کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەبدولرەقیب یوسف دژى سوپاى عیراق دەوەستێت بۆ پاراستنى ئەشكەوتەكانى كوردستان

Monday, 20/06/2011, 12:00


بەڕێز توانا ئەحمەد ڕۆژى 16ى ئەم مانگە لە سایتى كوردستان پۆستى خۆشەویستدا باسی هەڵوێستێكى نەترسانەى مامۆستا عەبدولرەقیب یوسفی كردوە منیش بە پێویستم زانى باسی ئەم هەڵوێستەى بكەم كە خۆى چەندین هەڵوێستى لەم جۆرانەى لە كتێب و سەدان ووتارەكایدا بڵاوكردوە. شوێنەوارناس عەبدولرەقیب هەوڵیدا بۆ پاراستنى ئەشكەوتەكانى كوردستان وەك لە كتێبی (حدود كردستان الجنوبیە تاریخیا و جغرافیا خلال خمسە الاف عام) لە لاپەرە 474 چاپی دووەم مامۆستا نوسیویەتى دواى شكانى هێزى پێشمەرگە بەرامبەر رژێمى سەدام بە هۆى بەكارهێنانى چەكى كیمیایی ساڵى 1988 و دواى وێرانكردنى چوار هەزار گوند و شارو شارۆچكەكانى كوردستان حكومەت بەنیاز بوو ئەشكەوتەكانى كوردستان بتەقێنێت و وێرانیان بكات بۆ ئەوەى پێشمەرگە خۆى تێدا حەشار نەدات بۆ ئەو مەبەستە هێزێكى جاش چوە سەرگەڵو قەرەداغ و هەندێك ئەشكەوتیان تەقاندەوە باسی ئەم پیلانەى حكومەت لە ناوچەى بادینان و بالیسانیش بڵاو ببو عەبدولرەقیب ووتى: زۆر بەم مەسەلەیە تێك چوم و خەوم لێ نەدەكەوت تا ڕۆژى(14-12-1988)نامەیەكم نوسی بۆ بەڕێوەبەرى گشتى شوێنەواران لە بەغدا بە ناونیشانى (تفجیر كهوف). نوسیویەتى سوپاى عێراق دەستى كردوە بە تەقاندنى ئەشكەوتەكان كە سامانێكى شوێنەوارییە و بە هەزاران ساڵ مرۆڤى كاتى بەردینى و پاش ئەو كاتەشى تێدا ژیاوە و هەندێ لەم ئەشكەوتانە لەسەر ئاستى جیهانى بەناوبانگە ئەم ئەشكەوتە قاییم و سەختانە بە درێژى زەمان شتێك نەبوە لەنێویان ببات بەڵام ئێستا لاوازن بەرامبەر بە چەكى نوێی وێرانكردن. نامەكەى بەشێوەیەكى دڵتەزێن نوسیبو داواى كردوە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەهێڵێ سوپا ئەشكەوتەكان وێران بكات وێنەى نامەكە لە لاپەرە 475 دا هەیە . هەروەها نوسیویەتى خەریك بوو بەڕێوەبەرى شوێنەوارەكانى سلێمانى ملم بكات بە پەتەوە چونكە بە نیازبوو لیژنەیەك پێك بهێنێت تا لێكوڵینەوەم لەگەڵدا بكات. نوسراوى بەڕێوەبەریش لەم بارەیەوە لە لاپەڕە 276دا هەیە. هەروەها لە كتێبەكەیدا هاتوە لە هاوینى 1991 جەلال تاڵەبانى پێ ووتوە ئەو نامەیەت بەڵگەیەكى زۆر گرنگە چونكە ئاشكراكردنى نهێنیەكە لە نهێنیەكانى سەپاى عێراق و داواى لێ كردوە دانەى ئەو نامەیەى بداتێ بۆ ئەوەى لە ئەوروپا بڵاوى بكاتەوە بەڵام عەبدولرەقیب پێ ووتوە لەبەر ئەوەى هێزى عێراق لە سلێمانی یە ئەگەر بڵاوى بڵاوى لەوانەیە كتێبخانەكەم بسوتێنێت.
خوێنەرى بەڕێز كێ لە ڕۆشنبیر و مێژوونوسانى كورد هەبوە بەو شێوەیە ژیانى خۆى بخاتە مەترسی یەوە لە پێناو پاراستنى شوێنەوارەكانى كوردستان. بێ گومان ئەمە خاڵێكى پڕشنگدارە لە ژیانى مامۆستا عەبدولرەقیب كە ئیمڕۆ دەسەڵاتە گەندەڵەكەى كورد لە برى ئەوەى ڕێزى لێ بگرێت و پشتگیرى بكات دەینێرێت بۆ (سجنى مەحەتە) ئەمە پیلانێكى داڕێژراو و دروستكراوە كە شەرمەزارى و ڕسواییەكى گەورەیە بۆ ئەو دەسەڵاتە لەبەر ئەمە ئیمڕۆ هەزاران كەس لەوانەى ئاشناى تێكۆشان و دڵسۆزى و دەستپاكی مامۆستان لە سەرانسەرى كوردستان و دەرەوەش نەفرەت یان لێ دەكەن و ئەم كارەى دەسەڵات دەكەنە بەڵگەیەك لە بەڵگە زۆر و زەوەندەكانى ناعەدالەتى و زۆردارى و دواكەوتووی و نەفامى دەسەڵاتى كوردى.
  17/6/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە