کاک کۆسره‌تیش بینای پارێزگای سلێمانی ده‌داته‌وه به حکومه‌ت؟
Thursday, 03/03/2011, 12:00
به پێی بڕیارێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان کاک دکتۆر به‌رهه‌م سالح،که هه‌موو پارته‌کان و ،نوێنه‌ران و ده‌ست ڕۆشتوه‌کان ده‌بێت بیناکانی و ته‌لاره‌کانی که داگیریان کردووه ،بیده‌نه‌وه به حکومه‌تی کوردستان، هه‌نگاو‌ێکی زۆر جوانه، هه‌موو کوردێک پیرۆزبای له‌م جۆره هه‌نگاوانه ده‌کات،هه‌ر بۆ پێشه‌وه. هه‌موومان پشتیوانی لێده‌که‌ین. لێردا ده‌مانه‌وه‌ی دڵی سلێمنیه‌کانیش تۆزێک خۆشبکه‌ینه‌وه، که کاک کۆسره‌ت بیناکه‌ی پارێزگای سلێمان،جێگای حه‌وانه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی، که چه‌ندین ساڵه د‌روست کراوه بۆ پارێزگای سلێمانی، کاک کۆسره‌ت داگیری کردووه ،وه له‌ناو بیناکه‌دا بینایه‌کی تری د‌روست کردووه بۆ کوڕێکی وه تاپۆی کردووه، لێره‌دا پرسیارێ ئایا کاک کۆسره‌ت ئه‌م بینایه ته‌سلیم ده‌کاته‌وه بۆ حکومه‌تی کوردی ؟، یاخود به پارێزگاری سلێمانی؟ تکامان له ده‌سه‌ڵات و له کاک کۆسره‌تیشه له پێش چاوی میدیاکان و چه‌ناڵه‌کان ،بفه‌رموێ ئه‌م بینایه بداته‌وه به دانیشتوانی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی، که هه‌موو لایه‌نێک ده‌زانێ که ئه‌مه داگیر کردنه، به‌ڵام که‌س ناوێرێ ئه‌م باسه بوروژێنێ. وه به داخه‌وه که له‌سه‌ر کوڕه‌که‌شی تاپۆ کردووه، به‌ڵام ئه‌م تاپۆیه به زمانی سلێمانی پێی ده‌ڵێن کارتۆنیه، هیچ قیمه‌تێکی نیه، چونکه ئه‌م بینایه به ملیۆنه‌ها دۆلار ناکڕێ، وه جێگه‌ی هێمای دانیشتوانی ئه‌م شاره‌و سلێمانیهم که به نا حه‌قانه داگیر کراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست