کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێک بۆ لایه‌نگری مه‌ڵای خه‌تی ئاغای قادر ئه‌لیاسی

Tuesday, 12/01/2010, 12:00


وێرای رێز و ماندوونه‌بوون له‌به‌رێوه‌به‌ری سایتی کوردسنان نێت ،به‌داخه‌وه‌قادر ئه‌لیاسی هێشتاکوو نه‌گه‌ییشتوه‌ته‌ بگار قۆلی لێهه‌ڵماڵیوه‌ ؟ به‌بێ زانست و ره‌چاوکردنی بواری سیاسی ، ئابووری ،و ئاوه‌دانی و به‌عام ئه‌و ژیانه‌ پڕمه‌ینه‌ته‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌که‌ پاش 18 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵکاران و هه‌نگاوی فه‌خر و له‌خۆبایی بوونی به‌رێوه‌به‌رانی دوو حیزبی حاکم به‌دوور له‌ هه‌ست وشعوور به‌ زامی په‌ترۆک به‌سته‌ وفرمێسکی قه‌تیسماوی گازی خه‌رده‌ل له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وهه‌ورامانی هه‌تیو،، که مه‌ستانه‌‌ ‌پیاڵه‌و په‌یمانه‌ی عه‌یش و عه‌شره‌ت له‌باده‌ وبه‌رهه‌می خۆێنی شه‌هیدان ده‌نۆشن و سه‌رده‌نێن له‌دووره‌وه‌ قه‌زاوه‌ت و دادوه‌ری کردن گه‌لێ سه‌خته‌ و به‌دوور له‌ ئینساف و حۆکمی ویژدانه‌ که‌قادر ئه‌لیاسی له‌م بواره‌ دا خۆی کردوه‌ به‌حاکم و چۆماقداری مه‌لای خه‌تی ؟ به‌راستی ئه‌وانه‌شایسته‌ و شیاوی ناز ناوی مه‌لای خه‌تین که‌ پشت و پاڵگیری ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی گه‌نده‌لین که‌ من به‌رای خۆم که‌س له‌ کاک قادر به‌ شاگرد و ته‌لمیژی ئه‌و خه‌ته‌ی مه‌لای خه‌تیه‌ نازانم و به‌م بۆنه‌وه‌ مۆباره‌ک بایی ئاراسته‌ ده‌که‌م؟ ئایا باشتر نییه‌ هه‌ر خه‌ریکی هۆنه‌ره‌که‌ی بێت و چاوله‌ وه‌زن و قافیه‌ی پچراو و نا مه‌وزوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریم نه‌بڕێت و هه‌ر خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ فۆلکۆلۆره‌کان بێت ؟ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ جه‌هه‌نۆمی دروستکراوی پارتی و یه‌کێتی و ئه‌نێاروسه‌لام و بزووتنه‌وه‌ و کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کگرتووی ئیسلامی دا بوونه‌ته‌قۆربانی و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ر کات و سات ده‌درێنه‌ به‌ر شمشێری ژۆلفه‌قاره‌ دووده‌مه‌که‌ی کۆماری دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران ،کۆردستان به‌ خۆێنی ئه‌نفال وهه‌وری ‌ته‌م ودوونه‌ره‌واوه‌که‌ی گازی خه‌رده‌ل بوو به‌و گه‌نج و ده‌سکه‌وته که‌ ئیستا مارو ۆ مۆر سه‌ریان تێکردوه‌ و ماڵ له‌ خاوه‌ن ماڵ حه‌رامه‌؟ به‌رای من هه‌له‌بجه‌ ده‌با هێنده‌ رێز و بایه‌خی مه‌عنه‌وی بۆ دابنرایی که‌ له‌ هه‌موو بوارێکدا سه‌رتۆپی کوردستان بایی و بکراییته‌ شارێکی سه‌ربه‌خۆ و له‌ بواری سیاسی دا به‌س ئیراده‌ی و ئیمانی پاش ماوه‌کانی ئه‌نفال حۆکمی ئه‌‌و شاره‌یان گرتباییته‌ ده‌س پێویست بوو بکرا ێته‌ ئه‌و مه‌دینه‌ی فازیله‌ که‌ ئه‌فلاتون باسی لێوه‌ ده‌کات نه‌ک به‌ ده‌سدرازه‌ی حیزباتی که‌له‌بچه‌ بکرێت و نه‌بزی ژیانی مادی ومه‌عنه‌وی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بتاسێنرێت ،‌ پێویست بوو هه‌ڵه‌بجه‌ راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئیراده‌ و خۆاستی گه‌ل په‌رلمانتار وقایمقامی بۆ دیاری و ناوزه‌د کرابا ! حیزب و سه‌رۆک حیزب ده‌بێ له‌ ئاستی به‌رزی هه‌ڵه‌بجه‌دا چۆکی سیاسی دابده‌ن چوون خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌ قۆربانی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی وپارته‌کانی ناوخۆ ،ئه‌و مه‌‌لایه‌ که‌ قادر ئه‌لیاسی باسی له‌ سه‌ر کردوه‌ ، مه‌لا محه‌مه‌د مۆفتی،،زۆر له‌ به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی بۆ خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌ دڵسۆزتر و مه‌لا مۆفتی به‌ فیتی کۆماری ئیسلامی و گروپه‌ سه‌له‌فیه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌هاتوه‌ته‌ کایه‌ که‌ دین بکات به‌ ئامرازی سیاسی بۆ لاوازکردنی رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیستاش که‌ له‌ سیاسه‌تی حیزبه‌کان و کاندیدی قایمقام نارازیه‌ پشتگیری له‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات نه‌په‌یره‌وکردنی مه‌سله‌حه‌ت و به‌رژه‌وندی خۆی ،تکایه‌ یان با ته‌داخۆل نه‌که‌ین یان ئه‌گه‌ر قه‌زاوه‌تیشمان کرد با راستیه‌ کان پێشێل و بێ رێز نه‌که‌ین ،داوا له‌ کاک قادر ئه‌لیاسی ده‌که‌م بابه‌تی زۆر هه‌ستیارتر هه‌ن که‌له‌سه‌ریان بدۆێت وباس بکات وک ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ی که‌ 18 ساڵه‌ ژیانی که‌مپنشینی بۆ ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵات دابین ده‌کات ؟ یان باس له‌سه‌ر رووداوه‌کانی که‌مپی ئه‌ڵتاشی برایانی رۆژهه‌ڵات له‌ رۆمادی بکات که‌ چ نه‌هامه‌تێکیان به‌سه‌ر هاتوه‌له‌ لایه‌ن حکومه‌تی سه‌دامه‌وه‌ ،یان باسی ئه‌بو ئه‌مجه‌د ی مخابه‌رات بکات له‌و ئۆردوگایه‌ له‌ گه‌ڵ هاوکاره‌کانی که‌ چه‌نده‌ گیروگرفتیان ده‌خسته‌ به‌رده‌م ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌ژار و ئاواره‌یه‌؟ به‌رێزان من نه‌مه‌لا محه‌مه‌د په‌ره‌ستم نه‌ دژی پارتی و یه‌کیه‌تی به‌ڵام هه‌تا بۆمبکرێت و تواناییم هه‌بێت به‌رگری له‌مافی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌م و ئه‌مه‌ش ئه‌رکی نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی هه‌موو کوردێکه ،هه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌م ده‌سه‌ڵاتی پارتی و هه‌م یه‌کێتی له‌ نێو خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌ رووسیا و شه‌رمزار ودۆراون و ئیستا خه‌ریکی دارشتنی پیلانێکی تازه‌ن بۆ دووبه‌ره‌کایه‌تی و سازکردنی فیتنه‌یه‌کی نۆێ چوون له‌وباوه‌ره‌دان به‌مشێوه‌یه‌ ده‌توانن له‌ ئاوی لێڵ ماسی بگرن ؟ مه‌به‌ستی سه‌رانی حکوومه‌ت نه‌ئاسایش و خزمه‌تگۆزاریه‌ نه‌ رێزگرتن له‌ئێراده‌و خۆاستی گه‌ل هر بۆیه‌ که‌وتوونه‌ته‌ زه‌مینه‌سازی ئاژاوه‌نانه‌وه‌له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له‌وانه‌یه‌ هێشتاکوو له‌خۆێنی ئه‌نفاڵ و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ئیشتهایان تێرنه‌بووبێت و به‌هیوای تام ومه‌زه‌ی که‌تن و تاوانی دیکه‌ن، هیوادارم خۆێنه‌رانی به‌رێز به‌ هه‌ڵه‌ له‌ راو بۆچوونه‌کانم تێنه‌گه‌ن من له‌ روانگای مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنم و ئه‌وپه‌ری رێز و خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆ کاک ئه‌دهه‌م گۆران و له‌عنه‌ت و نفرینیش ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌‌ ناته‌بایی و ناکۆکی ده‌خه‌نه‌نه‌نێوان خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ و برا خۆشه‌ویسته‌کانی کاکه‌یی وبه‌م شێوه‌یه‌ له‌ ئه‌رک و خزمه‌ته‌ماندوونه‌ناسانه‌که‌ی کا ئه‌دهه‌م گۆران که م ده‌که‌نه‌وه به‌راستی جه‌نابیان شایه‌نی مه‌حکه‌مه‌ی ته‌میزن،‌هیوادارم ئه‌و به‌رێزه‌ش خۆی نه‌کاته‌ ئامرازی ده‌سه‌ڵات چوون رێز گرتن له‌ئێراده‌ی گه‌ل و جۆیکردنه‌وه‌ی بڕه‌ی زۆڵم و سته‌می زاڵمان به‌ سه‌ر چه‌وساواندا ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی ویژدانی هه‌ر دادوه‌ر و پارێزه‌رێکه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە