هەربژى بابەمان سەرۆك هەروادەبێ

Saturday, 31/12/2011, 12:00



كارەساتى 17ى شوبات ڕوویدا هەندێك لەگەنجانى شارى سلیمانى چوونە سەر لقى چوارى پارتى دیمكراتى كوردستان بە بەرد باران هێرشیان كردە سەر ئەوبارەگایە بەڵام سەرۆك هاتەسەر خەتوو لەدەرەوەى وڵات فەرمانى دەركرد كەئەوانە ڕۆڵەى ئەم وڵاتەن ولەبری بەرد گوڵ بارانیان كەن ,بەڵام هەندێ لەپاسەوانەكانى لق هەڵەیان كردو تەقەیان كرد كوژراوو بریندارێكى زۆرى لێكەوتەوە بەڵام سەرۆك زۆر تووڕە بوو یەكسەر دەرەوەى وڵاتى بەجێهێشت و لەفڕۆكەخانەى سلیمانى نیشتەوەو ڕێگەى لە لەشكر كێشیەكەى زێرەڤانى گرتوو لەبازگەى تاسڵوجە هەموویانى گێڕایەوەو وەزیرى ناوخۆو پێشمەرگەى لەكارلاداو تەسلیمى دادگاى كردن و لەهیچ شوێنێك لاى نەداو بەپەلە گەشتە سەر قەبران و ئامادەى بەخاك سپاردنى(رێژوان)ى وەستا على بوو وتەیەكى پێشكەش كردو بەڵام لەبەر فرمێسكى چاوى نەیتوانى درێژە بە قسەكانى بدات ,ئاى! وتمان دەچێت بۆ پاڵاس وپشو دەدات بەڵام بەیەك سەیارە بۆئەوەى بەردەم نەخۆشخانە ئاڵۆز نەكات گەیشتە نەخۆشخانەى فریاكەتنى سلیمانى و سەردانى دانە بەدانى بریندارەكانى كرد بەڵام پزیشكەكان نەیان هێشت لەدوو بتڵ زیاتر خوێن بدات پاشان هەرچەندە سەرى گێژى دەخوارد بەهۆى خوێن دانەكەوە,بەڵام باوكى میللەت خۆى پێنەگیراو گەیشتە شوێنى ڕووداوەكەو چووە بارەگاى لق و گشت تۆمەتباران و بەرپرسى لقى تەسلیم بەدادگا كردو پاشان گەڕایەوە بۆ هەولێر پاش پشوویەكى كەم خەبەریان دایە كەناڵى( nrt) سووتاوە بۆیە مەخابن سەرۆك هەولێرى بەڕووناكى نەبینى و گەڕایەوە بۆ سلیمانى و كەناڵەكەى بەسەر كردەوە ئیدانەى ئەوكارەى كرد گومنلێكراوانیشى ڕادەستى دادگا كرد ,خۆپیشاندانى سلیمانى و دەوروو بەرى دەستى پێكرد مەخابن!سەرۆك لەسلیمانى مایەوەو ڕۆژانە دەچووە ناو خۆپیشاندەران و داواكانیانى وەردەگرتوو سەردانى قەزاو ناحیەكانى دەكردوو لەگەڵ پەڕلەمان و سەرۆكى حكومەت ڕاوێژى دەكرد بۆجێبەجێكردنى داواكارى هاوڵاتیان ,بەڵام بەداخەوە سەرۆك گرفتێكى هاتە پێش یەكێك لەبریندارەكان تەندروستى بەرەو خراپی دەچوو بەناوى (زمناكۆ)بۆیە ڕۆژێك سەرۆك هاتە بەردەم سەراى ئازادى داواى ڕوخسەتى كرد لەهاوڵاتیان بۆ ئەوەى هەم سەفەرەكەى بۆپشتگیرى وڵاتان لەڕاگەیاندنى حكومەتى كوردى بەدەست بهێنێ و هەم زمناكۆیش لەگەڵ خۆى برێت بۆچارەسەر هاوڵاتیان بەكۆى دەنگ ڕوخسەتیان دایە,گەیشتە ئیتڵیا وبۆئەو كردارەى خەڵاتى ئاشتى وەرگرتوو لەوكاتەدا ئەولەدەرەوە بوو كارەساتى تر زۆر رووى داو دیارترینیان شەهید كردنى منداڵێكى تەمەن یانزە ساڵان بوو لەبەردەم بارەگاى لقى پارتیدا لەچەمچەماڵ لێرەدا دایكى شەهید گەرمیان رێگرى كرد لەوەى كەئەو هەواڵە بدەن بە سەرۆك بۆئەوەى جارێكیتر نەگەڕێتەوەو سەفەرەكەى تەواو بكات كاتێك گەڕایەوە لە فڕۆكەخانەى هەولێر پەیامنێرێك پرسیارى لەبارەى گەرمیان ەوە لێكرد سەرۆك بێئاگابوو بۆیە تێك چوو شڵەژا زۆر تووڕە بوو لەماوەى یەك سەعاتدا گەیشتە چەمچەماڵ و چووە سەر گۆڕى شەهیدى لاو و بەقڵپى گریانەوە بڕیارى داخستنى بارەگاى لقى دەركرد بۆ ماوەى یەك ساڵ و تاوەنبارانى تەسلیم بەدادگا كرد بۆنیوەڕۆ چوو بۆ ماڵى شەهید گەرمیان ساوەرێكى خوارد بەتەماتەى كاڵەوە سەرى دایك و باوكى شەهیدى ماچ كرد ,زۆر بەداخەوە ئەم جارەش نەیان هێشت سەرۆك پشوو بدات قۆڵى مەردایەتى پیاوەتى هەڵماڵى بۆ جێبەجێ كردنى پرۆژەى چاك سازى و دانیشتن لەگەڵ ئۆپزسیۆن و گشت لایەنەكان بۆ چارەسەرى كێشەكان ئەوەبا بۆردوومانى سەرسنوورەكان بێستێت كەبەردەوام لەپەیوەندیدابوو لەگەل َئێران و توركیا بۆچارەسەركردنى سەردانى ئاوارەكان وبریندارەكان وپرسەى شەهیدەكانى دەكرد,ڕۆژێك لە ڕاگەیاندنەكانەوە دەركەوت زۆر بەتوندى ئیدانەى هەردوو كەناڵى پەیام و سپێدەى كرد لەسەر بانگەواز بۆیارمەتى نەخۆشان سەرۆك فەرمووى كوردستان بوجەیەكى زەبەلاحى هەیە پێویست ناكات داوالەخێر خوازان بكەین بۆیارمەتى لەسەر بوجەى كوردستان دەیان نێرینە دەرەوە ئەوەیشى چارەسەركرد,كارگەیشتە ئاڵ وگۆڕى حكەمەت لەنێوان پارتى و یەكییەتیدا بەڵام سەرۆك بەتوندى بەرەنگارى ئەم مەوزوعە بوویەوەو فەرمووى باوك هیچ جیاوازى ناكات لەنێوان منداڵەكانیدا گرنگ كاركردنە بۆحكومەتێكى بەهێزوو بەهەموومان یارمەتى بدەین ,سەرۆكى ماندوو بەئاواتەوەبوو شەوێك لەسەرى ڕەش پشوو بدات بەڵام كێشەى هاوڵاتیان مەجالى نەدا,ئەمجارەیان چی بووە سەرۆك لەسەر نان خواردن هەستایى نانت نەخوارد كەگوێ دەگرم بەهەواڵدا لەزاخۆ قەوماوە خەڵك داویە بەسەر شوێنى مەیى ومەساج وئوتێل دا سەرۆك گەیشتە شوێنى ڕووداوەكەو هەواڵیان دایە بارەگاى یەكگرتوو لەوشارە سوتێنرا یەكسەر سەرۆك وەزیرى ناوخۆى لەكار لاداو خۆى سەرپەرشتى ئاڵۆزیەكەى كردوو بەهێز چوار دەورى زاخۆى گرت ڕێگرى كرد بگوازرێتەوە بۆشوێنانى تر بۆبەیانى سەرۆك سەردانى شوێنە سوتاوەكانى كرد بەناو هەموویاندا گەڕا بەڵام نەچووە ناو بارەگاكەى یەكگرتووەوە تەنها چووە بەردەم باەگاكە بۆیە ئەمە بووە هۆى نیگەرانى زۆر كەس كاتێك كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەیى گرێدا ڕۆژنامەنووسێك لێى پرسى جەنابى سەرۆك بۆنەچوویتە ناو بارەگاكەى یەكگرتووى ئیسلامیەوە سەرۆك فەرمووى من چۆن پێ دەخەمە سەر خۆڵە سوتاوێك كەئەو خۆڵە هى قورئانى پیرۆز بێت هەربۆیە نیگەرانى لاى خەڵك نەما ,بەڕیكەوت تەلەفزیۆنەكەم هەڵكرد بینیم سەرۆك لەماڵى شەهید گەرمیان دانیشتوەو بەدەم گریانەوە مۆم بۆیادى لەدایك بوونى شەهید دادەگرسێنێ ,كاتێكم زانى كەڵەشێرى ناوەخت خوێندى ولەخەو بەئاگا هاتمەوە ئایى!ئایى!چەندخەونێكى خۆشم دەدى.



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە