ته‌قینه‌وه‌کانی ههولێرپارتی دیموکراتی به‌رزانی خۆیان کردوویانه
Monday, 30/09/2013, 12:00
ته‌قینه‌وه‌کانی ههولێرپارتی دیموکراتی به‌رزانی خۆیان کردوویانه.به بۆچونی من :
1 وه‌ك هاڕهشهیهک له ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنی یه‌کێتی و ئۆپۆزۆسیۆن بۆ درووست‌کردنی حکومه‌ت و وه‌لانانی پارتی له ده‌سه‌ڵات و لاوازبوونی به‌مه‌ش توانای خۆ دهوڵهمهندکردنیا ن په‌کی ده‌که‌وێت و له دوایشدا ترسی لێپرسینه‌وه و دادگاییان زۆره.ئه‌م کاره بۆ پارتی شتێکی اسانه،ئه‌وان له 31ی ابدا هه‌موو هه‌ولێریان ته‌قانده‌وه و دانیشتووانه‌که‌شیان تیرۆر کرد،مێشیش میوانیان نه‌بوو.له 1996 دا گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک یان له هه‌ولێردا تیرۆر کرد که‌سیش پێیان نه‌وتن به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه.لا 17 ی شوباتدا لاوان و گه‌نجانی کوردیان گولله بارانکرد دیسان که‌س هیچی نووت.ئه‌مه‌ی 29 ی ئه‌م مانگه‌ش مشتێکه له‌و خهروارانه.
2دیسانه‌وه پێ ئه‌چێت به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراوی هاوبه‌شی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تورکیا و به‌ره‌ی نه‌سره بێت بۆ خستنه ئه‌ستۆی ئه‌م تاوانه له ملی پ‌ک‌ک،ی‌پ‌گ،پجدک و بۆ کردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی جه‌نگ دژیان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا.
3 ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش نزیکه که ئه‌م ڕووداوه به ئه‌نجام گه‌یشتبێت له سه‌ر کێشه‌ی نێوان نێچیروان به‌رزانی و مه‌سروری کوڕی مه‌سعودبه‌رزانی بۆ گرتنه ده‌ستی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود ده‌بێ به سه‌رۆکی عێراق.
4 ئه‌گه‌رێکی لاوازیش هه‌یه که به‌رنامه‌ی ئێران بێت بۆ فشار خستنه سه‌ر هه‌رێم بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ناردنی چه‌ک و یارمه‌تی بۆ ڕژیمی سوریا له ڕێ ی هه‌رێمه‌وه.
ئه‌م شیکاری یه‌م ته‌نها بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزه و بۆ بڵاوکردنه‌وه نی یه.
سوپاس و سه‌رکه‌وتوو بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست