بەیاننامەى گروپى 88 سەبارەت بە سنور بەزاندن و تۆپبارانەكان ڕژێمى ئێران

Saturday, 23/07/2011, 12:00






لەدواى ڕاپەڕینەكەى ساڵى 1991 ئازاد بوونى بەشێك لەخاكى كوردستان هەردوو ڕژێمى ئێران و توركیا بەهەموو شێوەیەك دژایەتى هەرێمى كوردستانیان كردووە هەموو جۆرە پلانێكیان لەدژى ئەم هەرێمە و خەڵكەكەى گێڕاوە.
پلانى ئەم جارەى ڕژێمى ئیران و تۆپبارانكردنى سنورەكانى هەرێمى كوردستان و برینداركردن و ئاوارەكردنى دانیشتوانى گوندنشینى بنارەكان و سەرسنور تاوانێكی ترى ئەم ڕژێمەیە دەرحەق بە هەرێمى كوردستان.
ئێمە وەك گرووپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید وێڕاى ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنى ئەو هێرشانەى كە ڕژێمى ئاخوندى ئێران دەیكات داوا دەكەین هەموو ڕێگایەك بگیرێتەبەر بۆ ناچاركردنى ڕژێمى ئێران كە دەست هەڵگرێت لە تۆپبارانكردنى خاكى هەرێمى كوردستان و لەبەزاندنى سنورى هەرێم.
سەرەڕاى ئیدانەكردنى ئەو كارانەى ئێران بەتوندى ئیدانەى هەڵوێستى شەرمنانەى دەسەڵاتدارانى هەرێم دەكەین كە بێدەنگن و نەك هەر بێدەنگى بەڵكو بەهەموو شێوەیەك هاوكارى ئەو ڕێمەیان كردووە و بێدەنگ بوون لە ئاست هێرشانە چونكە هەركاتێك بەپرسانى هەرێم سەردانى ووڵاتانى ئێران و توركیانكردبێت هێرش و هەڕەشەى ئەو دوو ووڵاتە بۆ سەر هەرێمى كوردستان زیاتر بووە و چووەتە بوارى جێبەجێكردنەوە ئەوەش ماناى ئەوەیە كە دەسەڵاتى كوردى بەشدارە لە تاوانەدا و نمونەشمان سەردانى تاڵەبانى و نیچیر بەرزانییە بۆ ئێران.
لێرەوە دەمانەوێت ئەوەش بە هێزە چەكدارەكانى هەرێمى كوردستان و خەڵكى هەرێم ڕابگەیەنین هەرجۆرە بەشداریەك و هاوكاریەكى حیزبە دەسەڵاتدارەكانى هەرێم بۆ ڕژێمەكانى ئێران و توركیا بە خیانەتى نەتەوەیی و نیشتمانى گەورە دەزانین و تاوانێكە كە لێخۆشبوونى نییە.

گروپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
23/7/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە