بەقەد مالیكى نەتەوەیى بوونایە ئیستا كورد حالى ئاوا نەدەبوو
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
بەلاى سەركردایەتى كورد مالیكى بە پیاویكى خەراپ و زۆر جاریش دەى چوینین بە سەدامى بچوك، ئەمە ئەو هەڵویستانەن كە زۆر جار ڕووپەرى رۆژنامەكانى خۆشیان پر دەكەن بەم دەستەواژانە،بەڵام حەیف ئێوە لەگوێى گادا نووستون ئەوە سەركردەكانى ئێوەن دەیانەوى هەمیشە روخسارى خۆیان جوان و هیى خەڵكیش ناشرین نیشان بدەن ، لەدواین سەردانى مالیكى بو هەریمى كوردستان هەڵویستى ئەو پیاوە نەتەوییە دەركەوت كە سەردانى شارى هەڵبجەى شەهیدى كرد و وە لەدەفتەرى یادەوەرى هەڵبجە چۆن بارزانى و تاڵەبانى شەرمەزاركرد. بەم چەند دێرەى كە لەسەر پەراوى دەفتەرەكە نووسى ئەوەى سەریكى لە هەڵبجە دا با بچێت ئەو لاپەرەیە هەڵداتەوە كە چۆن هەڵوێستە جوامیریكەى مالیكى بۆ دەردەكەویت ،كاتى ئەڵى :پیم سەیرە خەڵكانیك داكۆكى لەو تاوانبارانە ئەكات كە كارەساتى بەسەر میلەتەكەیان هیناوەو دەستى هەبووە لە ناوبردنى ، ئەوەش اغاى تالەبانى چۆن پاڵشتى لە سولتان هاشم و على حسن مجید ئەكاو تا ئیستا رێگر بووە لەبەردەم لە سێدارەدان و كۆتایى هێنان بەدۆسییەكەیانوە دواجاریش بینیتان چۆن فرۆكەوانەكە وەكو گالتەى منالانە تالەبانى هەر بەهەوسى خۆى لە زیندان ئازادى كردو هەر خۆشى بۆ ئەورپاى رەوان كرد بەڵام باش بوو خوا سرو ترى كەشف كرد بەڵام ئەوانە تەر نابن هەر بەخەیالیشیان دانایە .مەسعودە فەندیش لەجیاتى ئەو رق و خۆ بەزل زانیانەى ئەیكا لەنیوان بەغداو هەولیر وابزانم باشترە كار لەسەر كەركوك و ناوچە دابراوەكان بكات لەوەى خۆى چیر بكاتەوە بڵى دەبى ئەو بیتە هەولێر من ناچم كاكى برا سیاسەت خۆ بەزل زانین نیە دەبیت تۆ دیبلۆماسیەت و نەرمو نیان بى بۆ وەدەست هینانى بەرژەوەندى و داخوازیەكانى میلەتەكەت تۆ لەبیرت چوو چەند رۆلەى ئەم میلەتەت دا بەكوشت بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و هاتنەوە بۆ هەولێر پێت وانەبى ئەمە لەو بابەتە دوور بى نەخیر زۆر ئاساییە ئەم هەڵویستانەت بۆنى خوینى لێ دى و دوو رۆژیى تر نەتەوەكەت خڵتانى خوینیكى بەهەدەر رۆیشتى دەبیتو كەس منەتى پێ نیە، تۆ بەسیاسەت و دیبلۆماسیەت مافت وەرگرە نەوەك بەقسەى رەق و شتى بێ مانا تۆ شەرى هەولیر بەغداد ئەكەى ئاخر دەبێ بزانى ئیستا زەمەنیكى ترە وامەكە هەڵوستەكانى (جۆن بایدن) بەزەخت كە لەدوا سەردانەكان كەپێى راگەیاندى دووبارە بێتەوە خۆتبى باشترە نەوەك ئەوامرى ئەوان پێم ناڵێى بۆچى تۆ قەت دان بەهەڵكانى خۆت نانى ،تۆ ئەزانى حوكمى هەرێمى دەكەى بەقەدەر هەموو عێراق كێشەى سیاسیمان هەیە لەسەر پۆتو دابەش كردنى سەرماییە ئەم وڵاتە تۆ حوكمى شاریك ئەكەى هێشتا بەلاى تۆوە رەخنە گرتن ئازارە بۆت تۆ حوكمى شاریك دەكەى قەت حەز بە وەجهى نوى َو روخسارى تازە ناكەى لەسیاسەت هەر خۆتان بنەماڵكەتان و خواحافیز ئاخر نەسیاسەت ئاوایە، نە حوكمى مەلەكیشە قوربان بەریزم تۆ هیشتا بەقەدەر مالیكى هەلویستیكت نەبووە بۆ ئازارى میلەتەكەت تۆ بەس بۆ هەڵبژاردن هەڵبجەت دیوە مالیكى لەسەردانیكا یەكەم جار ئەوى هەڵبژارد پیم ناڵى كامتان نەتەوەیین تۆ یان ئەو؟پێم ناڵێى تۆ بەهەڵوێسترى بۆ لەسێدارەدانى على كیمیاى یان مالیكى تۆ چەند جار جورئەتت كردوە قسەیى لەم بابەتە بكەى یان لەوە دەترسى رابردووت لەگەل ئەم پیاوە هەبووە خۆزگە كورد پیاویكى وەك مالیكى سەركردەى ئەبوو نەوەك كەسانێك تاوەكو ئێستا پاڵشتى لە بكوژەكانى میلەتەكەى ئەكا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست