه‌وه‌ پاداشت و قه‌ره‌بوی من و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بکرێت له‌ لایه‌ن کۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌ بۆ ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ گه‌ورانه‌ی که‌ لێمان که‌وه‌توه‌ - با چیتر نه‌یه‌ڵین حیسابی ئاژه‌ڵمان بۆ بکرێت له‌ گه‌شت کردن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردین و بێده‌نگین با به‌یه‌که‌وه‌ و به‌یه‌ك ده‌نگ مافی ڕه‌وای خۆمان داوابکه‌ین به‌ ڕیگای یاسا مافمان وه‌رگرین با نه‌یه‌ڵین چیتر که‌س یاری به‌ هه‌ست و که‌سایه‌تیمان بکات و گه‌شتیارانی تریش وه‌ك ئێمه‌ ئازار نه‌بینن. هه‌روه‌ها به‌م زوانه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ - گۆڤار سایته‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ - وه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌م جاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانیش بکه‌م وه‌ دوا تکای گه‌وره‌شم ئه‌وه‌یه که‌ نه‌ خۆت، نه‌ خێزانت و نه‌ هاورێکانت له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمپانیایه‌ گه‌شت مه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ پێ ڕێگا ببری و برۆیته‌وه‌ بۆ کوردستان له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی ڤایکینگ گه‌شت مه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رێکی زۆر گه‌وره‌ نه‌که‌ی. تکایه‌ پشتگیری ئه‌م بانگه‌وازه‌ بکه‌ و بڵاوی که‌ره‌وه‌ بۆ که‌سوکارت، هاورێیانت، وه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژنمامه‌گه‌ریت، تکایه‌ له‌ هه‌ر بوارێك پێت ده‌کرێت بڵاویکه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی ڤایکینگ ڕسوابکه‌ین.

دڵسۆزتان

کارزان کریکار شێره‌به‌یانی
 له‌نده‌ن 13 / 09 / 2010

[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە