سه‌میر سه‌لیم :هێزه‌كانى ئاسایش پێویسته له‌ژێر چنگى حیزب بێنه ده‌ره‌وه و هێزه‌كانى هاوشێوه‌ى دژه تیرۆر نایاسایین
Thursday, 17/12/2009, 12:00
یه‌كێك له ئاكامه‌كانى شه‌رِى ناوخۆ و دوله‌ت بوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رِابردوودا بریتى بووه له دابه‌ش بوونى هه‌موو جه‌سته و دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و له نێویشیاندا دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت كار گه‌شته ئه‌و رِاده‌یه‌ى هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاَتداریش بۆخۆیان ده‌زگاى ئه‌منى تایبه‌تیان پێكهێناوه كه رِاسته‌وخۆ فه‌رمان له حیزبه‌وه وه‌رده‌گرێت جگه له هێزه‌كانى ئاسایشی ناوخۆ له‌وانه هێزه‌كانى دژه تیرۆرى یه‌كێتى نیشتیمانى و په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتووش له لیژنه‌ى ناوخۆ ئه‌و حاڵه‌ته به ناته‌ندروست و نایاسایی داده‌نێت و پێی وایه ده‌بێت ئه‌و هێزانه یان بخرێنه ژێر سایه‌ى حكومه‌ته‌وه و له‌ژێر چنگى حیزب بێنه ده‌ره‌وه یان ده‌بێت هه‌ڵ بوه‌شێنرێنه‌وه .
له‌وباره‌وه په‌رله‌مانتار سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند یه‌كخستنه‌وه‌ى دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ى تاوتوێ كراوه به‌لاَم نه‌كراوه به پرۆژه‌یه‌كى نوسراو .
ناوبراو ووتى كارتێكه‌ره ده‌ركیه‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتى و پارتى به‌و ئارِاستیه كه ئه‌و هێز ئه‌منیانه یه‌كبخرێنه‌وه و كاریگه‌رى ده‌رهاوشیته‌كانى شه‌رِى ناوخۆ نه‌هێڵرێت .
له‌میانه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ ووتى له نێو فراكسیۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن دا گفتوگۆ هه‌یه و كارنامه ئاماده كراوه بۆ نه‌هێشتنى رِێكخستنى حیزبی له ناو هێزى پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كدارانه‌دا .
سه‌باره‌ت به یاسایی بوونى هێزه تایبه‌تیه‌كانى یه‌كێتى و پارتى به‌ده‌ر له هێزه‌كانى ئاسایش له‌وانه هێزى دژه تیرۆرى یه‌كێتى نیشتیمانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى لیستى یه‌كگرتوو ووتى ئه‌و هێزانه نایاسایین و له رِووى یاساییه‌وه مادام به‌شێك نین له حكومه‌ت ئه‌وا له چوارچێوه یاساییه‌كانى حكومه‌تدا جێ یان نابێته‌وه و به‌شێكن له حیزب .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست